پەیامی رۆژ

ئێمە تەنها خیانەتەکان سەرژمێر دەکەین

زۆر ئە ترسم ئومێد خۆشناو پێڵاوەکانی ئەردۆغان بەرێت بۆ مۆزەخانە  و بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ،  نیگەرانم فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ هاتنی ئەردۆغان   میزی نەیەت تابیکات بەمێژووی تورکیادا ، زۆر خەممە مەلا مەزهار ئەردۆغان بەعومەری کوڕی خەتاب بشوبهێنێت و کورد بکاتە قوربانی  دەقیقەیەکی ، نیگەرانم حەمکۆ خۆی بکاتە نەخۆش و  نقە لەخۆیی ببڕێت ،  سۆران و باران و ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆو شاهۆ ئەمین  تەراش بکەن  بەنیازی وێنەگرتن لەگەڵ ئەردۆغاندا .
 ئێستا کچە نازدارەکانی سەرۆکمان زێرە ، هەموویان یان بوونەتە قەیرە یان بۆهەتاهەتایە کۆچی دوایان کردووە ، دەنا  لەگەڵ  هەڵکەوت زاهیردا  ئەردۆغان زێڕەیان  دەووتەوە  قەشەنگ تر لەجاران .
ئێمە لەسەردەمێکی پوچدا ژیان دەکەین ، هەمووئەوشتانەی لەدەستماندا بوو لەدەستماندا  بەهۆی ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترمان دا . عەبدولخالق مەعروف ، شەهید سەرداری سەعید سۆفی ،  جەمیل ڕەنجدەر  سەردەشت  هتد گۆڕ هەڵتەکێنن  ئەها  چی لەهەولێر هاتووە ؟
 خۆش بەحاڵتان کە کۆچتان کرد  ، دەنا ئێستا  دڵتان دەتەقی لەم هەموو خیانەت و پوچیەی بەسەر ئەم شارەدا دێت . ئەم نمایشەی لە هەولێر دەکرێت ، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لیک بەدەمیانا دێتە خوارێ   کە شاری جوان  بڕازێنەوە بەئاڵای تورکیا ، ئەو پایگایەی  لەساڵی ١٩٨٥دا شەرەفی ئەوەم پێبڕا  کە تەقەی لێبکەم لەو قەلاپتەوەی بەعس  و دوایش بازرگانێکی خوێن لەڕێگەی دەسەڵاتەوە کردیە ئوتێلێکی ناشرین و پێمان دەڵێت :"مێژوو لێرەوە دەست پێدەکات ".
 پارەی تفەنگەکانی ئاشبەتاڵیشی تێدایە ئەم ئوتێلە ، هینی  مریشکی   بەستوو کە ئاومان دەکردە پێستەکەیەوە تا  کێشی زیادبێت .
 ئێمە ئەگەر لەسەرەتاوە  سەری یەکەمین خائینمان پانبکردایەتەوە . هەرگیز  پێویستی نەدەکرد  خیانەتەکان سەرژمێرکەین ،  هەمووی خەتایی خۆمانە ، ئەم دەسەڵاتە هەر ڕۆژەی  نمایشێکمان بۆ دەکات  و ئێمەش خۆمان بەتاڵ دەکەینەوە  و سەرژمێرەکانمان لێتێک دەچێت .  ڕۆژنامە نوسێک گێڕایەوە ووتی: لەبەغداد بووم لە زۆنی سەوز . جەلال تاڵەبانیم بینی زۆر شادمان بوو  ووتم ڕەنگە  شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ، یان دەسکەوتێکی گەورە  بەرهەم هاتبێت  بۆ کورد  شادمانی ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرە .....!؟
هەرچۆنێک بوو لێی نزیک بوومەوە  و لێم پرسی زۆر دڵخۆش دیاری ؟
لەوەڵامدا تاڵەبانی دەڵێ ڕاستە  زۆرشادمانم .
دەکرێ بزانم بۆ ؟
ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری ئێران دێتە بەغداد ، پاش ماوەیەک سەرۆک ئەردۆغانیش سەردارمان دەکات ، ئیتر چۆن لەخۆشیدا نەفڕم...! 
 بیەنە بەرچاوی خۆت سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان بەئاسمانە گەرمەکەی بەغداددا بفڕێت .
ڕاستگۆبم نەمویست قسەلەسەر هاتنی دیکتاتۆرێکی لەرزۆک بکەم کە پڕە لە تاوان و بێناموسی ، بەڵام کەسەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و ئەوهەموو نوسەرە دەکەم کە ڕۆمان و شعرو  کتێبیان بۆ حەوت پشتیان نوسیووە  و لە ڕووداوێکی  ئاوادا  بێدەنگن  و هیچ ناڵێن ، ئەو قەشمەرانەی کەناڵەکانیان  مۆنیپۆڵکردووە  قسەلەسەر هەمووشتێک دەکەن ، ئێستا بێدەنگن ، ووتم با  شتێک بڵێم ، ئەمەش وەک هاوریەک لەپرسەیەکدا  پێی ووتم  لەبەر دڵی تۆ هاتم ، ئەم کاکەیە تامرد وازی لەدووڕووی نەهێنا ، باش بوو لەکۆڵمان بۆوە .
 منیش ووتم گوێ مەدەرێ هاوڕێم : ئیرەی و دووڕووی و ترسنۆکی تەمەن درێژ ناکات .
ووتم هاوڕێم بێ بیرکردنەوە قسەمەکە ئەوەی دەیڵێت ڕەنگە کەسێک بەکوشت بدات . 
 من کەس ناکوژم بەس  ئەم کەسانە تائاوا جێمان دەهێڵن  لەئازارێکی وەک دۆزەخدا ژیان دەکەن، وەک سەرۆکە قەزمەکە  .  ئەوەی ئەم شەو سەیری درامای تورکی بکات  خۆی ناونووس کردووە لەفەوجی جەندرمەی تورک و دەسەڵاتی لەرزۆکی هەرێمە لاقەکراوەکەدا.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

جەعفەر کەریمی: هێمنانە خۆت بناسە

خۆت بناسە:لە نووسینی هێمـن موکریانی.سەرچآوە:کتێبی هەواری خاڵی.خۆشەویستەکەم،خۆت بناسە بزانم تۆ کێی؟مێژووبخوێنەوە وتێبگە لە کام رەگەزی؟ئەگەر بڕوات بە...

کامی قادر: خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی ناو کوردستانپۆست (بەشی چوارەم و کۆتایی)

شیعری حەوتەم: وڵاتی بارانشیعری هەشتەم : ویترینشیعری نۆیەم : چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەرخۆشبەختانە فریا کەوتم کە لەم خوێندنەوەیەدا بۆ شیعرەکانی ئیلهام موردای لە...

جەعفەر کەریمی: شەڕ تەواو ببوو بەڵام...

دەنگۆی تەواوبونی شەڕ وەڕاست دەگەڕێ. کوچە و کۆڵانەکانی شار وێنەی لانەی هەنگەژاڵەی سەرلێشێواو دەهور و وژا  و ژن و پیاو و منداڵی چووک و مەزن دەهاتنە ناو داڵانی...

هونەر

کرمانج تاڵاوی: مستەفا دادار جاران ئاقڵتربوو

هەرهونەرمەندێک یان نووسەرێک یان شاعیرێک یان مامۆستای زانکۆیەک و...لە بنەماڵەی بارزانی یان تاڵەبانی نزیک بێتەوە دەبێ کەسایەتیی ئەو شەخسە بکەویتە ژێر پرسیارەوە،چون...

جەعفەر کەریمی: تا تەڵاقم بۆ نەخۆی باوەڕت پێناکەم

حیزبی سەقەت کۆمەڵگای سەقەت بەرهەم دێنێ. کۆمەڵگای سەقەتیش ئەو بابەتانەی کە لێی دەستێندرێتەوە ئیرادەی سیاسی وئیرادەی بیر کردنەوە وهەستی بە خۆ باوەڕ بوونە. داماوترین...

رێباز محەمەد جەزا: پەیكەرەكانی دایدایۆس

زۆر جار بۆچوون گەلێك دەبنە بەڵگەنەویست كە گومان و پرسیارودوودڵی ناهێڵنەوە بۆگفتۆگۆو دیالۆگی لەسەر خۆو هێمن ، ئەمەش دەردی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە سەرەتایین یان...

دارا سلێمان: هۆکاری بوونی زمان لە ڕوانگەی دەروونناسی پەرەسەندنەکییەوە

"زمان، وەک هۆشیاری لە پێویستییەوە سەرهەڵ دەدات، پێویستی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە." کاڕل مارکس پەرەسەندنی زمانزمان توانایەکی گەلەک ناوازە و نایابە،...

گەردە مامە حەمە: ئێرە بوو دوا ویزگەی ژیانت

 لە  23-2-1988 بۆ 6-9-1988 ی ساڵی ١٩٨٨ڕژێمی بەعسی فاشی, ئۆپەراسیۆنەكانی  ئەنفالی بە هەشت قۆناغ ئەنجامدا, بەرامبەر گەلی كورد، نزیك 4050 گوندی كاولكرد،١٨٢هەزار مرۆڤی بێ...

ئاریان کەرکوکی: ئێمە لە نزیکترین هاوڕێکانمان لەم جیهانەدا میهرەبانترین

خاتوو سارا هاردی پسپۆڕی بواری ئەنترۆپۆلۆژی و سەرەتاییەکان لە زانکۆی هارڤارد، نموونەیەکە بۆ سەلماندنی ڕەگ و ڕیشەی چاکە لە خۆماندا، واتە ئەوەی دەتوانێت ئاماژە بێت...

شێرزاد شێخانی: سیاسەتی سەگەکەت برسیکە دوات ئەکەوێ

نازانم کام ئەولادی شەیتان ئەم دەستەواژەیەی خستۆتە ناو فەرهەنگی سیاسەتەوە کە لەهەموو سەردەمەکاندا بووەتە دروشمی سەرەکی دیکتاتۆرو رژێمە ستەمکارەکانی دونیاو ژیانی...

ڕابەر کاوە جەلال: پارتی و یەکێتی لەسەر مێزی قوماردا...!

شەڕی جیهانی وەک یەکەم و دووەمەکەی ڕونادات، لەڕاستیدا بە مۆدێل و تەرزێکی جیا چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە، زلهێز و هێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە زۆر زەحمەتە شەڕ لە نێو...

عوسمان کەوکەبی شاد: هەڵبژاردنەکانی خۆجەیی لە تورکیا

هەڵبژرادن شێوەیەکی دێموکراسی و گەلیە. لە رێی هەڵبژرادنی پاک و بێ گەرد گەل دەتوانی بڕیار بدات کە چی جۆرە ئایدەلۆژی و رێبازی سیاسی دەوێ. حیزب یان کەسایەتیەکانی...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد، زنجیرەی ( ٤ ژنی کورد)

مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری...

تەها ئەمین هەڵەدنی: بە زمانێکی ئاسان دین ئەفیونی گەلانە

"دین ئەفیونی گەلانە" یەکێکە لە بیردۆزەکانی کارل مارکس، بەڵام ئەم بیردۆزە کورت کراوەتەوەو و تەواوکارەکانی دیکەیان لقرتێدرا، بۆ نموونە هەروەک خۆیان کوردویانە بە...

حەمە سوسەیی: حەسەن پلایس و پەکەکە

 باسم عەوادی ووتەبێژی حکومەتی عێراق ئەڵێ؛ نابێ پەکەکە چالاکی سیاسی وسەربازی دژ بە تورکیا ئەنجام بدا و عێراق وەك میوان و پەنابەری سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا ،ئەکا.گەر...

محەمەد فازیل مەجید: سەلەفیەکانی کوردستان و تالیبان.

ئیبن روشد دەلێت؛ کاتێک بینیتان مەلایەک یان بانگخوازێک باس لە خۆراگری دەکات لەسەر هەژاری، بەبێ ئەوەی ناوی ئەوکەس و دەسەڵاتە ببات کە بوونەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی...