پەیامی رۆژ

ئێمە تەنها خیانەتەکان سەرژمێر دەکەین

زۆر ئە ترسم ئومێد خۆشناو پێڵاوەکانی ئەردۆغان بەرێت بۆ مۆزەخانە  و بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ،  نیگەرانم فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ هاتنی ئەردۆغان   میزی نەیەت تابیکات بەمێژووی تورکیادا ، زۆر خەممە مەلا مەزهار ئەردۆغان بەعومەری کوڕی خەتاب بشوبهێنێت و کورد بکاتە قوربانی  دەقیقەیەکی ، نیگەرانم حەمکۆ خۆی بکاتە نەخۆش و  نقە لەخۆیی ببڕێت ،  سۆران و باران و ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆو شاهۆ ئەمین  تەراش بکەن  بەنیازی وێنەگرتن لەگەڵ ئەردۆغاندا .
 ئێستا کچە نازدارەکانی سەرۆکمان زێرە ، هەموویان یان بوونەتە قەیرە یان بۆهەتاهەتایە کۆچی دوایان کردووە ، دەنا  لەگەڵ  هەڵکەوت زاهیردا  ئەردۆغان زێڕەیان  دەووتەوە  قەشەنگ تر لەجاران .
ئێمە لەسەردەمێکی پوچدا ژیان دەکەین ، هەمووئەوشتانەی لەدەستماندا بوو لەدەستماندا  بەهۆی ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترمان دا . عەبدولخالق مەعروف ، شەهید سەرداری سەعید سۆفی ،  جەمیل ڕەنجدەر  سەردەشت  هتد گۆڕ هەڵتەکێنن  ئەها  چی لەهەولێر هاتووە ؟
 خۆش بەحاڵتان کە کۆچتان کرد  ، دەنا ئێستا  دڵتان دەتەقی لەم هەموو خیانەت و پوچیەی بەسەر ئەم شارەدا دێت . ئەم نمایشەی لە هەولێر دەکرێت ، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لیک بەدەمیانا دێتە خوارێ   کە شاری جوان  بڕازێنەوە بەئاڵای تورکیا ، ئەو پایگایەی  لەساڵی ١٩٨٥دا شەرەفی ئەوەم پێبڕا  کە تەقەی لێبکەم لەو قەلاپتەوەی بەعس  و دوایش بازرگانێکی خوێن لەڕێگەی دەسەڵاتەوە کردیە ئوتێلێکی ناشرین و پێمان دەڵێت :"مێژوو لێرەوە دەست پێدەکات ".
 پارەی تفەنگەکانی ئاشبەتاڵیشی تێدایە ئەم ئوتێلە ، هینی  مریشکی   بەستوو کە ئاومان دەکردە پێستەکەیەوە تا  کێشی زیادبێت .
 ئێمە ئەگەر لەسەرەتاوە  سەری یەکەمین خائینمان پانبکردایەتەوە . هەرگیز  پێویستی نەدەکرد  خیانەتەکان سەرژمێرکەین ،  هەمووی خەتایی خۆمانە ، ئەم دەسەڵاتە هەر ڕۆژەی  نمایشێکمان بۆ دەکات  و ئێمەش خۆمان بەتاڵ دەکەینەوە  و سەرژمێرەکانمان لێتێک دەچێت .  ڕۆژنامە نوسێک گێڕایەوە ووتی: لەبەغداد بووم لە زۆنی سەوز . جەلال تاڵەبانیم بینی زۆر شادمان بوو  ووتم ڕەنگە  شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ، یان دەسکەوتێکی گەورە  بەرهەم هاتبێت  بۆ کورد  شادمانی ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرە .....!؟
هەرچۆنێک بوو لێی نزیک بوومەوە  و لێم پرسی زۆر دڵخۆش دیاری ؟
لەوەڵامدا تاڵەبانی دەڵێ ڕاستە  زۆرشادمانم .
دەکرێ بزانم بۆ ؟
ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری ئێران دێتە بەغداد ، پاش ماوەیەک سەرۆک ئەردۆغانیش سەردارمان دەکات ، ئیتر چۆن لەخۆشیدا نەفڕم...! 
 بیەنە بەرچاوی خۆت سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان بەئاسمانە گەرمەکەی بەغداددا بفڕێت .
ڕاستگۆبم نەمویست قسەلەسەر هاتنی دیکتاتۆرێکی لەرزۆک بکەم کە پڕە لە تاوان و بێناموسی ، بەڵام کەسەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و ئەوهەموو نوسەرە دەکەم کە ڕۆمان و شعرو  کتێبیان بۆ حەوت پشتیان نوسیووە  و لە ڕووداوێکی  ئاوادا  بێدەنگن  و هیچ ناڵێن ، ئەو قەشمەرانەی کەناڵەکانیان  مۆنیپۆڵکردووە  قسەلەسەر هەمووشتێک دەکەن ، ئێستا بێدەنگن ، ووتم با  شتێک بڵێم ، ئەمەش وەک هاوریەک لەپرسەیەکدا  پێی ووتم  لەبەر دڵی تۆ هاتم ، ئەم کاکەیە تامرد وازی لەدووڕووی نەهێنا ، باش بوو لەکۆڵمان بۆوە .
 منیش ووتم گوێ مەدەرێ هاوڕێم : ئیرەی و دووڕووی و ترسنۆکی تەمەن درێژ ناکات .
ووتم هاوڕێم بێ بیرکردنەوە قسەمەکە ئەوەی دەیڵێت ڕەنگە کەسێک بەکوشت بدات . 
 من کەس ناکوژم بەس  ئەم کەسانە تائاوا جێمان دەهێڵن  لەئازارێکی وەک دۆزەخدا ژیان دەکەن، وەک سەرۆکە قەزمەکە  .  ئەوەی ئەم شەو سەیری درامای تورکی بکات  خۆی ناونووس کردووە لەفەوجی جەندرمەی تورک و دەسەڵاتی لەرزۆکی هەرێمە لاقەکراوەکەدا.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

ئیلهام مورادی: پیاسە تسکە

لەگەڵ یادت قامکەکانم لە لاپەڕەی ڕۆژ ژمێرەکەم بەجێماوانەکانی دڵداریم لێون بوولە قاپ گرتووە چاوەکانموێنەی پڕۆفایەکەتبۆیە لە هەر چاو ترووکانێکدا دووپات ئەبی...

جەعفەر کەریمی: هێمنانە خۆت بناسە

خۆت بناسە:لە نووسینی هێمـن موکریانی.سەرچآوە:کتێبی هەواری خاڵی.خۆشەویستەکەم،خۆت بناسە بزانم تۆ کێی؟مێژووبخوێنەوە وتێبگە لە کام رەگەزی؟ئەگەر بڕوات بە...

کامی قادر: خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی ناو کوردستانپۆست (بەشی چوارەم و کۆتایی)

شیعری حەوتەم: وڵاتی بارانشیعری هەشتەم : ویترینشیعری نۆیەم : چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەرخۆشبەختانە فریا کەوتم کە لەم خوێندنەوەیەدا بۆ شیعرەکانی ئیلهام موردای لە...

هونەر

کرمانج تاڵاوی: مستەفا دادار جاران ئاقڵتربوو

هەرهونەرمەندێک یان نووسەرێک یان شاعیرێک یان مامۆستای زانکۆیەک و...لە بنەماڵەی بارزانی یان تاڵەبانی نزیک بێتەوە دەبێ کەسایەتیی ئەو شەخسە بکەویتە ژێر پرسیارەوە،چون...

جەعفەر کەریمی: تا تەڵاقم بۆ نەخۆی باوەڕت پێناکەم

حیزبی سەقەت کۆمەڵگای سەقەت بەرهەم دێنێ. کۆمەڵگای سەقەتیش ئەو بابەتانەی کە لێی دەستێندرێتەوە ئیرادەی سیاسی وئیرادەی بیر کردنەوە وهەستی بە خۆ باوەڕ بوونە. داماوترین...

رێباز محەمەد جەزا: پەیكەرەكانی دایدایۆس

زۆر جار بۆچوون گەلێك دەبنە بەڵگەنەویست كە گومان و پرسیارودوودڵی ناهێڵنەوە بۆگفتۆگۆو دیالۆگی لەسەر خۆو هێمن ، ئەمەش دەردی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە سەرەتایین یان...

دارا سلێمان: بێکۆتا: نهێنییەکانی و تایبەتمەندییە دەرئاسا و سەرسووڕهێنەرەکانی

"ئەوەی زۆر سەرسامم دەکات لەبارەی ئاستی هۆشمەندی مرۆڤەوە، ئەوەیە چۆن دەتوانین لە شتانێک تێ بگەین کە ناتوانین لە مێشکماندا وێنای بکەین" زانای فیزیک لیڤ لانداو ...

سروە نوری ئەزیز: بە ڕاست نیشتمان هی هەمووان بوو!؟

کتێبی ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو چرپەی مرۆڤە، توورەیی بێدەنگیە کاتێک کە راستی دەدوێ. ئەو "تاوە ئەستێرەیەیە کە هەستی رۆشنایی هەموو ئەستێرەی" ئاسمانی...

کاوە جەلال: دێکارت ڕێخۆشکەری جیهانە مۆدێرنەکەمان

ڤاڵتەر تسیگلەرکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەتێبینیی وەرگێڕ(ئەم موحازەرەیەی ڤاڵتەر تسیگلەر کە تۆمارە ڤیدیۆییەکەی لە یوتوبدا دابەزێنراوە و هەر لەوێوە وەرگێڕراوە،...

مەولود ئافەند: 300ساڵ زیندان بۆ 180 سەرکردە و ئازادیخۆازی سەربەرزی کورد

ماوەیەکی زۆر خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا ڕوانگەیەکی ئەرێنییان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ هەبوو، هەروەها پشتیان بەو دامەزراوانە بەستبوو...

کامی قادر: پژاک، بەشێکی هەرەزیندووی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد

بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتاساڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە سەرکردەیەتییەکی بە خۆوە نەدی کە هەڵقوڵای حاڵی نەتەوەکە بێت. پاش لە ناوچوونی کۆماری کوردستان، ئێدی...

شێرزاد شێخانی: سیاسەتی سەگەکەت برسیکە دوات ئەکەوێ

نازانم کام ئەولادی شەیتان ئەم دەستەواژەیەی خستۆتە ناو فەرهەنگی سیاسەتەوە کە لەهەموو سەردەمەکاندا بووەتە دروشمی سەرەکی دیکتاتۆرو رژێمە ستەمکارەکانی دونیاو ژیانی...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد، زنجیرەی ( ٤ ژنی کورد)

مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: وەستا والی یەکەی مەریون و ئاریی چوارباخ

یاریگاکەی تەنیشت سانەوی سلێمانی و یاریگاکەی کارگەی جگەرەی سلێمانی و یاریگای سلێمانی ، لە گەڕەکی چوارباخ مەڵبەندی رۆحی وەرزش و کۆبوونەوەی هەموو یاریزانان تیپی...

حەسەن هەمزە: له‌ 16ی گولانی 1997 له‌ هه‌ولێر چی ڕویدا

تاوانی کۆمەلکوژی 16ی گولانی 1997 تراژیدیاترین چیڕۆكی خیانه‌ت.. قه‌تلوعامی 83 كه‌سی نه‌ته‌وه‌پارێزی كورد به‌ ده‌ستی پارتی! ٢٧ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ٨٣ ڕۆشنبیر و...

تەها ئەمین هەڵەدنی: دەقەیەکی سەهۆڵەکە ناگۆڕێتەوە بە ١٦ ساڵ ژیان لە سوید

ئەو خانمەی کە دەقەیەکی سەهۆڵەکە ناگۆڕێتەوە بەهەموو ئەو ١٦ ساڵەی کەلە سوید دەژی، تەنها نیە، بەڵكوو زۆر زۆرن، لەوانە "جۆرج تۆم" هەروەها خاتوو "عەزة ئەیووبی"...