بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
كامپین
نامانەوێت كارەساتى سەردەشت عوسمان دووبارە ببێتەوەبۆ ئەوەى كەلتورەكەمان لەمە ناشرینتر نەبێت، بۆ ئەوەى ئاستى ئاسایشى تاكەكەسیمان ئەوەندەى تر نەكەوێتە مەترسییەوە، ئەم كەمپینەمان ئەنجامدا و داوا لە بەرپرسانى هەرێم بە گشتى و ئیدارەى سلێمانى بە تایبەتى دەكەین، ژیانى شوان ئەحمەد بپارێزن. شوان ئەحمەد و سەردەم هەرچى لە نێوانیاندا هەیە، نابێت لە گوتارى نووسراوەوە بگوێزرێتەوە بۆ ئاستى دیكەى مامەڵەكردن، هەروەها ناشبێت فشار بەكاربهێنرێت بۆ دەمكوتكردن. رەنگە ئێمە لەگەڵ هەندێك لە ئاڕاستەكانى نووسینەكانى شوان ئەحمەددا نەبین، ئەم كارەشمان هەڵوێست وەرگرتن نییە لە هیچ كەس و لایەنێك، ئەوەندە هەیە، نامانەوێت كارەساتەكەى سەردەشت عوسمان دووبارە ببێتەوە و دواتر دەسەڵاتى كوردى بەڵێنى بەدواداچوونمان پێبدات. بەرلەوەى هیچ رووبدات، ئێمە دەسەڵاتى كوردى بەرپرسیار دەكەین لە سەلامەتى شوان ئەحمەد و داوادەكەین، نووسین بە نووسین وەڵام بدرێتەوە و بەڵگەو دەستاوێژەكان بە یاسا ساغبكرێنەوە. لەپاڵ ئەوەدا كە خەمى ژیانى شوان ئەحمەدمانە، هەست بە بەرپرسیارێتى دەكەین دەسەڵاتى كوردى ئاگاداربكەینەوە لەوەى خۆى تووشى ئابڕووچوونێكى دیكە نەكات، بەرپرسیارێتى سەلامەتى شوان ئەحمەد بە پلەى یەكەم لە ئەستۆى دەزگاكانى ئاسایش و پارێزگارى سلێمانیدایە، بە پلەى دووهەمیش لە ئەستۆى هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەمووماندایە. نامانەوێت دواى كوژرانى شوان ئەحمەد پەنجەى تۆمەتباركردن بۆ كەس رابكێشین، دەمانەوێت ژیانى بپارێزرێت، چونكە ئەوە سەرەكیترین ئەركە لە ئەستۆى حكومەتدا، ئەگەر حكومەت ئەم ئەركە سەرەكییەى خۆى رانەپەڕێنێت، ئەوە هیچ جۆرێك لە جۆرەكانى پەیمانى كۆمەڵایەتى لەنێوان هاوڵاتیان و حكومەتدا بوونى نابێت. هۆى ئەم كەمتەرخەمییانەى حكومەتە كە هاوڵاتییان هەست بە ئینتیما ناكەن بۆى. ناوەكان 1. یاسین بانیخێڵانى نوسەرو رۆژنامەوان 2. ئاوات ئەحمەد نوسەرو وەرگێڕ 3. هاوژین مەلا ئەمین نوسەر و مامۆستاى زانكۆ 4. كامیل محەمەد قەرەداغى وەرگێڕو رۆژنامەوان 5. رێباز فوئاد عەزیز رۆژنامەوان 6. فەریباى محەمەدى رۆژنامەوان کوردستانپۆست له سه‌ر پێشنیاری چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک له کوردستان، ئه‌م کامپینه به‌ڕێده‌کات، ئه‌گه‌ر تۆش له‌گه‌ڵیاندا هاوده‌نگیت، ناته‌ویت کاره‌ساتێکی دیکه روو بداته‌وه. ناوی خۆت و پیشه و شوێنه‌که‌ت به کورتیی له خواره‌وه بنووسه. ئه‌م کامپینه ته‌نها له (7-10 رۆژ) به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار ئه‌که‌ن، تکایه ناوی سیانی خۆیان بنووسن، نه‌ک نازناو، یان ناوێکی دروستکراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوه‌که له‌م لیسته‌دا یه‌کسه‌ر ده‌رناکه‌وێت، تا له لایه‌ن ئێمه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت، بۆیه داوا ده‌که‌ین ته‌نها جارێک ناوی خۆت تۆمار بکه و بینووسه، هه‌ر که‌سێک ئه‌مه‌ی چه‌ند باره کرده‌وه، به پێی ئای‌پی ئه‌درێسی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئێمه ناوه‌که‌ی بلۆک ده‌که‌ین.
بابه‌تی زیندوو
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
|