بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
کوردستانپۆست ده‌ستی گه‌وره‌ترین مافیا له‌نێو که‌ناڵی (زاگرۆس تیڤی) و (کوردستان تیڤی) ئاشکرا ده‌کات
ڕێپۆرتاژ
کوردستانپۆست:

په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
ئەم زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ سه‌ر دزیی و گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو که‌ناڵی تەلەفیزیۆنی (کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی)یه،‌ کە بۆ یەکەم جارە لە دوو ده‌زگای که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به‌ پارتیی ئاشکرا بکرێت و زانیاریی ئاوا ببرێته‌ دەرەوە. ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێکی ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ وه‌رمان گرتووه‌، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌ دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئێمه‌ش به‌ پێویستمانزانی ده‌قی ئه‌و راپۆرته‌ی خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر بنووسین، ‌ئه‌وانه‌ی که‌ زانیارییه‌کانیان پێمان داوه‌، ده‌ڵێن ئێمه‌ متمانه‌ی ته‌واومان به‌ یاسا و پۆلیس و دادگا نییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌زگای پاراستنیشمان لێ ئاگادار بکردایه‌ته‌وه‌، هیچیان به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ نه‌ده‌کرد، چونکه‌ خودی سکرتێری مه‌سعود بارزانی ده‌ستیی تێدا هه‌یه‌،  ئه‌گه‌ر بشمان کردایه‌ به‌ ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌مه‌ به‌ نهێنی ده‌یانشارده‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌کرا.
ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ڵێن، ئێمه‌ بۆ مێژوو ئه‌مانه‌ ده‌گێڕینه‌وه‌، تا خه‌ڵکی کوردستان بزانن، چۆن پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ هه‌ده‌ر ده‌برێت و ئه‌م لێپرسراوانه‌ش چی لێده‌که‌ن و چۆنی ده‌دزن؟!. با هیچ که‌س له‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیکن  له‌ نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌، شانازیی به‌ هێزی بازووی خۆیان و ئاره‌قی نێوچه‌وانیان نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یانه‌ و ده‌ستیان ده‌که‌وێت هه‌مووی پاره‌ی دزییه، ده‌بێت ئه‌مانه‌ش له‌ پاشه‌رۆژدا وه‌ک که‌سانی ناپاک و بێ ئه‌مه‌ک لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت ‌و له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی یاساپه‌روه‌رانه‌دا دادگایی بکرێن.






1- کوردستان تیڤی
کوردستان تیڤی بەڕێوبەرەکه‌ی ناوی کاروان ئاکره‌ییە. کاروان راسته‌وخۆ پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانییدا هەیە، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردستان تیڤی دلێر عیسایه‌، گوایه‌ کاتی خۆی باوکی دلێر ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ مەلا مستەفادا هه‌بووە، ‌ ئێستا ئه‌میش له‌ لای مه‌سعود بارزانی‌ خۆشه‌ویسته‌ و دەستی ئەڕ‌وات.
بودجەی کوردستان تیڤی مانگانە یه‌ک م