بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی
راو و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ده‌نگدان ده‌رببڕه‌؟
ده‌نگ ناده‌م، چونکه‌ باوه‌ڕم به‌ پارته‌کان نه‌ماوه‌
ده‌نگ ئه‌ده‌م، چونکه‌ باوه‌ڕم به‌ یه‌کێک له‌ پارته‌کانه‌
باوه‌ڕم به‌ پارته‌کان نییه‌، به‌ڵام ناچارم ده‌نگ بده‌م
دەولەتى عەسکەرتاریەت
هاوڵاتیی
هێمن گرتکى :

ئەوەى شارەزابێت ئەزانێت سیستەمى دەسەلات لە کوردستان بەرەوەو سیستەمێکى پۆلیسى و عەسکەرى هەنگاو دەنێت و شتێک بونى نى بە بەناوى مەدەنى بوون و وە هیچ هەنگاوێکیش نەنراوە بۆ بە مەدەنیبوونى دام و دەزگاکانى هەرێم ب ەلکو بە پێچەوانەوە هەولى جدى ئەدرێت سیستەمەکان و جومگەکانى دەسەلات بەرەو ئەمنیبوون توندوتۆل تر کراون و تەنانەت پشکى میلاکاتى سالانە بۆ دەزگا ئەمنیەکان زۆر تر کراون و زۆرترین موچەشیان بۆ براوەتەوە بەشێکى زۆرى کێشەکانیش بە هێزە ئەمنیەکان چارەسەر ئەکرێن و یەکلا ئەکرێنەوە ئەوەى جێى سەرنجە خودى ئەو دەزگا ئەمنیانە بە حزبى کراون .
پارتى و یەکێتى توانیویانە هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆل بکەن و بە ئەمر و فەرمانى مەتبەغى سەرکرادیەتى پارتى و یەکیتى جولە بکەن و چالاکى بنوێنن تەنانەت هەول دەدرێت ئاراستەکانى دەسەلات بەرەو عەسکەرتاریەت هەنگاو بنێن بۆیە تایبەتمەندى زیاترى پێ ئەدرێت چونکە گومان لەوە دا نى یە کە پارتى و یەکێتى تاکە کارتیان لەبەردەست دابێت بۆ ئەوەى گرەوى مانەوەى خۆیان پێ بکەن ئەویش پارە و هێزە هەول دەدەن هەموو ئەو هەوڵانە شکست پێبێنن کە هەول بدەن ئەو دوو کارتە بە سیستەم و دامەزراوەى بکەن چونکە هەر کاتێک ئەو دووانە بە دامەزراوەى کران ئەوە پارتى و یەکێتى کۆتایان هاتوە ناتوانن تا سەر خەلک فریو بدەن .
پارتى و یەکێتى ئەوە باشئەزانن کە حوکمى عەسکەرى تا ماوەیەک ئەتوانێت دەنگى شەقام و نارەزاى خەلک کپ بکاتەوە بەلام ئەوەمان بیر نەچێت هێزى گەل هەموو شتێک یەک لا دەکاتەوە ،نمونەى ئەوەمان بینى کە لە تورکیا حوکمى عەسکەرتارى تاسەر نەیتوانى حوکم بکات و جومگەکانى دەسەلات دواجار کران بە مەدەنى

چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
هێمن گرتکى
ئه‌م بابه‌ته‌ 420 جار بینراوه‌

 له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
 بابه‌تی نوێی زیاتر
فرهاد علی: هه ڵه بجه......؟
بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان: بۆ / رای گشی وده زگاكانی راگه یاندنی به ریز
جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " کوا خەم ڕەوێن "
به‌کر حه‌بیب: سلێمانی
سەعد مەلا عەبدولڵا گوڵپی: لە ماڵە بێ باوكەكە چی دەگوزەرێت
حەسیب پشدەرى: رقم لێتانە....!
بقلم وسام جوهر: بغداد على مفترق الطرق
© 2009 Kurdistanpost.com