بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
كوردستانى نوى بى عەدالەتە
بابه‌تی دیکه‌
عوسمانى عەبدوڵڵا:



ئایا رەوایە منالێكى لەدایكبووى 1991 موجەكەى (930)هەزار دینار بێتن بەدابەشبوونى (630)هەزار دیار موجەو (300)هەزاریش سەرموجە، ساڵى خزمەتكردنیشى تەنها (9) مانك بێت و خوینەواریەكەشى تەنها شەشى سەرەتایى بێت، ئەمە لەكاتێكدا نووسەران و روزنامەنووسان موجەكانیان لەسنوورى (600)هەزار دیناربێت و ساڵًى خزمەتیشیان لە (10) بەسەرەوە بێت.

بەڵێ بەڕێزان بەهوى كوشتنى مناڵێك لەلایەن شیلانى زنى ستران عەبدوڵاى سەرنووسەرى كوردستانى نوى بەئوتومبیل، براى كوزراوەكە بەناوى ئارام كە لەدایكبووى (1991) وەكو سكرتیر لاى ستران دامەزراوەو موجەكەشى (930) هەزار دینارە، بەڵام نوسەرو روزنامەنووسانى كوردستانى نوى تیایاندایە كە خزمەتى لە(10) سال زیاترە موجەى (500) هەزارو هەرە موجە زورەكەیان (600) هەزار دینارە.

جگە لەمە ئەو ئارام ناوە نزیكەى 10 روز بیش ئێستا مەوقیفێكى شووشەى باس شكاندووە، شارەوانیش بە(4500) دۆلار غەرامە كردووە،بەڵام لەبەر خاترى كاك بەرێز سترانى عەبەى موختار بەسفر بەخشراوەو وەكو بەرزەكى بانان كەس بێى نەوت لەبشت جاوت دوو برو هەیە.

ئەمە لەكاتێكدا كاك سترانى عەبەى موختار لەكەل دەستبەكاربوونى دەستیكرد بەكەمكردنەوەى موجەى رۆزنامەنووسانى كوردستانى نوى بەڵام كاك ئارامى تەمەن 20سال جكە لە (930) هەزاردینار موجە مانكانەش برى (200) هەزار تا (300) هەزار دینار بەخشیش وەردەكرێت.

وا بزانم ئەو موجەیەى كاكە ئارام وەریدەكرێت هێندەى موجەى ماموستایەكى خاوەن خزمەت (35) ساڵەیە.




 


چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
عوسمانى عەبدوڵڵا
ئه‌م بابه‌ته‌ 1396 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
سۆزی بابانی: پەیکەری چاوەڕوانی
دەریا ڕەواندزی: چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى
هاوار ته‌یب: بێده‌نگیم
به ڵێن ڕواندزی: دونیا
عبدالسلام سامی محمد: بوچی ؟؟
عبدالسلام سامی محمد: هزار مخابن ,,سلاح الدین
شاخەوان مێرگەسۆری: خەڵکینە دزەکان بگرن
© 2009 Kurdistanpost.com