بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
به‌راوردێك له نێوان دکتۆر که‌مال میراوده‌لی و مه‌سعود به‌رزانیدا ڕهخنهکورده به‌رزنجی: ![]() خوێنه‌ری به‌ڕێز ته‌ماشایه‌کی ئه‌م به‌راورده بکه له نێوان دوو که‌س که خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کاندیدکردوهو پاشان خۆت سه‌ر پشكبه که ده‌نگ بده‌ی به کامیان! § که‌مال میراوده‌لی ده‌رچووی به‌شی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی ئادابی زانکۆی به‌غدایه. مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه‌و له زانکۆی سلێمانیش وه‌ک موحازر وانه‌ی وتۆته‌وه. ماسته‌رێکی له که‌لتوورو ماستهریکیشی له ئابووری‌و دکتۆراشی له ئه‌ده‌بیاتدا هێناوه له له‌نده‌ن؛ به‌ڵام مه‌سعود به‌رزانی لام وابێ قۆناغی ئاماده‌ییشی ته‌واو نه‌کردوه‌و قه‌تیش ئیشی نه‌کردوه‌و به‌ڕه‌نجی شانی خۆی پێنه‌گه‌ییوه. § که‌مال میراوده‌لی پتر له بیست‌و پێنج ساڵه له پایته‌ختی به‌ریتانیا کاردهکاتو فێری هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگای مهدهنیو دیموکراتیه‌ته، مه‌سعود به‌رزانی له مناڵیه‌وه له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا په‌روه‌رده بووه‌و فێری ئاغایه‌تییه. § که‌مال میراوده‌لی پیاوێکی ڕۆشنبیره‌و زمانزانهو نوسینی به زمانی کوردی و ئینگلیزی هه‌یه، مه‌سعود به‌رزانی نه ڕۆشنبیرێکی دیاره‌و نه وته‌کانی به‌نرخه‌و نه له زمانی بیانی‌دا چاکه‌و ته‌نانه‌ت له زمانی کوردیش‌دا کۆڵی پێ‌و دیاره. § که‌مال میراوده‌لی هه‌رچه‌نده ناوێکی بنه‌ماڵه‌یی پێوه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مانبیستوه هه‌وڵبدات بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات به که‌ڵه‌گا، مه‌سعود به‌رزانی بنه‌ماڵه‌که‌ی پێش کوردایه‌تیه‌و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا خه‌باتی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌داته‌وه به‌چاوی میللهتداو باوکی به‌خوا دهزانێتو ده‌بێت ده‌سته ده‌سته خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته بچنه سه‌ر مه‌زاری نه‌مران. § که‌مال میراوده‌لی له ڕابوردوودا قه‌ت حزبایه‌تی نه‌کردوه به‌ڵکو له بواری ڕۆشنبیریدا کاری زۆری کردووه. ماه‌یه‌ک له کوردستان سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد بووه‌و له له‌نده‌نیش یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆسنبیری کورد له لهندهنو ماوه‌یه‌کیش سه‌رۆکی مه‌ڵبه‌ند بووه، هه‌میشه هه‌وڵی داوه بۆ کوردی هه‌ر چوار پارچه‌که بێ جیاوازی حزبایه‌تی. به‌ڵام مه‌سعود به‌رزانی حزبایهتیو ده‌سه‌ڵاتی به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌و زیاتر له سی ساڵه سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یدا ئاماده‌یه کورد بفرۆشێت، باشترین نوونه‌ی زیندووش هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بۆ بۆ کوردستان له ڕۆژی شوومی 31 ی ئابی 1996 دا. § که‌مال میراوده‌لی چاوی له پاداشت نیه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناوی میلله‌ته‌که‌یدا دهیداتو له هه‌موو کۆڕ‌و کۆبهنهوهیهکدا به‌شداره‌و درێخی نه‌کردووه له کات‌و پاره‌ی خۆی له پێناوی کوردایه‌تیدا. به‌ڵام مه‌سعود به‌رزانی خۆی به خاوه‌نی هه‌موو سامانی کوردستان دهزانێتو خه‌ریکی به فیڕۆدانو به‌خشینه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌یه‌تی له بانکه‌کاندا. § له کاتی شه‌ڕی براکوژیدا که‌مال میراوده‌لی زۆر به‌په‌رۆشه‌وه که‌وته وتار نوسین‌و کۆبونه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ کوژانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه، به‌ڵام مه‌سعود به‌رزانی مێژوو شایه‌ته که هۆی ههڵهیرساندنی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی براکوژی‌و ناوخۆ بووه‌و له کوشتنی کوردی ئێران و تورکیاشدا به‌شداری کردوه، تا ئێستاش چاره‌نووسی کۆمه‌ڵێکی زۆری هاوڵاتیانی کورد دیار نییه چونکه به بڕیاری ئه‌و بێسه‌روشوێن کراون. § که‌مال میراوده‌لی له هۆنراوه و وتاره‌کانیدا نه‌فره‌ت له ژن کوشتن دهکاتو زۆر به‌توندی ده‌چێت به‌گژ ئه‌م دیاردهیهداو به‌شداری ده‌کات له هه‌موو کۆڕ‌و کۆبونهوهیهكدا که به‌رگری له مافی ئافره‌ت بکات، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه له سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی زۆرترین ئافره‌ت کوژراوه‌و سوکایه‌تی پێکراوه‌و نه‌مان بیست کاكمان له‌سه‌ر یه‌ك ئافره‌ت پیاوێك محاسه‌به بکات‌و چاکیش ده‌زانێت مه‌سئوله‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌شدارن له‌م تاوانانه‌دا که‌چی قه‌ت ڕێگر نه‌بووه له‌به‌ر دهمیانداو به یه‌کێکیانی نه‌ووتوه به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه. § که‌مال میراوده‌لی خۆی پاڵاوتووه بۆ پوستی سهرۆکایهتیو دروشمی چه‌سپاندنی یاسا‌و به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگای مهدهنیو عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ڵام کاك مه‌سعود له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا به‌شدار بوو ئێسته‌ش خۆی ههڵبژاردۆتهوهو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوشدا به‌شدار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان بکات به کوردستانی بنه‌ماڵه‌و حوکمی تاکه کهسو له هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێ ده‌ستوورێکی کرچوکاڵمان به زۆریزۆردار به‌سه‌ر فه‌رز بکات که جگه له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی سوودیکی که‌سێکی تری تێدا نییه، ده‌شیه‌وێ منهتیشمان به‌سه‌ردا بکات که ده‌ستوورمان بۆ داده‌نێ، بێئه‌وه‌ی که‌س ده‌ستووره‌که‌ی بینیبێ. § له‌کۆتاییدا خۆزگه ده‌خوازم که‌مال میراودهلیو مه‌سعود بهرزانیتان دیبایه له منازهرهیهکی وه‌ك منازهرهکهی ئۆباما‌و جورج مهکیندا به‌ڵام به‌مه‌رجێك له ته‌له‌فزیۆنێکی ڕاسته‌وخۆو سه‌ربه‌خۆدا بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆتان جیاوازی نێوانی ئه‌م دوو پیاوه‌تان ببینیایه !..... (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |