پەیامی رۆژ

بێدەنگی تاکەی!؟

ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو هەموو نەهامەتیەی کە ڕوودەدات لەو هەرێمەدا ، لۆتەرکینگ جوانی ووت:
 " مەرگی تۆ لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بەرامبەر هەمووشتە گرنگەکانی ژیان بێدەنگ بیت". 
 بێدەنگی ئێمە کۆمەڵێ پوچێکی کردۆتە فیرعەون ، بێدەنگی ئێمە مەلای سەلەفی و ئیخوانی ئەردۆغانی کردۆتە جێگرەوەی حەمدی مەحوی و نالی و کاک ئەحمەدی شێخ .
 بێدەنگی ئێمە شەهیدی لەکەدار کرد، پێشمەرگەی کردەسواڵکەر ، بێدەنگی ئێمە خیانەتی کردە شۆڕشگێڕی و جاش و باشی تێکەڵی یەکتر کرد ، بێدەنگی ئێمە شاعیری کردە شاهیرو نوسەری کردە دەربارو ، ڕۆژنامەی کردە دەسڕی توالێت  ژن و کچ کوشتنی کرە ئازایەتی ، شکۆ شکاندنی کرە کەلتور ، بێدەنگی ئێمە ئاگری لەهەموو بەهایەک بەردا . چارە تەنها ئەوەیە بێدەنگی بشکێنین و بڵێین ئیتر ئەو پاشاگەردانی یە بەسە . 

ئێوە سەیری زانکۆکان کەن چۆن سوک بووە ؟

 زانکۆ زانستی تێدا بەرهەم ناهێنرێت بەڵکو کۆیلەو مافیای ترسنۆک و چەقۆکێش و دەرمانخۆر تێیدا گەشەدەکات ، سەیری بەرنامەیەکم کرد قوتابی زانکۆ پێش بڕکێ دەکەن ، هێندە بەتاڵ و نائاگان  وەڵامێکی سادەیان نەدەزانی ، نەیان دەزانی کێ نوسەری ڕۆمانی "ژانی گەکە" من چوم باناخی زەویدا ، کە هیچ نازانن و بەتاڵن دێن و دەچن و سبێنێ لەسەر ئەم مرۆڤە بەتاڵانە  هەڵچنراوە .  دەزانن تراژیدیالەوەدایە لەهەموو گوندێک زانکۆیەک کراوەتەوە ، وەک چۆن لەهەموو گەڕەکێک چەند مزگەوتێک هەیە، کەچی خەڵکەکە درۆزنترو ساختەچیترو بێکەسایەتی تربوون لەم کاتەدا .  
هەرەسی هەموو شتێکە لەباشوردا ،  بۆیە گەر بەدوای بەها جوانەکاندا بگەڕێین درەنگ نییە ، گەرچی زۆر درەنگیشە بەڵام کورد ووتەنی 
" زەرەر لەنیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە "
. ئێستا نەشار دەناسیتەوە نەخەڵک ، چونکە دەسەڵات زۆر بەئاگایەوە کارتەکانی تێکەڵی یەکتر کردووە و ئەو زبڵخانەیەی لێبەرهەم هێناوە و دەیەوێت پێمان بڵێن  : گەر ئێمەتان ناوێت  ، ئەوە ئیخوان و سەلەفی ، لەوانیشی بەرنەوە  عەرەب نیشتمانی کڕیوە ، بڕۆن هەڵپەڕن خەبەر بدەن ،شت بنوسن ، ئێمە حسابی هیچتان بۆ ناکەین .   
ئێمە بەم هۆیەوە لەناو چوین کە بەدوای بەهاکاندا ناگەڕێین ، خۆپەرستی بووە بەپیشەمان بۆیە ئەم هەرەسی ڕەوشتە سەری هەڵداوە لەزۆربەماندا ، هەرکاتێک سەیری ماڵپەڕو مێدیاکوردێکان دەکەم شەرم لەکوردبوونی خۆم دەکەم دەڵێم سەیرە بەڕاست بۆچی ئێمە ئەم هەموو تێک شکانە ، ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین؟

 گەڕان بەدوایی تارمایی ترسدا 

ترس گەورەترین بەربەستە لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر ترسەکەت بە دروستی بەکاربهێنیت، لەوانەیە باشترین ئامراز بێت. ترسی تۆ وەک ئاگر وایە ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی ببیت، ئەوە کار دەکات بۆت ، ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی نەکەیت، ئەوا خۆت و هەموو دەووروبەرت وێران دەکات و دەسوتێنێت ، ئێمە چی دەزانین لەبارەی ترسەوە ؟
کاتێک شتێک ڕاتدەکێشێت هاوکات هەست بەترسیش دەکەیت ، بۆیە ترس پیشاندەری ئەوەیە کەتۆ هێشتا کە گرفتاری . ئازادی شتێکی ترسناکە ، مانایی ئازادی ووشەیەکی سادەیە واتە تۆ لەنێو ترسا نابیت و ناگەڕێت بەدوایی تارمایدا . ئێمە بەدوایی سەنەدێکی بینراودا ناڕۆین و هیچ بەترس ناڵێین ئاخۆت نمایش کە بۆمان ، چونکە کەئاوامان کرد ئیتر ترس نامێنێت 
بەڕاستی ئێمە بۆ دەترسین، لەگۆڕان ؟
کاتت بەفیڕۆ دەدەیت و ژیانت بەفیڕۆ دەدەیت،
کاتەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت و کۆنترۆڵی ژیانت دەکەیت
سبەینێ زۆر درەنگە، دوێنێ ڕۆی لەدەستمان ، کەواتە ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستپێکردنی نەریتێکی نوێ ،پلانێک کە هەست بەئاسودەی دەروونی بکەیت ، ئێمە دەتوانین کاتێک لەکات ببینەوە کە بەکاری بهێنین .
 ئێستا هەموومان چاوەڕێین دەیجورێک بخوڵقێت و  هەمووشتێک بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەین کە گۆڕانێک بکەین، بێدەنگی و بێکرداری ئێمە بەرەو گۆڕستانێکی ڕسوامان دەبات کە مێژووش شەرم دەکات بینووسێتەوە.
 ئەمرۆ بەداخەوە دەڵێم مردن تاکە سزایە کە تاک بەتاکمان بەڕسوای دەپێچێتەوەو دەمان بات . ئێمە ئێستا لەوانەین کە چارەنوسمان بۆ خوا و دەیجورەکەی جێهێشتووە ، چاوەڕوانی پەڕەسێلکەو فیلەکانین بێت و شەڕەکەمان بۆ ببەنەوە .
ئەم بێدەنگییە هەر شەرمەزاری نییە بەڵکو لەناو چونیشمانە بەبێ دەنگی .

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

جەعفەر کەریمی: شەڕ تەواو ببوو بەڵام...

دەنگۆی تەواوبونی شەڕ وەڕاست دەگەڕێ. کوچە و کۆڵانەکانی شار وێنەی لانەی هەنگەژاڵەی سەرلێشێواو دەهور و وژا  و ژن و پیاو و منداڵی چووک و مەزن دەهاتنە ناو داڵانی...

ئیلهام مورادی: چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەر

ژنە کوردێکی بۆێرمهەڵواسراو بە هەناسەی شەونم ومێرگ و زاردووراو بە ڕۆحی دەشت و چیاکانی نیشتمانڵێوڕێژ لە وەفا وئەستوورتر لە قامەتی چیاکان وسەرکەشتر لە دوندی...

سوهەیلا مێهەمی: بۆ هەشتی مارس

دوێنێ:کە ڕووخان لە مندا ڕەواتەیا خنکان دەخزێنیتە خەیاڵمەوەبە سووتانی خەونەکانمشەوق بەردەدەیتە شەوگارتکراسێکیی سپیی وبە باڵای ئارەزوومدا شۆڕتۆ پیاوی...

هونەر

جەعفەر کەریمی: تا تەڵاقم بۆ نەخۆی باوەڕت پێناکەم

حیزبی سەقەت کۆمەڵگای سەقەت بەرهەم دێنێ. کۆمەڵگای سەقەتیش ئەو بابەتانەی کە لێی دەستێندرێتەوە ئیرادەی سیاسی وئیرادەی بیر کردنەوە وهەستی بە خۆ باوەڕ بوونە. داماوترین...

رێباز محەمەد جەزا: پەیكەرەكانی دایدایۆس

زۆر جار بۆچوون گەلێك دەبنە بەڵگەنەویست كە گومان و پرسیارودوودڵی ناهێڵنەوە بۆگفتۆگۆو دیالۆگی لەسەر خۆو هێمن ، ئەمەش دەردی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە سەرەتایین یان...

رێباز محەمەد جەزا: خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمیRang De Basant

ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووەنادیارەکەمان کردۆتەوە، ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.Rang De Basanti خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمی: Rang De Basantفیلمێکی...

دارا سلێمان: هزری ماتماتیکی و لۆژیکیت تاقی بکەوە

پێش ئەوەی پرسیارەکان دابنێین پێویستە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بخەینە بەردەست.بۆ تاقیکردنەوەی هزری ماتماتیکی و لۆژیکی، دەبێ بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکان بدرێتەوە بەبێ...

دارا سلێمان: دەرووناسی پەرەسەندنەکی: گریمانەی ساڤانا بۆ هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوونمان

- هۆکاری سەرسامبوونمان بە دیمەنە سروشتییەکانی وەک و ڕووبار و دار و دەوەن و گژوگیا چییە؟- بۆچی مرۆکانی سەرتاسەری جیهان گوڵیان پێ جوانە؟- پێویستە نوێنمان لەکوێی ژووری...

ئاریان کەرکوکی: ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە ؟ (بەشی یەکەم)

ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە، یان بە واتایەکی تر؛ ئایا ئەخلاقەکانمان ڕەسەنن،  وەک من باوەڕم وایە، ئەویش ئەوەیە: هەرکاتێک نان داڕما، ئەخلاق دەڕووخێت، هەرکاتێک...

شێرزاد شێخانی: سیاسەتی سەگەکەت برسیکە دوات ئەکەوێ

نازانم کام ئەولادی شەیتان ئەم دەستەواژەیەی خستۆتە ناو فەرهەنگی سیاسەتەوە کە لەهەموو سەردەمەکاندا بووەتە دروشمی سەرەکی دیکتاتۆرو رژێمە ستەمکارەکانی دونیاو ژیانی...

ڕابەر کاوە جەلال: پارتی و یەکێتی لەسەر مێزی قوماردا...!

شەڕی جیهانی وەک یەکەم و دووەمەکەی ڕونادات، لەڕاستیدا بە مۆدێل و تەرزێکی جیا چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە، زلهێز و هێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە زۆر زەحمەتە شەڕ لە نێو...

عوسمان کەوکەبی شاد: هەڵبژاردنەکانی خۆجەیی لە تورکیا

هەڵبژرادن شێوەیەکی دێموکراسی و گەلیە. لە رێی هەڵبژرادنی پاک و بێ گەرد گەل دەتوانی بڕیار بدات کە چی جۆرە ئایدەلۆژی و رێبازی سیاسی دەوێ. حیزب یان کەسایەتیەکانی...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد، زنجیرەی ( ٤ ژنی کورد)

مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری...

پشکۆ ناکام: سکاڵا..

دوا بەدوای مژدەی ڕیفڕاندۆم و پێک هێنانی دەوڵەتی کوردی!! خۆشترین مژدە بۆ کورد ئەوەیە کە بە ئاسانترین شێوە ڕێگای بەهەشتی بۆ کورت کراوەتەوە و لەسەر دەستی پێنجەم...

حەمە سوسەیی: فرە ژنی

 فرە ژنی دیاردەیەکی نامۆی ئیسلامە و ئەبێ لە نێو کوردا نەمێنێ.ئەڵبەت بۆ کارکردن لەسەر ئەم دیاردەیە و هۆکارەکان ووزە و حەوسەڵەیەکی زۆری گەرەکە و لێرەدا بە کورتی...

مەولود ئافەند: ڕەوەند؛ شووناسی مێژووی کوردە

ڕۆڵی فەلاتی ئێران لە تێگەیشتنی دروست لە سیستەمی سەرهەڵدانی ژیاندا (بەشی سێهەم)مرۆڤایەتی لە تەڵەی بیری هەڵەدا،کە بەهۆی ئاستی تێگەیشتنی ئەوەوە بۆ بوون دروست...