بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
پشتگیرى لە دكتۆر كەمال میراودەلى كاندید بۆ سەرۆكى هەرێم بكەن بابهتی دیکهسباح على قارەمان وناسح عبدوالرەحیم: ![]() دكتۆر كەمال میراودەلى نوسەرو ڕۆشنبیر ڕەخنەگر خۆى كاندید كردووە بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم ,دیارە لەمێژووى سیاسى كۆمەلایەتى كوردیدا ئەمە یەكەم جارە كەسێكى ئازادیخوازر و ڕەخنەگر و نوسەر خۆى بۆ پۆستێكى باڵا بپاڵێوێت ئەمەش بۆخۆى جێگەى دڵخۆشییە چیتر كە پۆستە باڵاكان تەنها موڵكى پیاوە نەزان و عەقڵ دیكتاتۆرەكان نییە لەم ووڵاتەى ئێمەدا. ئەگەر چى ئێمە باوەڕمان بەو دەستەڵاتانە نییە كە دراوە بە سەرۆكى هەرێم بەڵام ئەم بیرو باوەڕەى ئێمە لەگەڵ پشتگیرى كردنى دكتۆر كەمال میراودەلى دژبەیەك ناوەستێتەوە ,چونكە مادام دەستەڵاتەكان دیارى كراون و تەسبیت كراون تاڕادەیەك و لەم كاتانەدا ناتوانین ئەو دەستەڵاتانە بسنینەوە لەو كەسەى كە دەبێتە سەرۆكى هەرێم ,بەڵام ئەگەر كەسێكى نوسەرو ڕەخنەگرو ئازادى خوازى وەك دكتۆر كەمال میراودەلى ئەو دەستەڵاتە زۆرانەى هەبێت جیاوازە لەوەى كەسێكى نەخوێندەوار و خاوەن میلیشیا ببێتە خاوەنى ئەو پۆستە و ئەو دەستەڵاتە زۆرانەى هەبێت. وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ئیمە وەكو دوو تاك لەبەرامبەر ئەو هەموو زووڵم و زۆرداریەی هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی پشتگیری خۆمان بۆ لیستی گۆڕان ڕاگەیاند و ڕونكردنەوەی تەواومان لە باریەوەدا، ئیستاش بەبێ هیچ بەرامبەرێك و پشتگیری خۆمان بۆ دكتۆر كەماڵ میراودەلی ڕادەگەینین، داواش لە خەڵكی كوردستان دەكەین دەنگی پێبدەن لە بەر ئەوەی كەسێكی ئەكادیمستە و كەسێكی حیزبیش نیە و رشابردووى پاكە و دەستى نییە لە خیانەتە و خۆفرۆشى و كورد فرۆشى و دەزى و گەندەڵى، خەڵكی كوردستانیش ئاگادار دەكەینەوە كە ئێَمە لە دوای هەڵبژاردنەكان دەبینە چاودێر بە سەر دەستەڵاتەوە هەر كەس و تاقم و گرۆپێك بێت ئەگەر كارى باشیان كرد ئەوا پێویست بە دەستخۆشى ناكات و ئەركى سەرشانیان وەگەر خراپەكاریشیان كرد ئەوا لە یەكێتى و پارتى و مەسوعود بەرزانى خراپتریان لەسەر دەڵێین. Sabahali87@yahoo.com Nasehh2007@yahoo.com –كفرى -هەڵەبجەى شەهید لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
عهلی کوردستانی: روونکردنهوهیهک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار ههمهوهندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی دهرمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سهربهخۆ بوون، تایبهت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |