بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
کاک نه‌ژاد.. خۆت ماندوو مه‌که، مه‌سعود جورئه‌تی نییه بابه‌تی دیکهمستهفای حه‌سه‌نه گه‌وره: ![]() وه‌ڵامێکی دۆستانه بۆ کاک نه‌ژادی هاوکارم داوای هه‌ڵوێست و جورئه‌ت کردن، له سه‌رانی کورد له‌و دیو مهحالهوهیه، تۆ بڵێی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی زرێڤانی ، که هه‌ردوو فه‌وجه‌که‌ی مالیکی پاره‌ی بۆ سه‌رف ده‌کات، به‌ڕاست کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه سه‌رۆکی هه‌رێم ئامر فه‌وجی مالیکی بێت!؟ له‌پێناو چی، ته‌نیا هه‌ر له‌به‌ر خاتری مووچه‌ی سه‌ربازه‌کان و کۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندیی تری خۆی، که پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تیی. مه‌سعود که زیاتر له نیوه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانیان داگیرکردووه، که‌چی تێر نابن، جگه له‌سه‌دا حه‌ڤده‌که‌ی به‌غداش بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی زێڕهڤانهکهیان له کۆڵ بێته‌وه. کاک نه‌ژادی حاجی برایم داوای هه‌ڵوێست له ئامر فه‌وجه‌که‌ی مالیکی ده‌کات هه‌ڵوێستی هه‌بیت، کاتی خۆشی له‌سه‌ر هێرشی تورکیا بارزانی کۆمه‌ڵی لێدوانی ئاگراوی دا‌و، که هێرشه‌که‌ش ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و قوچاندی، که‌ی نه‌یزانی جه‌نابی بۆ کوێ چووه. کاک نه‌ژاد وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌ره کارای کوردستانپۆست نووسینه‌کانی و شهونخونیهکهی جێگای ده‌ست خۆشی و پێ زانیینه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌ک هه‌ر مه‌به‌سته‌که‌ی نه‌پێکاوه، به‌ڵکو ده‌رفه‌تێکی به مه‌سعود داوه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت هه‌ڵوێست بنوێنێت. به لای منه‌وه فورسه‌تی ڕاسته‌قینه ڕاپه‌رێنێکی تره و ڕاماڵینی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه، ده‌نا هیچ فرسه‌تێک بۆ کورد نییه، ئه‌وانه چاک بکات، ئه‌وانه ده‌بێت بڕۆن و نه‌مێنن. خۆپێشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گرون سه‌ره‌تایه‌کی زێڕینه. ده‌بێ درێژه به‌م ناڕهرزاییانه بده‌ین و پشتیوانیان لێبکه‌ین ئه‌مه چاره‌سه‌ری ڕزگار بوونمانه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچۆلان. هێرش کردنه سه‌ر قه‌ندیل کارێکی ئاسایی و ساده‌یه بۆ مه‌سعود، ئه‌م جۆره کارانه‌یش له رابردووش‌دا دژی کورد کردویانه، جا ئه‌مڕۆ وا به ئاشکرا بۆیان ناکرێت یان نایکه‌ن، ئه‌وه زه‌مه‌نه‌که گۆڕاوه نه‌ک ئه‌وان گۆڕابن بۆ بینینی بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌ژاد کلیکی ئه‌م نووسینه بکه: ئه‌مجاره‌یان به راگه‌یاندنێکی به جورئه‌ت به‌رووی تورکان هاوار بکا و بڵێ: نا بۆ به‌شداریکردنمان له شه‌ڕێک که تییایدا شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ی پاکتاوبکهین ، نا بۆ خیانه‌تکردن بۆ ئه‌مجاره ، تۆبه بۆ ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی که پێشتر ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان و پرسه‌کانی کردوومانه (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
مەكتەبى سیاسیى: دادگاى تەمییز كێشەى حزبى زەحمەتكێشانــى كوردستانى یەكلاكردەوە راگەیەندراوێك لە مەكتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مامۆستایەكی زانكۆ:: زانكۆی كۆیە –دنیایەك لە تاوان و گەندەلی ستافی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ری نوچه‌نێت: وه‌ڵامێك بۆ كه‌سێكی وه‌همی كه خۆی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه ناساندوه هاوڵاتییه‌ک: مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!! سعید حەمە جان كەلاری: حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟ ئيسلام بةيك: مه‌لا كرێكار په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان ده‌كات : ناشێت زه‌كات بدرێته حكومه‌تی هه‌رێم . سەمیرشێخ مەموندى : یاسا و مردن رۆژگار هەورامى: ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە باوکی دوین: گۆرانیه‌کی سوور باو باوکی دوین: أغنیة حمراء إلی شعراء الغربة |