بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
ئه‌مريكيیه‌كان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك فرگه‌ی ئه‌ربيل (هه‌ولێر)ی نيوده‌وڵه‌تیيان راگرت
هه‌واڵ
کوردستانپۆست:

كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
کاتژمێری10 به‌يانی ئه‌مرۆ هيزيكی ئه‌مريكيیكان بۆ ماوه‌ی زياتر له‌ يه‌ك كاتژمير، فرگه‌ی ئه‌ربيل (هه‌ولێر) يان به‌ هه‌موو شيوه‌يه‌ك راگرت!
ئه‌فسه‌رێكی ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربيل ده‌ولی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ناكاو هيزێكی ئه‌مريكيیكان كه‌ له‌ 3 هه‌مه‌رو دوو سه‌ياره‌ی شۆفلێتی ڕه‌ش خۆيان كرده‌ ناو گۆره‌پانی فرۆكه‌خانه‌كه‌و، بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و هيچ جۆره‌ ئاگادار كردنه‌وه‌يه‌ك، به‌ناو كارگيری و هۆبه‌ی ئاسايش و شوينه‌ تايبه‌ته‌كان بلاو بوونه‌وه‌و، ماوه‌يان نه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ و به‌ڕيوه‌بری ئاسايش له‌ ژووره‌كانی خۆيان بينه‌ ده‌روه‌ به‌ شيوه‌يه‌كی له‌ناكاو ته‌واوی فرۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ست ئه‌و هيزه‌ی ئه‌مريكيه ‌و، هه‌موو جۆره‌ هاتووژۆيه‌كيان نه‌هيشت!
ته‌لار فايه‌ق كه‌ به‌ريوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌يه‌ له‌ په‌شۆكاويدا نه‌يزانيوه‌ چی بڵێت و چی بكات؟
ئه‌مريكيه‌كان زانياری ورديان پيبووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی يه‌ك مانگدا 120 عه‌رب به‌ پاسپۆرتی ساخته‌و ته‌زوير به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌لايه‌ن ته‌لار فايه‌ق و سه‌ربه‌ست رئيس عه‌بدوڵڵای ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و لوبنان و توركياو دوبه‌ی ده‌رباز كراون، له‌وانه‌ ناوی حازم شه‌علان وه‌زيری به‌رگری پيشووی عيراقی هه‌لهاتووی تيدابووه‌.


به‌رپرسی هيزه‌ ئه‌مريكيه‌كان زۆر به‌توره‌يی سوكايه‌تی به‌ ته‌لار فايه‌ق كردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ زانياريان پێ بووه‌، ته‌لار و گشت ئاسايشو كارمه‌ندان تووشی شوك هاتوون، به‌وه‌ی به‌ته‌لاريان ووتووه‌ تۆ له‌ڕێگه‌ی داليای ئه‌ینجومه‌نی وه‌زيران كه‌ دۆستی نزيكی نيچيره‌ڤان بارزانی و سه‌رباز هه‌ورامی يه‌ تۆيان كردۆته‌ به‌ڕيوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌و تۆ كچی خوشكی داليای كه‌ناوی له‌ له‌و ليسته‌دايه‌ 15 پرۆژه‌ی گه‌نده‌لی وه‌رگرتووه‌ به‌ ته‌زوير، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شيان پي گووتووه‌ كه‌ تۆ برايه‌كت به‌ناوی سامال ماوه‌يه‌ك له‌ دهۆك پاراستن بووه‌ پاشان به‌هۆی چه‌ند كاريكی ئه‌منيه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپايان ناردووه‌و ئيستاش هيناويانه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان، تۆش به‌ برياری پاراستن خه‌ريكی كاری ده‌رباز كردنی ده‌يان عه‌ره‌بن كه‌ داواكراون و له‌ ئيرانه‌وه‌ بۆ ناو هه‌ريمی كوردستان هاتوون و ليره‌وه‌ ئيوه‌ش بۆ ئه‌وروپايان ده‌رباز ده‌كه‌ن..ئه‌مريكيه‌كان ليستيكی به‌رپرسانی ته‌زويركاو ساخته‌كاری ئه‌منيان پي بووه‌، له‌وانه‌:

رائيد ره‌زوان به‌رپيوه‌به‌ری پاسپۆرتی پيشووی فرۆكه‌خانه‌و، سادق مزوری سكرتيری وه‌زيری ناوخۆ، محمه‌د سه‌ليم مزوری سكرتيری عسمه‌ت ئه‌رگووشی و، عه‌قيد يادگار ئه‌نوه‌ر به‌ريوه‌به‌ری ئيقامه‌ی هه‌وليرو، ناوی 23 ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ولير يان پي بووه‌، ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه‌: ئه‌وه‌ش ئاگادارين له‌ هه‌وليره‌وه‌ پاره‌ی زۆری ده‌يان مليۆن دۆلاری به‌ قاچاخ بۆ ئيتالياو نه‌مساو ئه‌وروپا ره‌وانه‌كراوه‌، كه‌ له‌رووی ياسای نيوه‌ده‌وليه‌تيه‌وه‌ به‌ ئيرهاب ناسراوه‌. دوای ئه‌وه‌ی له‌ ژووريكدا زياتر له‌ 300 پاسپرۆتيان دۆزيوه‌ ئه‌وكات ئه‌و شوينه‌يان جێ هيشتووه‌.

چاپ
ئه‌م بابه‌ته‌ 9595 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
باڤی برادۆستی‏ : به‌راوردێک.......
سۆزی بابانی: پەیکەری چاوەڕوانی
دەریا ڕەواندزی: چۆن ده‌بێ لێم ئاوابى
هاوار ته‌یب: بێده‌نگیم
به ڵێن ڕواندزی: دونیا
عبدالسلام سامی محمد: بوچی ؟؟
عبدالسلام سامی محمد: هزار مخابن ,,سلاح الدین
© 2009 Kurdistanpost.com