بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
ڕۆژێک بۆ هونەر لەشاری لاهتی - فینلاند هونه‌ر و موسیکعهباس شوان: ![]() ئەمڕۆ شەممە 2009.9.12 هەموو ڕۆژەکە تا 10 ی شەو لەشاری لاهتی وڵاتی فینلاند ڕۆژی هونەر بوو، ناوەندی شار و شوێنە گشتیەکان بە ئەهلی هونەر داگیرکرا بوون، هەر یەکە و گرووپە سەرقاڵی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان بوون. لەبەردەم یانەی بێگانەکاندا کۆبوونەوەی گەورە، لەولاتر هۆڵی نماشکردنی تابلۆ و پۆستەر، دوورتر لەو شوێنە سێرک و ئاهەنگی مۆسیقا و وێنەی فۆتۆگراف و نیگارکێشان و سەمای جۆراوجۆر ، ئیتر هەر سوچێکت بگرتایە هونەر سەروەر و برا گەورە بوو. هونەر بانگی دەکردی و یەخەی دەگرتی، دەیانووت: کاتێکیش بۆ من تەرخان بکە ئەوەی جێی سەرنج بوو کورد هیچ جۆرە بەشدرییەکی نەبوو. لە پێشانگای وێنە و پۆستەردا ئیسرائیلی و فارسەکان ئامادەبوونێکی باشیان هەبوو. لەکتێبخانەیەکدا پیانۆژەنێکی بەتەمەن لەگەڵ گروپ گروپی خەڵک پیانۆی لێدەدا و گۆرانی‌یان دەووت. لەشوێنیکدا کە زۆرترین گەنجی لێکۆدەبێتەوە، حەوز و فوارەیەک هەبوو، لەجیاتی ئاو هەڵبدات، کەفە تایت دەهاتەدەرەوە و گەنجان یاریان تێدا دەکرد. ئەم ڕۆژی هونەرە، هەر شارەی بەجیا کاتێکی بۆ تەرخان کردووە. مەبەست لە کەرنەڤاڵێکی وا وێڕای ڕێزلێنان لە هونەر بەگشتی، هاوکات بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە تازە دەستیانداوەتە هونەر یان هەموو ئەوانەی بەهەر هۆیەکەوە بێت ناتوانن هونەرەکەیان بنوێنن و نمایش بکەن. (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |