بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
ئه‌وانه‌ی پرسیاریان بۆ دزرا له‌زانكۆی سوله‌یمانی وه‌رگیران
ڕه‌خنه‌
خوێندكارێكی به‌شی راگه‌یاندن:

وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر كوردستان پۆست له‌ هه‌واڵێكی رۆژی 25-11 دا و له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ راست ده‌رچوو، ئه‌و 6 كه‌سه‌ی پرسیاری تاقیكردنه‌كه‌ی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانیان له‌لایه‌ن سابیر بۆكانی و شیركۆ مه‌نگۆرییه‌وه‌ بۆ دزرابوو، وه‌رگیران كه‌ بریتین له‌ عارف قوربانی سه‌رۆكی ده‌زگای خه‌ندان به‌((كه‌فاله‌ت) و عه‌داله‌ت عه‌بدولای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری والا پریس و ئه‌نوه‌ر بازگری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و ئه‌سعه‌د جه‌باری (ته‌زویرچی)ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و ئاوات عه‌بدوڵای كوردسات و یوسفی حاجی یونس دانراون، نه‌ك له‌تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رچووبن.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ كوردستان پۆست رۆژی دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند وه‌ رۆژی 18-12 زانكۆی سلێمانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی راگه‌یاند.به‌لام به‌داخه‌وه‌ تائیستا نه‌ زانكۆ وه‌ نه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پرۆفیسۆری ره‌خنه‌گر د.عه‌لادین به‌دواداچونیان نه‌كرد و نه‌یان پرسیه‌وه‌.
هه‌روه‌ها رۆژی18-12 ئه‌نجامه‌كان هاته‌وه‌ بۆ به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ وه‌ قوتابیان باسیان له‌ دزی پرسیاره‌كان ده‌كرد و كه‌ ئه‌و دوو مامۆستا دزه‌ شیركۆ مه‌نگوڕی و سابیر بۆكانیان ده‌بینی بزه‌ ده‌یانی گرت و گاڵته‌یان به‌و وه‌زعه‌ ده‌هات.
رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ وه‌ك خوێندكاری به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی بۆ سه‌ردان چوین بۆ ده‌زگای خه‌ندان و ئه‌و عارف قوربانیه‌ كه‌دزی بۆكرابوو به‌فیعلی له‌پیاوێكی نه‌خوێنه‌وار وه‌ نه‌زان ده‌چێ... ده‌موچاو و هه‌لسوكه‌وتی به‌وه‌ ده‌چێ كه‌ پیاوێك بێ ته‌نیا مه‌به‌سته‌كه‌ی مه‌عریفه‌ نه‌بێ و چوار جومله‌ی ره‌وان نه‌زانێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌داله‌ت و عارف و ئه‌نوه‌ر و هاودزانیان كه‌ باس دیته‌ سه‌ر گه‌نده‌لی وه‌ ماف وه‌ یاسا، به‌ده‌مدریژی و پانكردنه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌لات هیچ نایه‌ڵنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و ئه‌وه‌ش زانكۆی بیمه‌عریفه‌ به‌ده‌ست عه‌قڵ ته‌سك و مافیاكان و ترسنۆكه‌كانی ده‌ستمه‌ۆی پاره‌ و ناویژدانی وه‌كو دز شیركۆ و بۆكانی...وه‌ بێ باڵایی وزاره‌تی خویندنی به‌ناو باڵا و زانست
ئه‌مه‌ش لینكی هه‌واله‌كه‌ی پشتره‌(http://www.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fwww.kurdistanpost.com%2Fview.asp%3Fid%3D4cebf895&h=88736G0XPZpOuviQoVvDW9gRZyA)

چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
خوێندكارێكی به‌شی راگه‌یاندن
ئه‌م بابه‌ته‌ 724 جار بینراوه‌

 له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
 بابه‌تی نوێی زیاتر
چعفر ابراهیم رسول: کۆبانێ
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌: چەلەحانێی تیڤیەكان
جه‌عفه‌ری که‌ریمی: قرمەی ئازادی
شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: نەفەسنزمی بازگانانی كورد لەچیدایە؟
© 2009 Kurdistanpost.com