بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی راو و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ده‌نگدان ده‌رببڕه؟
مه‌سرور بارزانی ده‌سته‌لاتی ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری له كه‌ريم شنگاری سه‌ندۆته‌وه ههواڵکوردستانپۆست: ![]() كوردستانپۆست/ په‌يامنێری فرگه‌ی هه‌ولير به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له ته‌لار فايه‌ق سالح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فرگه‌ی هه‌ولير، ماوه‌ی 2 هه‌فته‌يه مه‌سرور بارزانی گشت دهستهلاتهكانی پاراستن و ئاسايشی فرگه‌ی هه‌ولێر له كه‌ريم شه‌نگاری وه‌زيری ناوخۆ سه‌ندۆته‌وه، به‌هۆی دزه كردنی زانياريه‌كان تايبه‌ت به بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌كاتی هاتۆچۆكردن و گەشته ئابوری و بازرگانيهكانيان بۆ ئه‌وروپا و ولاتانی عه‌ره‌بی و ئاشكرابوونيان له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منيه‌كانه‌وه بۆ كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندن و سايته‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌تايبه‌تی كوردستانپۆست و ويكليكس كه به هه‌ردوو زمانه‌كانی كوردی و ئينگليزی بلاويان كردۆته‌وه! له‌م رووه‌وه ماوه‌ی 2 هه‌فته‌يه به برياری راسته‌و خۆی مه‌سعود بارزانی و سه‌رپه‌رشتياری خودی مه‌سرۆر بارزانی ته‌واوی ئاسايش و به‌شه‌كانی ديكهی فرگه‌ی هه‌ولێر خرايه ژێر كۆنترۆڵی ده‌زگای پاراستن ، كه‌ريم شه‌نگاری وه‌زيری ناوخۆ وه‌ك پۆڕی خوراوی لێهاتووه ناتوانيت يه‌ك كارمه‌ند بۆ فرگه‌ی هه‌ولێر دابمهزرێنيت ، يان هه‌ر بريارێكی ديكه بدات. سه‌رچاوه‌كه‌ی ته‌لار فايه‌ق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌كه، به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپيشاندانهكانی به‌هاری عه‌ره‌بی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌فته‌ی 3 جار پاره‌و سامانهكانيان له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ بانكه‌كانی دوبی و ئه‌وروپا و لوبنان و توركيا و فه‌ره‌نسا ناردووه به‌رده‌واميش دهينێرن؟ له هه‌فته‌ی رابردوو سامان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی به ياوه‌ری دلسۆز شيروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گروپی كۆمپانياكانی زاگرۆس بری 25 مليۆن دۆلاری بۆ پاريسی پايته‌ختی فه‌ره‌نسا بردووه‌و، خودی نيچيرهڤان بارزانيش كه‌ماوه‌ی زياتر له 4 مانگه ته‌نها 7 رۆژ له هه‌رێمی كوردستان بووه، ته‌واوی ماوه‌كانی رابردوو خه‌ريكی ناردنی سامان و پاره و زێڕه‌كانی بووه بۆ دوبهيی و لوبنان و ئه‌نكه‌ره و ئه‌سته‌نبول و ئيتاليا و نه‌مسا و ئه‌ڵمانيا، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه نيچيرهڤان بارزانی له‌و ماوه‌يه‌دا زياتر له 500 مليۆن دۆلاری له هه‌رێمه‌وه گه‌ياندۆته بانكه‌كانی ئه‌و شوينانهی هيمامان بۆكردووه. هه‌روه‌ها شێخ بابۆ بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی، كه به مه‌لا مسته‌فا ناسراوه، كه به بێ موساته‌حه تونيلهكهی سه‌لاحه‌دينی وه‌رگرتووه به 150 مليۆن دۆلار و به كۆمپانيايهكی توركی فرۆشتۆته‌وه به 125 مليۆن دۆلار واته 25 مليۆن دۆلاری مفتی بێ ئاره‌ق كردنه‌وه وه‌رگرتووه و له كۆتایی مانگی 11 بۆ ئه‌بو زه‌بی ناردووه به‌وه‌ی گه‌وره‌ترين بينايه‌ی هۆتێلێكی 30 نهۆمی به 40 ملێۆن دۆلار كريووه له سه‌ر ده‌ريا و پاره‌كه‌شی له جياتی به بانكه‌كاندا بنيرێت به فرۆكهيهكی تايبه‌تی بچوكدا له فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه ناردووه. هه‌روه‌ها له زاری سه‌ربه‌ست ره‌ئيس عه‌بدوللا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه له‌ماوه‌ی يه‌ك مانگدا ته‌واوی كارمه‌ندانی هۆبه‌ی ئاسايشی شوينی فرۆكه‌كان گۆردراون بۆ پاراستن وخۆيان چاوديری ده‌كه‌ن به‌تايبه‌تی شوينی جانتا و كۆگا و كه‌ل و په‌له‌كان له كاتی ناردنيان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. له رۆژی 3 ئه‌م مانگه ژيری كوری سه‌رباز هه‌ورامی به فرۆكه تايبهتهكهی خۆی 15 مليۆن دۆلاری سه‌رباز هه‌ورامی باوكی و ئازادی حاجی يه‌حيای خه‌زووری خاوه‌نی كۆمپانيای جيهانی له ههوليرهوه بۆ دوبهیي ناردووه. ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه له‌وه‌ته‌ی پاراستن سه‌رپه‌رشتی فرگه‌ی هه‌ولێری كردووه زياتر له 500 كه‌س به پاسپۆرتی ساخته‌وه بۆ ئه‌وروپا و ولاتانی توركيا و لوبنان و ميسر نيردراون و ههرييهكهيان بری زياتر له 3 ده‌فته‌ر دۆلاريان لێوه‌ر گيراوه. هه‌ر ئه‌مرۆش رائيد سيروان عه‌لی به‌ڕيوه‌به‌ری هاتۆچۆی ناو فرگه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه شه‌وی رابردوو سه‌روه‌ری سالح پێداوی كه كاروباری بازرگانی و ئابوری گۆمپانياكانی پاراستن و مه‌سرۆر بارزانی به‌ڕێوه ده‌بات له نيوه‌ی شه‌ودا له كاتژمير 2 شه‌ودا 20 مليۆن دۆلاری پاراستنی له ههوليرهوه گه‌ياندۆته ئيتاليا وبه فرۆكهيهكی تايبه‌تی كۆمپانيايهكی ئيتاليی. به پيی سه‌رچاوه‌يه‌كيش له كاتی دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی زياتر له 50 كارمه‌ند بۆ ناو فرۆكه‌خانه ته‌نها كوری (ڕيبوار يه‌لدا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسيان وه‌رنه‌گرتووه..ئه‌مه‌ش دواين هه‌ولی دژايه‌تی مه‌سرۆر بارزانی بۆ كوتله‌ی مه‌كته‌بی سياسی له‌ناو فرگه‌ی هه‌ولێردا،و وابرياره له سه‌ره‌تای مانگی يهكی سالی نويهوه زۆربه‌ی ئاسايش و كارمه‌ندانی ئه‌و فرگهيه بگۆرن و زۆربه‌ی بكه‌نه خزم و كه‌سوكارو بنه‌ماله‌ی بارزانی تا زياتر كۆنترۆلی بكه‌ن. له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
ئاكۆ دەرەشیشى: هۆشداریەك بۆحوكومەت و بێداركردنەوەیەك بۆخەوتوانى دەرچوانى(زانكۆوپەیمانگاكان) بەگشتی و زانكۆكان بەتایبەتــــــى ئارام عه‌لی ئه‌کبه‌ر: بارزانی له‌گه‌ل ڕاگه‌یاندنکاره به‌کرێگیراوه‌کان کۆده‌بیته‌وه ئومێد پشدەری: ڕۆژنامەنووسێكی پارتی: جەنابی سەرۆك تكایە بێدەنگی بشكێنە عبد الرحمن أبو عوف مصطفى: الإرهاب في العراق.. الأسباب والى متى؟ فرهاد علی: هه ڵه بجه......؟ محمد مندلاوي: السيادة الوطنية المزعومة للكيان العراقي المصطنع بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان: بۆ / رای گشی وده زگاكانی راگه یاندنی به ریز هاوڵاتییه‌ک: کوردستان بویتە بازارى کالەکی بەسەر چوو! جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " کوا خەم ڕەوێن " به‌کر حه‌بیب: سلێمانی سەعد مەلا عەبدولڵا گوڵپی: لە ماڵە بێ باوكەكە چی دەگوزەرێت حەسیب پشدەرى: رقم لێتانە....! بقلم وسام جوهر: بغداد على مفترق الطرق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: دەستوری هەرێم کەرەسەی شەڕێکی ڕاگەیاندنی کۆنەپەرستانەیە لە نێوان دەسەڵاتو ئۆپۆزیسۆندا! مركز زلال للثقافة الكوردية: مركز زلال للثقافة الكوردية في الدرباسية... منحنى ١٥٧ شهادة لطلاب اللغة الكوردية و الامريكية |