بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی راو و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ده‌نگدان ده‌رببڕه؟
ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنێک بیه‌وێت عه‌قڵی میلله‌تێک به‌تاڵ کاته‌وه، فه‌رهاد پیرپاڵی بۆ ده‌هێنێت تا قسه بکات بابه‌تی دیکهمستهفای حه‌سه‌نه گه‌وره: ![]() تکایه له پێشدا سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بکه پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره. ته‌له‌فیزیۆن و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان له بری ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی زانستیی، توێژینه‌وه‌ی فیکری، ناساندن و به‌دواداچوون له سه‌ر کار و بیر و فه‌لسه‌فه‌ی که‌سایه‌تیی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان بکه‌ن، له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی باش و جوان که‌ڵک له‌وانه وه‌ربگرن و کۆمه‌ڵگا وشیاربکه‌نه‌وه بۆ دانانی سیهسهمێکی باشی خوێندن و ته‌ندروستیی و زانستیی، ده‌رگای گفتوگۆ و قسه‌کردن بخه‌نه سه‌رپشت و که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، یان جارجاره گفتوگۆ و ریپۆرتاژ له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه جوانه‌کانی مێژوو و زانا و فه‌یله‌سوفه به‌ناوبانگه‌کان وه‌ربگرن، که‌چی دێن کۆمه‌ڵێک که‌سی داڕزیو له قسه، له بیرکردنه‌وه، له ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌هێنن و له تهنالهکاندا پێمانی ده‌ناسێنن و نمایشی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی هانی دام ئه‌م بۆ نووسینی ئه‌م چه‌ند دێره، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستانه بوو، که فه‌رهاد پیرپاڵیان هێناوه و داوامان لێده‌که‌ن ته‌ماشای بکه‌ین و گوێی لێبگرین. وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن عه‌قڵ و مه‌عریفه پێمان ده‌ناسێنن. پارتیی نه‌خوێنه‌واری کوردستانیش بۆ داڕزانی ئاستی خوێندن، فه‌رهاد پیرپاڵیان کردۆته مامۆستا له زانکۆ وانه به قوتابییه به‌دبه‌خته‌کانی کورد ده‌ڵێته‌وه، ئاخۆ ئه‌و قوتابیانه چی له‌م کابرا سه‌رلێشێواو و شێته فێربن؟! فه‌رهاد پیرپاڵ، وه‌ک که‌سێکی نه‌خۆش شایسته‌ی به‌زه‌ییه، ده‌بوو بخرێته ژێر چاودێری پزیشکییه‌وه و چاره‌سه‌ری گرێ ده‌روونییه‌کانی بۆ بکرێت، نه‌ک بکرێته مامۆستا و چاره‌نووسی نه‌وه‌یه‌کی بدرێته ده‌ست، یان که‌ناڵ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کان بیهێنن و گوێی لێ‌بگرن. ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌ژین، رۆژانه به ده‌یان که‌سانی هاوشێوه‌ی فه‌رهاد له به‌ده‌می مه‌یخانه و هۆڵی چاوه‌ڕوانی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بیشیان دوێنن جاری وایه قسه‌ی گه‌وهه‌ر له زاریان دێنه ده‌ر، به‌ڵام نه ته‌له‌فیزیۆن، نه راگهیاندنهکانهکان نایه‌ن ئه‌م نمونانه له لای خۆیان نمایش بکه‌ن. ئاخر ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رۆکه‌که‌ی سێی ئاماده‌یی خوێندبێت و په‌یوه‌ندیی فییس بووک به تاوانی گه‌نجانی وڵاته‌که‌ی دابنێت و تیێکدانی پرد به خه‌باتی شاخ و دروستکردنه‌وه‌ی ته‌نها کاری موهه‌ندیس له قه‌له‌م بدات، ئیتر چ چاوه‌ڕوانییه‌کی لیده‌که‌یت، تا ئه‌وه‌نده به کارامه‌بێت، که‌سی شیاو بخاته شوێنی شیاو، شێت بۆ شێتخانه، مه‌یخۆر بۆ ژێرچاودێریی، شێت و سه‌رلێشێواو بۆ چاره‌سه‌ر بنێرێت، نه‌ک بیانکات به مامۆستا؟! ته‌له‌فیزیۆن و که‌ناڵه‌کانیش له ئاستی به‌رپرس و سه‌رکرده‌ی حیزبهکاندان بۆیه نمونه‌ی وا ده‌هێنن، کاتێکیش بۆ رابواردن فه‌رهاد پیرپاڵ ده‌هێنن، ئه‌وانیش تاوانبارن له سستکردنی عه‌قلی کۆمه‌ڵگا. فه‌رهاد پیرپاڵ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بانگکرابێت بۆ ئه‌وه‌ش بانگکراوه که به بینه‌ران بڵێین ئێوه‌ی بینه‌ری کورد له ئاستیی فه‌رهاد پیرپاڵدان، ئێوه‌ی بینه‌ری کورد له ئاستیی ئه‌و سووکایهتییهدان، بۆیه ئه‌م کابرایه پشتان تێده‌کات، کورسییه‌که‌ی ژێری ده‌خولێنێته‌وه، ده‌یهێنێت و ده‌با، هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و هاوار ده‌کات، قسه‌ی بێ‌مانا و به‌تاڵ ده‌کات، ده‌ست به لوتیدا ده‌کات، قسه به به‌رامبه‌ر ده‌بڕێ، ئه‌و په‌یامه به بینه‌ر ده‌دات، که ئیوه‌ی بینه‌ریش شایسته‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه و ئه‌م جۆره دیدار و دیمانه و چاوپێکهوتنانهن. زۆربه‌ی خه‌ڵک ناهه‌قیان نییه، که که‌ناڵه کوردییه‌کان ناکه‌نه‌وه و بایکۆتیان کردوون ده‌چن، ته‌ماسای که‌ناڵه عه‌ره‌بی و تورکی و فارسییه‌کان ده‌که‌ن. (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
ئومێد پشدەری: ڕۆژنامەنووسێكی پارتی: جەنابی سەرۆك تكایە بێدەنگی بشكێنە عبد الرحمن أبو عوف مصطفى: الإرهاب في العراق.. الأسباب والى متى؟ فرهاد علی: هه ڵه بجه......؟ محمد مندلاوي: السيادة الوطنية المزعومة للكيان العراقي المصطنع بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان: بۆ / رای گشی وده زگاكانی راگه یاندنی به ریز هاوڵاتییه‌ک: کوردستان بویتە بازارى کالەکی بەسەر چوو! جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " کوا خەم ڕەوێن " به‌کر حه‌بیب: سلێمانی سەعد مەلا عەبدولڵا گوڵپی: لە ماڵە بێ باوكەكە چی دەگوزەرێت حەسیب پشدەرى: رقم لێتانە....! بقلم وسام جوهر: بغداد على مفترق الطرق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: دەستوری هەرێم کەرەسەی شەڕێکی ڕاگەیاندنی کۆنەپەرستانەیە لە نێوان دەسەڵاتو ئۆپۆزیسۆندا! مركز زلال للثقافة الكوردية: مركز زلال للثقافة الكوردية في الدرباسية... منحنى ١٥٧ شهادة لطلاب اللغة الكوردية و الامريكية الجمعية العراقية لحقوق الانسان: الجمعية العراقية لحقوق الانسان تشجب مقتل الايزيدين أدهم أمين زنكنة: الوهابية حليف ستراتيجي جديد للبارزاني |