بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
دەسەڵاتێكی نمونەیی لە هەولێر!
بابه‌تی دیکه‌
ئاکۆ میرەیی:





نمونەیی بۆ زۆر چاك و ناوازەیی بەكاردێت بەڵام ئەمەی من مەبەستمە هەڵبەت نمونەیی لە چاكیدا نا...ئەوەی كە دەسەڵاتی پارتی دەیكات و مەبەستیەتی پێشینەی زۆر كەم و دەگمەنە ، بێگومان لە كوردستاندا شتی وا لەمێژیوودا تێنەپەڕیوە ، دەسەڵاتەكانی دنیا بەتایبەت دنیای شوێنكەوتەی دیموكراسیەت و ئازادیەكان هەموو كۆتاییە مەبەستەكان بە خواستەكانی خەڵكەوە دەبەستنەوەو ئۆقرەییەكان و مەحەكەكان بەو دەسپێرن ، بەڵام لێرەو لە هەموو وەكچووكانی ئێرە خواستی باڵاو ئیرادەی تاكی سەرەوە هەموو شتەكانە " هەربۆیەش خۆشی و ئۆقرەیی و كۆتاییەكان بە دوا ئاماژەی ئەوەوە گرێدراوە..لێرە قەداسەت هەیە ، لێرە پەرستن هەیە ، لێرە نەوی بوون هەیە...
كاتێك دەسەڵاتێك هی خەڵك نەبێت گلەیی لەسەر نیە خەڵك نەخوێنێتەوە ، بەڵام گلەییش لە ئەستۆی خەڵكیش نابێت گەر لەكۆڵی خۆیی بكاتەوە...هەردوك نامۆ بەیەكتر دوور كەوتنەوە لەیەكتر خێردارتر دەبێت " بەڵام زۆرترین دەبێت بمێنێتەوەو كەمترین پێویستەبارگەو بنە بپێچێتەوە ، پارتی دیموكراتی كوردستان بەخۆیی و سەركردایەتی و بنەماڵەیەوە بارێكن بەسەر شانی ئەم وڵات و خاك و میللەتەوە...هەموویان بون بە بازرگان و ملیاردێر و سوپەرمان بەسەر قوتی ئەم خەڵكەوە ، بیرمە مەسەلەی ابراهیم خەلیل و گومرگە بەناوبانگەكەی لەناو خەڵكی سڤیلی ئەم كوردستانەدا كە دەنگی دایەوەو پارەو داهاتی ئەو خاڵە سنووریەی نێوان توركیاو كوردستان كەسەدای دایەوە هەمووانی ئەبڵەقكرد " ئەوێ ڕۆژێ خەڵك زایەكی شك نەدەبرد كەچی بنەماڵەو دەرویشەكانیان تەڕاتێنیان بەسەر داهاتی وڵاتەوە دەكرد ، ئەو لێشاوە هەر بەردەوام و پاشتریش ڕوخانی سەدام و خێرو سەروەتی عێراق و نەوت و باقیاتی هاتەسەر...ئەوان هەر دەوڵەمەندتر و ورگ گەورە تر و خەڵكیش نەبونتر و برسی تر و دەربەدەرتر...!!گرفتێك لەهەموو ناخۆشتر ئەوانی گەڕیدەو گەدا هەنوكە بیزنسمان و خاوەن تەلار و قەت پڕ نەبوو فەخری دیموكراسیەت و ئەزمون و وڵات بەسەر ئەم میللەتەوە دەكەن...ئەوانی تاڵانچی و خاین و بێ حورمە كوێخایەتی بەسەر گەلی پاك و بە ئەمەك و بەئیعتیبارەوە دەكەن...
كاتێك ئەو حیزبە بودەڵەیە دێت و خۆی و كارەكانی دەكات بەشاكار و بەگەلی دەفرۆشێتەوە لەیادی خۆی دەباتەوە كە سەوداو مامەڵە لەگەڵ چینێكی بەئاگا لەسەردەمێكی پڕ ئاگاو وریاییدا دەكات ، دێت و دەیەوێت هەموو ئەو شكستانەی بۆ مێژووی ئەم نەتەوەیەی تۆماركردووە بە پڕ بەهاو بەرزی بفرۆشێتەوە ، ئێستاش وەك هەر حیزبێكی دی ئەم دنیای سێیەی لەمەڕ ئێمە دەیەوێت هەموو شت بخاتە سایەی خۆیەوە " تەنانەت باران و بەرهەمیش...!
دەسەڵاتێكی كەڵەك كردووە بۆیە ناوی دەنێ كەڵەك كردن چونكە لەئان وساتتدا هەرەس دەكات و هەپروون هەپروون دەبێت ، هیچ بنەمایەكی بتەوو گیر بە خەڵك و خاك و ئاسمانیەوە نەبەستۆتەوە ...هەر ئەوەندەی دەوێت لاربێتەوە بێ گومان لە دەستە هاوڕێ حوكمەكەی تونس و میسری دامەزراوتر نابێت...! لەسەر بنەمای داهات وسەروەتی ئەم میللەتە ،لەسەر قووتی ئەم میللەتە ، دەسەڵاتێكی ناوەتەوە لەسەر بنەمای داپڵۆسین و پلیشانەوەو حساب نەكردن بۆكەسی تر جگە خۆی ، كیانێكی كارتۆنی لەسەر تەقدیسكردنی زیندوو مردووی...زیندووی باری قورسەو شانی میللەتی قورس كردووە" مردووشی تا هەتایی ئەم دەسەڵاتەی ئەوان هەبێت هەر لەكۆڵ نابنەوە...!
كاتێك زار دەكەنەوە دەسەڵات و فەلسەفەی دەسەڵات بەدنیا دەفرۆشنەوە...نەك دنیای ئێمە بەڵكو خۆیان بە مورشیدی دنیاكانی تریش دەژمێرن ئەگەر بكرێت و بواری قاچ ڕاكیشانیان هەبێت...بەڵام باشی لەوەدا بوو هەر زوو بۆ هەمووان دەركەوتن چی مافیایەكن و چی تاڵانچیەكن...بە حوكمی دنیای ڕاگەیاندن خەڵكی بەشەرەفی كوردستان توانییان ئەو حەقیقەتە بخەنە پێشچاوی دۆستانی مرۆڤایەتی لە هەركوێی دنیابن كە چیتر بە درۆكانی دەسەڵاتی بنەماڵەی پارتی فریو نەخۆن ...ئەوەتا خۆتان ببینن و هەڵیان دەنەوە چلۆن دەسەڵاتێكن ، پاوان خواز ، تاڵانچی ، داپڵۆسێنەر ، بكوژ ، دز....هەموو سفەت و خووە نابووتەكان ، هەموو ناشیرنیەكان....وەرن لەجیاتی شاهیدێك میللەتێك شایەتی ئەدات نموونەی دەسەڵاتێكن لە خراپە...
( کوردستانپۆست له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ به‌رپرسیار نییه‌ ) 

چاپ
ئاکۆ میرەیی
ژماره‌ی ناسنامه‌: a4fe
ئه‌م بابه‌ته‌ 2869 جار بینراوه‌

 له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
 بابه‌تی نوێی زیاتر
دياكو / السليمانية: شر البلية ما يضحك
جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " ژوانی پاردە "
ئه‌فسانه سروش: هه‌ناسه‌کانی مه‌رگ
© 2009 Kurdistanpost.com