بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
به ‌بریاری مه‌سعود بارزانی ئاهه‌نگی یانه‌ی هه‌ولیر بۆ 16ئاب که‌ رۆژی له‌ دایکبوونێتی دواخرا
هه‌واڵ
کوردستانپۆست:

كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌بدولخالق مه‌سعود له ‌یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر و بروسكی حاجی كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، كه ‌بریار بوو له‌كاتی دوا یاری و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر له‌هه‌مان ئێواره‌دا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه‌ساز بكرایه‌، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گشت یانه‌كانی عێراقدا.
به‌ڵام به‌ئاشكرا عه‌بدولخالق مه‌سعود له‌ یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، كه ‌به‌بریاری مه‌سعود بارزانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه‌ خرایه ‌16 ئاب یادی دامه‌زراندنی پارتی و یادی له‌دایك بوونی مه‌سعود بارزانی تا به‌هۆی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولیر خه‌ڵك بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌.
به‌پیی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ پارتی له‌هه‌ولیر تووشی شۆك هاتووه‌ به‌وه‌ی رۆژ له‌ دوای رۆژ ڕێژه‌ی وازهینان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌پارتی له‌ زیادبووندایه‌.
شایانی گووتنه‌ پارتی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستتیوه‌ردانی كردووه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر به‌جۆرێك ماوه‌ ناده‌ن هیچ كه‌سێك لێدوان بدات.

چاپ
ئه‌م بابه‌ته‌ 2607 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
سزای گەل: درۆیان کرد
ئەفسانە سرووش: جاڕی ژنبوونم
لەتیف هەڤرەێست: دژەنوێژ
ارخوان.زنكنه: كوباني قدس كردستان
هەورامان سیوەیلی: كوبانێ
© 2009 Kurdistanpost.com