پەیامی رۆژ

بێدەنگی تاکەی!؟

ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو هەموو نەهامەتیەی کە ڕوودەدات لەو هەرێمەدا ، لۆتەرکینگ جوانی ووت:
 " مەرگی تۆ لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بەرامبەر هەمووشتە گرنگەکانی ژیان بێدەنگ بیت". 
 بێدەنگی ئێمە کۆمەڵێ پوچێکی کردۆتە فیرعەون ، بێدەنگی ئێمە مەلای سەلەفی و ئیخوانی ئەردۆغانی کردۆتە جێگرەوەی حەمدی مەحوی و نالی و کاک ئەحمەدی شێخ .
 بێدەنگی ئێمە شەهیدی لەکەدار کرد، پێشمەرگەی کردەسواڵکەر ، بێدەنگی ئێمە خیانەتی کردە شۆڕشگێڕی و جاش و باشی تێکەڵی یەکتر کرد ، بێدەنگی ئێمە شاعیری کردە شاهیرو نوسەری کردە دەربارو ، ڕۆژنامەی کردە دەسڕی توالێت  ژن و کچ کوشتنی کرە ئازایەتی ، شکۆ شکاندنی کرە کەلتور ، بێدەنگی ئێمە ئاگری لەهەموو بەهایەک بەردا . چارە تەنها ئەوەیە بێدەنگی بشکێنین و بڵێین ئیتر ئەو پاشاگەردانی یە بەسە . 

ئێوە سەیری زانکۆکان کەن چۆن سوک بووە ؟

 زانکۆ زانستی تێدا بەرهەم ناهێنرێت بەڵکو کۆیلەو مافیای ترسنۆک و چەقۆکێش و دەرمانخۆر تێیدا گەشەدەکات ، سەیری بەرنامەیەکم کرد قوتابی زانکۆ پێش بڕکێ دەکەن ، هێندە بەتاڵ و نائاگان  وەڵامێکی سادەیان نەدەزانی ، نەیان دەزانی کێ نوسەری ڕۆمانی "ژانی گەکە" من چوم باناخی زەویدا ، کە هیچ نازانن و بەتاڵن دێن و دەچن و سبێنێ لەسەر ئەم مرۆڤە بەتاڵانە  هەڵچنراوە .  دەزانن تراژیدیالەوەدایە لەهەموو گوندێک زانکۆیەک کراوەتەوە ، وەک چۆن لەهەموو گەڕەکێک چەند مزگەوتێک هەیە، کەچی خەڵکەکە درۆزنترو ساختەچیترو بێکەسایەتی تربوون لەم کاتەدا .  
هەرەسی هەموو شتێکە لەباشوردا ،  بۆیە گەر بەدوای بەها جوانەکاندا بگەڕێین درەنگ نییە ، گەرچی زۆر درەنگیشە بەڵام کورد ووتەنی 
" زەرەر لەنیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە "
. ئێستا نەشار دەناسیتەوە نەخەڵک ، چونکە دەسەڵات زۆر بەئاگایەوە کارتەکانی تێکەڵی یەکتر کردووە و ئەو زبڵخانەیەی لێبەرهەم هێناوە و دەیەوێت پێمان بڵێن  : گەر ئێمەتان ناوێت  ، ئەوە ئیخوان و سەلەفی ، لەوانیشی بەرنەوە  عەرەب نیشتمانی کڕیوە ، بڕۆن هەڵپەڕن خەبەر بدەن ،شت بنوسن ، ئێمە حسابی هیچتان بۆ ناکەین .   
ئێمە بەم هۆیەوە لەناو چوین کە بەدوای بەهاکاندا ناگەڕێین ، خۆپەرستی بووە بەپیشەمان بۆیە ئەم هەرەسی ڕەوشتە سەری هەڵداوە لەزۆربەماندا ، هەرکاتێک سەیری ماڵپەڕو مێدیاکوردێکان دەکەم شەرم لەکوردبوونی خۆم دەکەم دەڵێم سەیرە بەڕاست بۆچی ئێمە ئەم هەموو تێک شکانە ، ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین؟

 گەڕان بەدوایی تارمایی ترسدا 

ترس گەورەترین بەربەستە لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر ترسەکەت بە دروستی بەکاربهێنیت، لەوانەیە باشترین ئامراز بێت. ترسی تۆ وەک ئاگر وایە ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی ببیت، ئەوە کار دەکات بۆت ، ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی نەکەیت، ئەوا خۆت و هەموو دەووروبەرت وێران دەکات و دەسوتێنێت ، ئێمە چی دەزانین لەبارەی ترسەوە ؟
کاتێک شتێک ڕاتدەکێشێت هاوکات هەست بەترسیش دەکەیت ، بۆیە ترس پیشاندەری ئەوەیە کەتۆ هێشتا کە گرفتاری . ئازادی شتێکی ترسناکە ، مانایی ئازادی ووشەیەکی سادەیە واتە تۆ لەنێو ترسا نابیت و ناگەڕێت بەدوایی تارمایدا . ئێمە بەدوایی سەنەدێکی بینراودا ناڕۆین و هیچ بەترس ناڵێین ئاخۆت نمایش کە بۆمان ، چونکە کەئاوامان کرد ئیتر ترس نامێنێت 
بەڕاستی ئێمە بۆ دەترسین، لەگۆڕان ؟
کاتت بەفیڕۆ دەدەیت و ژیانت بەفیڕۆ دەدەیت،
کاتەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت و کۆنترۆڵی ژیانت دەکەیت
سبەینێ زۆر درەنگە، دوێنێ ڕۆی لەدەستمان ، کەواتە ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستپێکردنی نەریتێکی نوێ ،پلانێک کە هەست بەئاسودەی دەروونی بکەیت ، ئێمە دەتوانین کاتێک لەکات ببینەوە کە بەکاری بهێنین .
 ئێستا هەموومان چاوەڕێین دەیجورێک بخوڵقێت و  هەمووشتێک بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەین کە گۆڕانێک بکەین، بێدەنگی و بێکرداری ئێمە بەرەو گۆڕستانێکی ڕسوامان دەبات کە مێژووش شەرم دەکات بینووسێتەوە.
 ئەمرۆ بەداخەوە دەڵێم مردن تاکە سزایە کە تاک بەتاکمان بەڕسوای دەپێچێتەوەو دەمان بات . ئێمە ئێستا لەوانەین کە چارەنوسمان بۆ خوا و دەیجورەکەی جێهێشتووە ، چاوەڕوانی پەڕەسێلکەو فیلەکانین بێت و شەڕەکەمان بۆ ببەنەوە .
ئەم بێدەنگییە هەر شەرمەزاری نییە بەڵکو لەناو چونیشمانە بەبێ دەنگی .

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

کامی قادر: خوێندنەوەیەک بۆ شیعرەکانی ناو کوردستانپۆست (بەشی سێیەم)

شیعرەکانی ئیلهام مورادی شیعری پێنجەم / نیگای پەنجە هێدی و ئاغر و ئاشتبۆوە لەگەڵ خۆیدا ( خودی مرۆڤ)، ئیلهام کۆکراوەی ڕووداوەکانی کە دەیانبینێ و دەژنەفێ و بۆی...

ستارە عارف: چیرۆکەکانی_چیا

ئەم پەرتوکە بە نرخەی هاوڕێ و برای زۆر بەڕێزم کاک(ڕزگار ڕانگور) نوسیویەتی و لەم ماوەیەی ڕابردودا لەناوەندی جەمال عیرفان بینیم و حەزم بە خوێندنەوەی کرد و خوێندمەوە،...

جەعفەر کەریمی: دوا شێعری شێرکۆ بێکەس بۆ نیشتمانەکەی!

لە باشووری کوردستان خاوەنیی ژێرخان وسەرخانێکی مەزنیی نەتەویین.بەڵام چاولە بارودۆخیی سیاسی وئابووری ئەو بەشە لە وڵات دەکەین هۆڵ هۆڵ گریانمان دێ.ئاڵۆزیی سیاسیی...

هونەر

رێباز محەمەد جەزا: پەیكەرەكانی دایدایۆس

زۆر جار بۆچوون گەلێك دەبنە بەڵگەنەویست كە گومان و پرسیارودوودڵی ناهێڵنەوە بۆگفتۆگۆو دیالۆگی لەسەر خۆو هێمن ، ئەمەش دەردی ئەو كۆمەڵگایانەیە كە سەرەتایین یان...

رێباز محەمەد جەزا: خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمیRang De Basant

ئەوەندە بیرمان لە ڕابردووی خۆمان و داهاتووەنادیارەکەمان کردۆتەوە، ئیتر ژیانی ئێستامان هەر وێران کردووە.Rang De Basanti خوێندنەوەیەکی پانۆرامی بۆ فیلمی: Rang De Basantفیلمێکی...

محەمەد فازیل مەجید: بەرنامەی بەرنامە یان کڵاوی بابڕدوو!

کاتێک کۆمەڵگایەک فاسد دەبێت پر دەبێت لەگەندەڵی و حوکمی بنەماڵەیەی جێگای سەرسورمانە ئەکتەر و شانۆکار و هونەرمەندەکانی هیچ مەوقیفێکیان نەبێت! من دڵنیام ئەم چینی...

دارا سلێمان: خشتەی باوترین زانیارییە هەڵەکان و خورافە زانستییەکان

فەیلەسووف ئادەم سمیس: «زانست دەرمانە بۆ ژاراویبوون بە خورافەکان»بە پێناسەیەکی کورت خورافە برێتییە لە: بوونی بۆچوون و بیروڕایەک، یاخۆ بیرۆکەیەک لە ئەندێشە، یان...

نادر خەلیلی: پارادۆکسی ڕایەڵ !

١_ئەوەڵ پرسیار: ماناێ ڕایەل چیە؟ گرینگی لە چ دایە و کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی بۆ چ دەگەڕێتەوە؟!ڕایەڵ بە مانای پێکەوە گرێدان و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی پۆزیتیڤە لە...

عەلی مەحمود مەحەمەد: ئەرێ راپەڕین ئەندازیاری هەبوو؟

ئەگەر باسی راپەڕینی 5ی ئاداری 1991 بكەین, ناتوانین باسەكە دەرباز بكەین بێ ئەوەی بچینەوە  سەر جەنگی كەنداوی دوو و  راپەڕینی باشووری عێراق كە ئیسلامی سیاسی شیعە...

دەنگی نارازیی: فاروق رفیق پشتی کردە هاوشارییەکانی

دەنگی چەپ - صدای چپ-SOL S -صوت اليسار-The voice of the left in Kurdistan  فاروق رفیق پشتی کردە هاوشارییەکانی و مەنزڵگای خانە پڕ لە حیکمەتی سوقراتیی و ئەفلاتوونیەکەی لە سلێمانی...

تەها ئەمین هەڵەدنی: کوردەکانی مالمۆ لە سوید (٥٠٠ هەزار کڕۆن) خەڵاتی دەوڵەتیان دزی

زۆرێک لە مرۆڤەکان کە لەناوماندا دەژین، تا ئاستی کەمتیار دڕنندە تر وەحشیترن، کە وەک کەمتیار گیاندارێکی هەرە دڕنندە ترینە، چونکە زۆربەی هەرە زۆری گیاندارە...

جەعفەر کەریمی: تەنیا ئێوەمان کەم بوو!

گووتنێکی بەنرخ هەیە کە دەڵێ:لەناکاووەژوور مەکەوە مەیخانە حەمام نییە.ئەوە داستانی کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەیە.مرۆڤ کاتێک رابوردووی چەند...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد، زنجیرەی ( ٤ ژنی کورد)

مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری...

خۆشناو مەریوانی: پەروەردە!

پەروەردەی ئەمرۆ لەجیهاندا بەگشتی زۆر شێوەی جۆرا وجۆری پەروەردە هەن: شێوەی پەروەردەکان هەموویان کۆدەبنەوە لە دوو شێوەی سەرەکیدا:پەروەردەی جۆری یەکەمیان...

جەعفەر کەریمی: نەتەوە و نیشتیمانپەرستی کفرنییە

لەووتارەدابە هیچ شێوەیک مەبەستم بێ ڕێزیی بە هیچ وڵاتێک ونەتەوەیەک وحیزب وسازمانی سیاسی نییە.لە روانگەی خۆمەوە دەڕوانمە ئەو بابەتە.بەواتایەکی دیکە مژاری...

کامی قادر: فۆڕمێکی نوێ بۆ بەڕێوە بردن (بەشی پێنجەم)

لە بەشی چوارەمدا، بە درێژی باسی بنەمای ئازادیی و مامەڵەکردنم کرد سەبارەت بەو مرۆڤەی لەم فۆڕمەدا خۆی وەک: من مرۆڤێکی ئازادم، پێناسە دەکات.بەم جۆرە پێناسەکردنی خۆ،...

محەمەد فازیل مەجید: داعش لەنێو مڵمڵانێ جیهانیەکان!

یەکێک لە دیمەنە دڕەندەکانی هێرشەکەی ڕوسیا وای لێکردم ئەم وتارە بنوسم کە تێدا پاش کوشتنی ئەو هەموو خەڵکە سڤیلە، دڕندەیەکی داعش پاش کوشتنی پیاوێک چەندین جار چەقۆ...