بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
*خالقی ، ره‌زازی، بورهان مجید، باوی ده‌نگ خۆشی نه‌ما، باوی ڕه‌قس و وێنه‌ی سێکسیه‌
هونه‌ر و موسیک
چاودیری هونه‌ری:

رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌بینینن که‌چۆن سوکایه‌تی به‌هونه‌رمه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکه‌وتوه‌کانی نیشتیمانه ‌که‌مان ده‌کرێت، سات له‌دوای سات هونه‌ری کوردی ده‌شێوێنرێت، ئه‌وه‌ته‌ له‌پایته‌ختی کوردستان ته‌واوی پاره‌ی هونه‌ری کوردی خراوه‌ته‌ده‌ست کۆمه‌ڵی باندی ڕاقیسه‌و کۆمه‌ڵی باندی نه‌زان له‌هونه‌ر، بۆخزمه‌ت کردنی ره‌قس وسه‌ما و ده‌رخستی له‌ش به‌ سه‌دان هه‌زاردۆلار ده‌دریت به‌راقیسه‌یه‌ک که‌تا ئه‌م ساته ‌نۆته‌‌ی موسیك نه‌ک نازانیت به‌ڵکو بۆ ساتێک بیری له‌وه‌نه‌کردۆته‌وه‌که‌بڕوات بیخوێنێت یان لیی تێبگات، به‌ڵک و ته‌نها له‌به‌ر له‌ش ولاره‌جوانه‌که‌ی دێن وکلیپی ره‌قس و سه‌مای بۆده‌که‌ن،وه‌هۆنراوه‌یه‌ک (که‌ناوی ده‌نێن هۆنراوه‌)که‌ وشه‌کانی ته‌نها وشه‌ی سێکسین بۆ جوڵانی هه‌ستی گه‌نجانێك که‌نازانن هونه‌ر چییه‌و به‌ڵك و ته‌نها حه‌ز به‌ووشانه‌ده‌که‌ن، سه‌یره‌گوڵم وه‌یش وه‌یش و ده‌ئۆف مه‌که و واخ واخ گۆرانین یا خود ئه‌مانه ‌بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌کراون که‌دوای کاتژمیر 12 شه‌و بۆ هه‌بونی کاتێکی سێکسی گوێی لێبگرن؟ نازانم داهاتی هونه‌ری کوردی بۆ واخراوه‌ته‌ده‌ست نه‌زانیك له‌هونه‌ر که‌ناوی هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌،له‌دیمانه‌یه‌ک ده‌ڵیت من له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا 400 بۆ 450ئاوازم دانا‌وه‌، باشه ‌لێره ‌پرسیار ئه‌وه‌یه ‌ساڵیك 365 رۆژه‌ئه‌م کابرایه‌رۆژی ئاواز و چاره‌کێکی داناوه‌؟؟
هه‌تاکه‌ی هونه‌ر مه‌ندان به‌رده‌وام به‌ئاره‌قی ناو چه‌وانیان ئیشوکاربکه‌ن بۆ به‌رهه‌م هینانی سیدیه‌ك له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م ڕاقیسانه‌ ده‌فته‌ر دۆلار لایان دیناری سویسری بێت؟
باشه‌ئه‌ و‌ده‌سه‌ڵاته‌خۆی حه‌زی به‌سوك کردنی ره‌گه‌زی مێینه‌و هونه‌ری کوردیه‌یا خود خه‌وتوه‌؟؟
تاکه‌ی هه‌ڵناسیت له‌خه‌و؟ من نازانم ئه‌م پارانه ‌له‌کوێوه‌دێن؟ سه‌یره‌.
کاتیك هونه‌ر مه‌ندێکی وه‌ک ناسر ره‌زازی یا خود دیار قه‌راخی یان شه‌هێن تاڵه‌بانی یان حه‌سه‌ن سیساوه‌ هیتر..200 دۆلار موچه‌ی مانگانه‌ی بێت له‌میدیاکان ده‌بێژن ئیمه‌خزمه‌تمان کردوه‌موچه‌مان بۆ بڕیونه‌ته‌وه‌، ئه‌ی باشه‌بۆ ناپرسن ئه‌و ده‌فته‌ر دۆلارا نه ‌له‌کوێیه‌و بۆ کوی ژه‌چیت؟
هه‌ڵکه‌وت زاهیرێك کۆمه‌ڵێك منداڵی له‌دواوه‌بیت و نوسینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بیت و ڤیلای شاز و کاره‌که‌ری ئه‌سیوپی و هه‌مو ساڵیك 450 ئاواز به‌بێ به‌رام به‌ر بدات به‌مناڵه ڕاقیسه‌کانی یاخود باشتره‌ بڵیم به ‌ڕه‌قس و سه‌ماکانی،
سه‌یتر ئه‌وه‌یه‌باشه‌ بۆ ده‌بیت که‌ریم کابان ێک یان بورهان مجید ێك ئاوڕی لێنه‌درێته‌وه‌به‌ڵام هه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌مان سیدی بۆ کاره‌که‌ره‌ئه‌سیوبیه‌که‌ی بکات یان بۆ کچه ‌عه‌ره‌بیك،
باشه‌بۆ ده‌بیت ئاوڕێک له‌مانه نه‌دریته‌وه؟ لێره‌دا من داوا له‌ته‌واوی ئه‌مانه‌ده‌که‌م (مه‌ریوان سه‌فا‌دین، دانا غه‌نی، حسن گه‌رمیانی،ناسر ره‌زازی ،نه‌جمه‌دین خولامی، شه‌هین تاڵه‌بانی ،بورهان مجید،نه‌ریمان بابان،که‌مال محمد،دیارقه‌راخی،میکایل،ئیسماعیل ئیبراهیم،عه‌تا قه‌راخی، میدیا حوسین، مه‌زهه‌رخالقی،ئیسماعیل سابوری، به‌هجه‌ت یه‌حیا، به‌رهه‌م حسن، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، عه‌دنان که‌ریم، بورهان خۆشناو،زیاد ئه‌سعد، هاوتا ئه‌سعد، دانا عبدول جه‌بار،حسن هه‌یاس، هۆشیار حمه‌فه‌ره‌ج، لوقمان سه‌لیم، کانی، حمه‌ره‌ئوف ،...هیتر)بم بورن که‌ناوی ترم نه‌نوسی من لیره‌به‌ته‌واوی هه‌مو ئه‌وانه‌ی ناوم هینان وه‌ئه‌وانه‌ش بیرم نه‌بو ناویان بنوسم داواکارم یان هه‌ڵویستی یه‌ك ده‌نگه‌ وه‌ر بگرن له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ی هونه‌ری کوردی یاخود بای کۆدی ئه‌م کاره‌نه‌بکه‌ن وکاره‌کانتان له‌ته‌واوی راگه‌یاندنه‌کان بك شێنه‌وه‌ویه‌ك ده‌نگ بن دژی ئه‌م ره‌قسو سه‌ماو له‌شو لار و خۆ روت کردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆی هونه‌ری کوردی، که‌ئه‌م ڕه‌وشه‌‌ ته‌واو سوکایه‌تی ده‌کات به‌هونه‌رمه‌نده‌ کۆچ کردوه‌کان و ئه‌وانه‌ش له‌ژیان ماون، بۆیه ‌لێره‌ئه‌وه‌ده‌خه‌مه‌رو ئایه‌هونه‌ری کوردی وا سوك بوه‌ که ‌بانده‌ ڕه‌قس و سه‌ماکاره‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر وا هونه‌رسوك بکه‌ن، یا خود کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌سه‌ر گیرفانی ئیوه‌مانا سیدی و کلیپ بۆ خانمیکی ئه‌سیوبی تۆمار ده‌کات، باشه‌ بۆ ده‌بێت بۆ ئافره‌تیکی ئه‌سیوبی بکرێت به‌س بۆ که‌ریم کابان ێک یان بورهان مه‌جید نه‌کریت ؟ بۆ ده‌بێت ڕێگه‌ له ‌سیدی هونه‌ر مه‌ند نه‌ریمان بابان بگیریت به‌ڵام سیدی بۆ کچه‌ ئه‌سیوبی و عه‌ره‌ب بکرێت؟
ئه‌وه‌تا کار گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ خانمێك کلیپی کردوه ‌به‌ڕوتی ته‌نها شۆڕێکی له‌به‌ریایه‌ ، هیج میدیایه‌ک پشتی نه‌گرت ته‌نها سایته‌که‌ی هه‌ڵکه‌وت زاهیر نه‌بێت، ئیتربه ‌رۆژی رون ئاشکرابو هه‌ده‌فی ئه‌م کابرایه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌هونه‌ری کوردی بشێوینێت و که‌لتور و ئافره‌ت مان ناشیرن بکات، خۆتان بینیتان هیچ هونه‌رمه‌ندێکی کوردی ئافره‌ت مان نه‌بینی له‌به‌رده‌م ئیبراهیم تا تلیساس و کۆمه‌ڵێ میسری ره‌قس و سه‌ما بکه‌ن له‌ راقییسه‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر زیاتر نه‌بێت.
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ئه‌م راقیسانه‌ نه‌توانای ره‌قسیان هه‌یه‌ نه‌توانای گۆرانی وتن، نه‌ده‌نگی شیاو بۆ گۆرانی وتن،ئیترچۆن خزمه‌تی هونه‌ر ده‌کریت؟؟ به‌پاره‌ی ئه‌م میله‌ته‌ فه‌قیر و هه‌ژاره‌ش ئه‌مانه‌هاتون شه‌وی سوری هوتیله‌کان دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌م هونه‌ر مه‌نده‌ خه‌در لێکراوانه‌، بیرمه(‌ئه‌رده‌ڵان)ی جوانه‌مه‌رگ لێان پرسی هونه‌ری ئه‌مررۆ چۆنه‌، له‌وه‌ڵام وتی ته‌نها ره‌قسو له‌شو لار ده‌ر خستنه‌وتی کچیك دیت له‌شی جوانه‌خۆی روت ده‌کاته‌وه‌دواتر ده‌چیته‌ میسر گۆرانی ده‌ڵیت دواتر ده‌ی هێننه‌به‌رده‌م به‌رپرسێک (مه‌سئولیک) دواتر به‌رپرسه‌که‌ش ڕێک ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵیان به‌ئیراده‌ی خوا ده‌بیته‌هونه‌رمه‌ند، منیش ده‌بیژم ده‌ک هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌و خاکه‌ی تۆی تیای ،
من ده‌ڵیم به‌ئیراده‌ی خوا نیه، به‌ڵک و ‌به‌تیری قودره‌ته‌، بۆیه‌ده‌ڵیم تکایه ‌تکایه‌ تکایه‌، به‌سه ‌سوکایه‌تی به‌هونه‌ر،به‌نه‌ته‌وه‌، به‌خاک، به‌نیشتیمان به‌ ره‌گه‌زی مێینه‌‌،هونه‌رمه‌ندان ئێوه‌ش به‌سه‌نوزانه‌وه‌ی سه‌رتیڤیه‌کان به‌سه‌ قسه‌کردن له‌میدیا بڵین غه‌درمان لێکراوه‌ و ‌هونه‌رشیواوه‌که‌ئێوه‌به‌ڕاست دژی ئه‌م کاره‌ن یه‌کگربن یه‌ک هه‌ڵ وێستبن و ده‌نگ تان به‌رز بکه‌نه‌وه‌بۆ شوێنی مه‌به‌ست.
یان کاری‌ڕاقیسه‌و سه‌ماکانی بانده‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر یان ئیوه‌، دڵ نیاشم تا ئه‌و ده‌قه‌یه‌ی ئیوه‌ کاره‌کان نه‌وه‌ستینن ئه‌وه‌ره‌قس و باندی راقیسه‌کان ڕوو له‌زیادبوون ده‌کات، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌هونه‌ره‌که‌یان گۆرانی (ئوم که‌لسوم، هه‌یفا وه‌هبی، ونانسی) یه‌و هۆنراوه‌یه‌کی پڕ وشه‌ سێکسی ئامیزیان بۆ داده‌نینن، بۆیه ‌تکایه‌ڕێگه‌ بگرن له‌م کلیپه ‌سێکسیانه‌ی ده‌شنێ و لۆکه‌ و کریستاڵو نیلسا و مژدین و،،، هیتر ده‌یان که‌ن.
تکایه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات میلله‌تان دژی کاری خۆڕوت کردنه‌وه‌ن که‌چی ئێمه‌تازه‌ بۆمان دێت به‌پاره‌ی میله‌ت به‌ داهاتی هونه‌ر مه‌ندان بۆیه‌داواکارم ئه‌و که‌سه‌ی که‌لیپرسراوی بانده ‌له‌ش فڕۆشه‌کانی کوردستانه‌(هه‌ڵکه‌وت زاهیر) با نه‌مێنێت،هونه‌رمه‌ندان یه‌ک ده‌نگ بن ئه‌وه‌ته‌کۆمه‌ڵی منداڵی تازه‌پێ گه‌یشتوو به‌کۆمه‌ڵێ پاره‌خه‌ڵه‌تاندوه و هه‌ر ڕۆژه ‌و سوکایه‌تی به‌که‌سێک ده‌که‌ن و خۆشیان خۆشترین ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
داوا کاریم بۆ گشت راگه‌یاندیك گه‌ر ئیوه‌ خه‌م خۆری میله‌تن گه‌ر ئیوه‌ خه‌م خۆری هونه‌ری کوردین گه‌ر ئیوه‌ خاوانی ویژدانن تکایه‌ ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ بڵاو مه‌که‌نه‌وه‌
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش دیاری بۆ ئیوه‌ شیوه‌نیك بۆ هونه‌ری کوردی

http://www.youtube.com/watch?v=7Lb4i5ny3_s

Chawdere_hunare@hotmail.com


چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
چاودیری هونه‌ری
ئه‌م بابه‌ته‌ 4403 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
سزای گەل: درۆیان کرد
ئەفسانە سرووش: جاڕی ژنبوونم
لەتیف هەڤرەێست: دژەنوێژ
ارخوان.زنكنه: كوباني قدس كردستان
هەورامان سیوەیلی: كوبانێ
© 2009 Kurdistanpost.com