بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
سه‌ردار پشده‌ری ناهێڵم ناویشت بنوسرێ ڕهخنهسهردار پشده‌ری: ![]() هه‌موومان ده‌زانین رژێمی جه‌مهوری ئیسلامی له‌و رۆژه‌ی هاتۆته ئاراوه پێشێلکاری مافی مرۆڤ و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیشه په‌نای بردوه بۆ دروستکردنی ئۆتۆم و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆرێش له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رانی ئێرانیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگ نه‌بێ و گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی سیاسی له‌سه‌ر ئێران دروست بکات و هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر بکاته‌وه، به توند کردنی سزای نێونه‌ته‌وه‌ی یان به په‌لاماردانێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، بێجگه له‌وه‌ی که ئێمه له‌پێش هه‌موو که‌سدا گۆڤاری (Newsmax) مان ده‌ست که‌وت که ده‌ڵێ ئێران به‌ره‌و رۆژێکی ره‌ش ده‌روات و شه‌ڕێکی شه‌ش رۆژه‌ی گه‌رم به رێگاوه‌یه، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش له 19 – 5 – 2009 بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه له‌ژێر ناوی (ئیسرائیل به‌ته‌مایه له‌كوردستانه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران)، له هه‌ردووک روشه‌وه گه‌لی کورد زه‌ره‌رێکی زۆری لێده‌که‌وێ، ئه‌و هۆکارانه‌ش ئێمه‌ی جولاندو ویستمان له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و گێژه‌ڵوکه سیاسیه‌دا کێشه‌ی کورد بجولێنینه‌وه له ناوخۆ و له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یدا به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی له رێگای خۆ کاندید کردنمان بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران. ئه‌وه‌بوو ئێمه له 28 – 4 – 2009 به ئیمێڵێک داوامان له سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران کرد که فۆڕمی خۆ کاندید کردن بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان بۆ بنێرێ، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌و خۆ کاندید کردنه‌ی ئێمه سه‌رسام بوون و وتیان ئه‌و ماسته بێ موو نیه، سه‌ردار پشده‌ریه‌کی 30 ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌یی ناسراو له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی به موفت خۆی کاندید ناکات، به‌شداری سه‌ردار له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بومه‌له‌زه‌یه‌کی سیاسی له ئێران دروست ده‌کات و کورده‌که‌مان لێ راست ده‌کاته‌وه، به‌راستبوونه‌وه‌ی کورده‌کانیش به‌شێک له فارس و تورک و عه‌ره‌به‌کانی ناو ئێران و ده‌ره‌وه لێمان راست ده‌بنه‌وه‌و ئاگر له خه‌رمانی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌رده‌بێت. له راستیدا ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانزانی که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگا به ئێمه نادات که خۆمان کاندید بکه‌ین و وه‌ڵامی ئێمه ناده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که میداو رادوێ و ته‌له‌فزوێنه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون و بایه‌خێکیان بۆ خۆ کاندید کردنه‌که‌ی من دانه‌نا، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌ی ئێمه زیاتر بۆ جولاندنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بوو، که کێشه‌که‌شی جولانده‌وه، بۆ یه‌که‌م جاره ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌و شێوه‌یه ناوی کورد بهێنێ و ئایه‌توڵا کروبیه‌ک بهێننه ئاراوه‌و بڵێ من کوردم و ده‌نگ بۆ من بده‌ن و پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانیان هێنایه کایه، خامه‌نه‌یی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی ئێرانی دوای 20 ساڵ بۆ یه‌که‌مجار هاته کوردستان و له‌شاری سنه وتی (سه‌ردار پشده‌ریه‌ک خۆی کاندید کردوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ئه‌و پیاوه ده‌یه‌وێ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێ)، بێجگه له هه‌لوێستی سه‌رانی جمهوری ئێرانی، له‌پاڵ ئه‌و خۆ کاندید کردنه‌دا هه‌ندێ نامه‌ی سیاسیشمان بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناردوه‌و توانای کوردمان نیشان داوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران نه وه‌ڵامی داواکه‌ی منیان دایه‌وه‌و ناویشیان نه‌خستمه ناو لیستی خۆ کاندید کردنه‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی من ته‌واو بوو، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌مان هه‌ڵکه‌ندنی سه‌نگه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ نیشاندانێکی پڕتوانایی بوو، ئێمه تێک نه‌شکاوین، ناویان نه‌خستوینه ناو لیسته‌که‌وه تا ده‌نگمان بۆ بدرێ و له هه‌ڵبژاردندا نه‌مان دۆڕاندوه، بۆیه ئێستا خۆمان به‌سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌زانین و لێره‌ش به‌دواوه وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی داهاتووی ئێران په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌که‌ین. خۆشمان ئاماده کردوه بۆ هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک و له‌هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی دا به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران له رێگای کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، گه‌لی کوردیش لێره به‌دواوه داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێران ده‌کات و هیچی تر خۆی به بچوکتر نازانێ له فارس و تورکه‌کانی ناو ئێران و له‌به‌ر ئه‌وان ناپاڕێته‌وه‌و داوای مافیان لێ ناکات. سه‌ردار پشده‌ری له‌نده‌ن 21 – 5 - 2009 http://www.kurd-oil.net/raste.htm (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |