بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی
تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
دەبێ بڕوات ونەمێنێت
دەبێت بمێنێ، چونکە دەسەڵاتی کوردە
پیشنیارێکی گرنگ بۆ بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلی
بابه‌تی دیکه‌
كۆمەڵیك گەنجی هەولێر*:

ئێمە وە وەكو كۆمەڵ گەنجێك كە خۆبەختانە كاردەكەین بۆ سەركەوتنی كەمپینی جەنابتان بە تایبەتی لە شاری هەولێری قارەمان, كە بێ ئەوەی جەنبتان ئاگادار بن, لە میانەی هەست كردنمان بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە گەل و نیشتمان, هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم, نە ئێمە تۆمان بینیوە وە نەتۆش ئێمەت بینیوە, بەڵام ئیمە ئاگاداری پەیڕەو پڕۆگۆامی جەنابانین, بۆیە دڵنیای كە بەرێزتان , ئەگەر پۆستی سەرۆكایەتی هەریمتان بە دەست هێنا, بەشێوەیەكی پرۆفێشنالانە كار دەكەیت بۆ گشت چین و توێژەكانی كوردستان , بە بێ گوێدان و گرینگیدان بە ناوچەگەری و بنەماڵەی و خزم خمانێ.

بۆیە ئێمە لە ڕوانگەی دلسۆزیمان بۆ جەنابتان پێمان خۆشە كەمپینی جەنابتان زیاتر جۆش و خرۆش بە خۆیەوە ببینێت و گەرمتر بێت , ئیمە پێشنیارەكی مێژووی و چارەنووسازمان هەیە بۆ جەنابتان, وە لەبەر ئەوەی ئێمە نە ژمارەی تەلەفۆنی جەنابتانمان دەست كەوت وە نە ئیمەیل ئەدرێس جەنابتان لە هەولێر, بۆیە ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بە مالُپەڕی كوردستان پۆستی خۆشەویست ئەو پەیامە و پێشنیارەی ئێمە بە ئەمانەتەوە دەگەیەنێت بە جەنابتان:
بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلی, ئێمە پێشناری جەنابتان دەكەین كەوا هەر لە ئێستاوە , بە زووترین كات پێش تەواو بوونی هەڵمەتی هەڵبژارنەكان, كەسێك دەست نیشان بكەیت لە ناوخۆی كوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كورستان , واتە (Vice President) , بۆ جێگرتنەوەی جانابتان, نەك دوای هەڵبژاردن دیاری بكرێت بەڵكو پێش هەڵبژاردن, ئێمە بە باشی دەزانین كە ئافرەت (ژنێك) بێت, وە شیاوترین و باشترین كەس بۆ ئەم پۆستە لەم سەردەمە بریتی یە لە (ئاسکه‌ ) كە خاوەنی 48 ئەنفالە , وە ئافرەتێكی تێگەیشتو و ڕۆشنبیرە و هەموو خەڵكی كوردستان دەیناسن, وە لەكاتی دەستانیشان كردنی ئەو بە جێگرایەتی سەرۆكایەتی هەریچم, گەرم و گورەیەكی چاوەڕان نەكراو و مفاجە ئەیەكی گەورەش دەبێت.

بۆیە ئێمە دڵنیاین جەنابتان پەیامەكەی ئیمە و پێشنیارەكەمان بە هەند وەر دەگری, و پشتگوێی ناخەیت.

چاوەڕێ ی وەڵامی جەنابتانین لەڕێگەی كوردستان پۆست بێت و یان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرێسەی خوارەوە.

Kurdo2007@hotmail.com

*كۆمەڵیك گەنجی خۆبەخشی كەمپینی دكتۆر كەمال میراودەلی
هەولێر
18-07-2009


چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
كۆمەڵیك گەنجی هەولێر*
ئه‌م بابه‌ته‌ 2289 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010
© 2009 Kurdistanpost.com