بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
هۆڵى ڕۆشنیرى دەربەندیخان و پاركى شار نەدرایە دكتۆركەمال میراودلى ههواڵپێشڕهو حهمید: ![]() هۆڵى ڕۆشنبیرى دەربەندیخان و پاركى شار نەدرایە (د.كەمال میراودلى) بۆئەوەى كۆڕێكى جەماوەرى تیداسازبكات و بەرنامە و پرۆژەكانى خۆى وەك كاندیدێكى سەربەخۆ بۆسەرۆكى هەرێمى كوردستان بخاتە ڕو . هۆڵى ڕۆشنبیرى دەربەندیخان تائێستا بۆشانۆ كۆڕو سیمینارو بۆنە تایبەتیەكان بوەو كۆڕەكەى (د. كەمال) یش لەو چوار چێ وەیەدا بو , بەڵام بەداخەوە بەبیانویەكى ناڕاست و پڕلەگومان ڕێگەیان نەدا تا ئەو گردبونەوە جەماوەیە سازبكرێت ؟! لەكاتێكدا ئەو هۆڵە موڵكى گشتییەو مافى هەمو كەسێكە كە بەگۆیرەى یاساكانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى چالاكیەكانى خۆیى تێدا بخاتە ڕو بۆجەماوەر . ڕۆشنبیرى دەربەندیخانیش لاى خۆیەوە بڕى (75) حەفتاو پێنج هەزار دینار وەك حەق دەستى هۆلأ وەردەگرێت لەتەواوى ئەو كەس و لایەنانەى كە بۆماوەى یەك ڕۆژ هۆڵەكە دەخواستن جگە لەو كەس و لایەنانە نەبێت كە هەندێ: جار وەك هاوكارى كردن پارەیان لێوەرناگرن. هاوكارانى (دكتۆر كەمال) پەنایان بردە بەر پاركى شارى سەرۆكایەتى شارەوانى دەربەندیخان , بەڵام ئەوانیش هاوكاریان نەكردن لەكاتێكدا لەماوەى دو ساڵى ڕابردوا چەندین چالاكى هونەرى و ڕۆشنبیرى ناڕەزایەتى لەو پاركەدا ئەجام دراوە , بەڵام كاتێك ڕێگە لەمیوانێكى شارەكە دەگیرێت و هاوكارى یەكێك لەكاندیدەكان بۆ سەرۆكەى هەرێم ناكرێت , ئەوا بانێكەو دو هەوا . ڕۆژى 28/6/2009 لەكات ژمێر 5:50 دەقیقیە لەبەردەم گەرماى هاوین و تەپو تۆزێكى چڕدا بەئامادەبونى ژماریەكى زۆر لە گەنجان و ڕۆشنفكرانى دەربەندیخان , لەیەكێك لە كۆڵانەكانى گەڕەكى شارەوانى دەربەندیخان , دكتۆر كەمال میراودلى بەرنامەى كارى خۆى بۆ ئامادەبوان خستەڕو وەڵامى ئەو پرسیارانەیشى دایەوە كە لەلایەن چەند كەسێك لەئامادەبوانەوە ئاراستەى كرابو . (کوردستانپۆست له ناوهرۆکی ئهم نووسینه بهرپرسیار نییه)
لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
عهلی کوردستانی: روونکردنهوهیهک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار ههمهوهندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی دهرمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سهربهخۆ بوون، تایبهت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |