بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
دوو بانگهوازی گرنگ لە كەمپەینى سەرۆكایەتى د. كەمال میراودەلى كاندیدى سەرۆكایەتى هەرێم ژمارە (15) بابهتی دیکهکهمپین: ![]() 1 بۆ هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی كوردستانو جیهانوەك دەزانن د.كەمال میراودەلى وەك ڕوناكبیرێكى سەربەخۆى بێ لایەن و كاندیدى خەڵكى كوردستان بۆ سەروكایەتى هەرێمى كوردستان لە پێناو بەرجەستەكردنى سەرۆكایەتیەكى دیموكراتى و دەستورى و دادپەروەر و نیشتمانپەروەر پێویستى بە هاوكارى و پشتیوانى زیاترى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانە وەك هێزێكى پاڵپشت و پشتیوان بۆ سەركەوتنى كەمپەینەكە. وەك ئاشكرایە سەرۆكى ئێستەى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان وەك یەكێك لە ركابەرەكانى هەلبژاردنى سەرۆكى هەرێم تەواوی دەزگاكانی حكومەتو میدیای حیزبی زەبەلاحی هەردوو گەورە حیزبەكەی كوردستانی لە ژێر دەسەڵات دایەو بەشێكى هەرە زۆرى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن كە بەپارە و پولى خەڵكى كوردستان دامەزراون شەوو رۆژ بەردەوام بانگەشە بۆ ئەوان دەكەن. د. كەمال هەموو ریگایەكی گەیشتن بە میدیای لێگیراوەو تەنانەت بۆ پێشكەشكردنیوتاری سەرەكی بەرنامەكەی یان داپۆشینی پرۆسهی کامپهینهکهی و ههوالی چالاکییهکانی تا ئێستا هیچ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی نەهاتۆتە پێشەوە. ئاشكرایە بانگەشەكردن لە رێگای میدیاوە بە تایبەتی تەلەفزیۆن ئۆكسجینی كامپینی هەڵبژاردنەو حەرامكردنی د. كەمال لەو ئۆكسجینە مەبەستی خنكاندنی پەیامە پیرۆزەكەیەتی جگە لەوەی كەوا دەكا هەڵبژاردنەكە بە هیچ جۆری بە هەڵبژاردنی دادپەروەرانەو دەرفەتی یەكسان بۆ كاندیدەكان نەژمێردرێ. تەنانەت تەلەفزیۆنی نەورۆز كە گوایە تەلەفزیۆنی حكومەتەو دەرفەتێكی یەكسانی یەك سەعاتیی بۆ بانگاشەكردن بۆ لیستو كاندیدەكان فەراهەم كردووە كە پیوەندیان پۆ پێوەكردنوتیان ئەمە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی هەرێم ناگرێتەوە.واتە تەنانەت یەك سەعات ماوەی بانگاشەكردنی پێرەوان نابین. بۆیە ئێمە نەك تەنیا لە پێناوی د. كەمال بەلكو لە پێناوی هەڵبژاردنیكی دیموكراتی رەواو راستەقینەو دیموكراتیو دادپەروەردا داوا دەكەین: 1. دەزگای راگەیاندن بۆ د. كەمال بكرێتەوەو دەرفەتی یەكسانی بدرێتێ كە سوود لە هەموو كەنالەكانی راگەیاندن بۆ بناگاشەی سەرۆكایەتیوەربگرێ. 2. كۆمیسیۆنی باڵا بودجەیەك بۆ كامپەینی كاندیدە سەربەخۆكان دابین بكات. 3. بەتایبەتی داوا لە راگەیاندنی ئەهلیو ئۆپۆزیسیۆن دەكەین كە تەنیا بۆ مانگێك سنگفراوانو بەخشندە بنو دەرفەتێكی لەبارو عادیلانە بە د. كەمال بدەن تا بتوانێ بیرو بۆچوونو بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی بە جەماوەر بگەیەنێ. 4. داوا لە راگەیاندنو لە رای گشتی دەكەین كە داوای دایەلۆگی روو بە روو لە نێوان د. كەمالو بەرێز ماسعود بارزانی دا بكەن. 5. داوا لە جهماوهر و روناکبیرانی کوردستان له دهرهوهو ناوهوهی کوردستان دهکهین که ههلوێست بنوێنن و داوای کردنهوهی دهرگای راگهیاندن بۆ د. کهمال بکهنهوه. ------------------------------------------------------------------------------------- 2 بۆ هەموو خەڵكى نیشتمان پەروەر نوێخواز و گۆڕانخوازى كوردستان وەك دەزانن د.كەمال میراودەلى وەك ڕوناكبیرێكى سەربەخۆى بێ لایەن و كاندیدى خەڵكى كوردستان بۆ سەروكایەتى هەرێمى كوردستان لە پێناو بەرجەستەكردنى سەرۆكایەتیەكى دیموكراتى و دەستورى و دادپەروەر و نیشتمانپەروەر پێویستى بە هاوكارى و پشتیوانى زیاترى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانە وەك هێزێكى پاڵپشت و پشتیوان بۆ سەركەوتنى كەمپەینەكە و بۆ ئەم مەبەستە دەستەى پشتگیرى كەمپەینى د.كەمال میراودەلى داوا لە هەموو نیشتمانپەروەرێكى دڵسۆزى كورد لە ناوە و دەرەوەى كوردستان دەكات پاڵپشتى كەمپەینەكەمان بكەن بەم ڕێگایانە: 1. ناونوسكردنى خۆتان لە دەستەى پشتگیرى كەمپەینى د.كەمال و ئاگاداركردنمان لەو بوار و لایەنانەى دەتوانن هاوكارى پێشكەش بكەن 2. ناونوسكردنى خۆتان بۆ بوون بە بریكار (وەكیل) ى تۆماركراوى یاسایی لەلایەن كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژرادنەكانەوە بۆ مەبەستى چاودێرى لە ڕۆژى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى هەرێم دا بە نوێنەرایەتى د.كەمال 3. پێشكەش كردنى یارمەتى دارایی بۆ كەمپەینەكە هەرچەند لەتوانادا بێت بۆ پەیوەندى كردن دەتوانن سەردانى بنكەى هەڵمەتى د.كەمال میراودەلى كاندیدى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بكەن بەم ناوینشانانەى خوارەوە: - بنكەى سەرەكى كەمپەینەكە / بینایەى مرورى كۆن بەرامبەر پاركى ئازادى تەنیشت بەڕێوەبەرێتى باخچەى قوتابخانەكان - پەیوەندى تەلەفونى 00964- (0)770 699 40 88 00964- (0)771 699 40 88 - پەیوەندى ئەلەكترۆنى campaign15@googlemail.com Meirawdeli15@yahoo.com - بۆ كۆمەك و هاوكارى دارایی لە ناوە و دەرەوەى هەرێمى كوردستان دەتوان لە ڕێگەى ئەم حیسابە بانكیانەى خوارەوە بەسوپاسەوە هاوكارى خۆتان پێشكەش بكەن: BANK NAME: CITIBANK NY, NEW YORK SWIFT CODE: CITIUS33 ACC.NO IN US DOLLARS: 36908069 ACC NAME: WARKA BANK FOR INVESTMENT AND FINNACE BENEFICIARY DETAILS: BANK; WARKA BANK/SANABAIL BRANCH. SULAYMANIA/IRAQ TO BE PAID FOR: K.M.RASUL ACCOUNT NO: 0407218 لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
عهلی کوردستانی: روونکردنهوهیهک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار ههمهوهندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی دهرمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سهربهخۆ بوون، تایبهت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |