بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
به به‌ڵگه‌وه هۆکاری تیرۆرکردنی په‌یامنێری کوردستانپۆست بڵاوده‌که‌ینه‌وه ههواڵکوردستانپۆست: ![]() سه‌رده‌شت عوسمان یاخوود (سه‌رۆ زه‌رده‌شت)، یه‌کێک بوو له په‌یامنێره‌کانی کوردستانپۆست له هه‌ولێر، که به نهێنی کاری بۆ ده‌کردین، گه‌لێک هه‌واڵ و ریپۆرتاژی سه‌رنجڕاکێشی بۆ ده‌نووسین. په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی (سه‌رده‌شت عوسمان) به یه‌کێک له ئه‌ندامانی ستافه‌که‌مانه‌وه بوو، له رێگای ئه‌و نووسین و هه‌واڵه‌کانیمان بڵاوده‌کرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئێمه ئه‌رشیفێکی تایبه‌ت به‌خۆیمان بۆ نه‌کردبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێته جێگای سه‌رنجڕاکێشان، نووسینهکانیشمان له ریزی خواره‌وه به بێ وێنه و کاریکاتێر بۆ بڵاوده‌کرده‌وه: له نووسینێکدا به‌ناونیشانی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) که له رۆژی 13 - 12 - 2009 به دوایدا چه‌ند نامه و ئیمهیلی بۆ ده‌نێرن، جنێوی پێده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن، یه‌کێک له‌و نامانه پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئازا و پیاویت وێنه‌ی خۆت بڵاوبکه‌ره‌وه. ئه‌ویش له نووسینی دووه‌میدا به‌ناونیشانی (نه سه‌رۆک خوایه و نه کچه‌که‌ی) له رۆژی 2 - 1- 2010 وێنه‌یه‌کی خۆی له سه‌ر ئه‌م نووسینه بڵاوده‌کاته‌وه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی ئێمه نه‌مانده‌زانی که به‌ڕاستی له لایه‌ن پاراستنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه، ئه‌و کاته‌ش ئێمه سه‌رقاڵی کێشه‌که‌ی (پۆڵا سه‌عید) و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی (کوردستانی نوێ) بووین، ئاگامان له ورده‌کاریی ئه‌و نووسینانه و هه‌ڕه‌شه‌کانی پاراستن نه‌مابوو. له سێیه‌مین نووسینیدا به‌ناونیشانی (یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم لێیدا) رۆژی 21 - 1 - 20101 بڵاوکرایه‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک لای ئێمه دواکه‌وت و بڵاونه‌کرایه‌وه بۆیه رۆژێک دوای ئه‌وه له شوێنی دیکه‌ش بڵاوکرایه‌وه. تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌هۆی ئه‌و دوو نووسینه‌وه بوو، جگه له پاراستن هیچ لایه‌نێکی تر له پشت تیرۆرکردنی په‌یامنێری کوردستانپۆست (سه‌رده‌شت عوسمان)ه‌وه نییه، بۆیه ئێمه راسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌و کاره تیرۆریستییه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن (مه‌سرور بارزانی) راده‌کێشین، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کی خۆماشمان به‌کار ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌سه به‌ره‌و رووی دادگا بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی زۆرن، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین، یه‌که‌م ههنگاوامان ئه‌و نووسین و وتارانه ده‌بێت، که وه‌رده‌گێڕینه سه‌ر چه‌ند زمانێکی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی، بۆ حکومه‌ت و به‌رپرس و ڕێکخراوه جیهانییه‌کانی ده‌نێرین. دڵنیاین، چاره‌نووسی ئه‌م بنه‌ماڵه جامانه سوور و ده‌ست سوورانه به‌خوێنی رۆڵه‌کانی کورد له چاره‌نووسی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسێن گه‌شتر و رووناکتر نابێت من عاشقى كچەكەى بارزانیم نە سەرۆك خوایە نە كچەكەى یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ... له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
مەكتەبى سیاسیى: دادگاى تەمییز كێشەى حزبى زەحمەتكێشانــى كوردستانى یەكلاكردەوە راگەیەندراوێك لە مەكتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مامۆستایەكی زانكۆ:: زانكۆی كۆیە –دنیایەك لە تاوان و گەندەلی ستافی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ری نوچه‌نێت: وه‌ڵامێك بۆ كه‌سێكی وه‌همی كه خۆی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه ناساندوه هاوڵاتییه‌ک: مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!! سعید حەمە جان كەلاری: حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟ ئيسلام بةيك: مه‌لا كرێكار په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان ده‌كات : ناشێت زه‌كات بدرێته حكومه‌تی هه‌رێم . سەمیرشێخ مەموندى : یاسا و مردن رۆژگار هەورامى: ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە باوکی دوین: گۆرانیه‌کی سوور باو باوکی دوین: أغنیة حمراء إلی شعراء الغربة |