بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌نه‌یویست ناوى خۆى بڵێت ...!
ڕه‌خنه‌
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌:

ئه‌مه‌ ده‌سته‌ واژه‌یه‌كه‌ زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى رۆژنامه‌نوسان له‌ئاماده‌كردنى هه‌واڵ و رێپۆرتاژ و راپۆرته‌ هه‌واڵدا به‌كارى ده‌هێنن ، یان راستر بڵێین په‌ناى بۆ ده‌به‌ن ، ئه‌ویش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى كاره‌كه‌یانه‌ كه‌زۆربه‌ى جاره‌كان واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ نارِاسته‌ ودروستكراوه‌ .
ئایا كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نا بۆ ئه‌و ده‌سته‌ واژه‌یه‌ ده‌به‌ن ؟ ئه‌ى بۆچى په‌ناى بۆ ده‌به‌ن ؟ یان كێ زه‌ره‌ر مه‌ندو له‌به‌رامبه‌ردا كێ سود مه‌نده‌ لێى ؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئیشاره‌ به‌و راستیه‌ بكه‌ین كه‌به‌هۆى ئه‌و زۆریى و بۆریه‌ى كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت (راگه‌یاندنى نوسراو) كه‌گومان ده‌برێت ده‌ستێكى نهێنى له‌پشتبێت بۆ له‌كه‌داركردنى راگه‌یاندنه‌ جدییه‌كان ، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ ناته‌ندروستانه‌ فه‌زایه‌كیان خولقاندوه‌ كه‌ رێگه‌ى خۆشكردوه‌ بۆ هه‌مو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێك كه‌ببێت به‌ رۆژنامه‌نوس و به‌لاى خۆشیه‌وه‌ خۆى به‌ پرِۆفیشناڵ بزانێت .
هه‌مو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌لف و بێى نوسین فێربون ئیتر واده‌زانن ئه‌وه‌ هه‌مو كاره‌كه‌یه‌ ، یان هه‌موو پیرۆزیه‌ كان لاى ئه‌وه‌ ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وو یان ده‌زگاكه‌ى ئه‌وو هه‌رچى وت ئیتر ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌ته‌ و به‌رامبه‌ره‌كه‌شى ناحه‌قه‌ ،
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كاكى رۆژنامه‌نوس له‌ئاماده‌ كردنى هه‌واڵ و رێپۆرتاژ و راپۆرته‌هه‌واڵدا زانیارى وداتاو هه‌واڵى ته‌نروستى لا نه‌بوو ئه‌وا په‌نا بۆ دروستكردن و رازاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ ئاماده‌ كراوه‌كه‌ى ده‌بات به‌ هه‌واڵ و لێدوان و زانیارى نا ته‌ندروست و پیشاندانى له‌ شێوه‌ى (سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌نه‌ى ویست ناوى خۆى بڵێت) ئاخر كاكى به‌ناو رۆژنامه‌نوس ناحه‌قى نییه‌ ئێ ئاخر چى بكات و په‌نا بۆ چى ببات تا زۆرترین كه‌س بابه‌ته‌كه‌ى بخوێننه‌وه‌ و ئه‌ویش ناو ده‌ربكات یان بلاَو كراوه‌كه‌یان فرۆشى زیاد بێت .
ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه‌و ئه‌وده‌زگایه‌ بزانن یان نا به‌وكاره‌ ناته‌ندروسته‌ كه‌زۆربه‌ى جاره‌كان هه‌واڵى نارِاست و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ئه‌وا یه‌كه‌م جار له‌ده‌ست دانى مێداقیه‌تى بلاَوكراوه‌كه‌یانه‌ له‌نێو خوێنه‌راندا و پاشانیش له‌كه‌دار كردنى په‌یامى پیرۆزى رِاگه‌یاندنه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسانى ده‌زگاكان پێویسته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ زۆر هه‌ستیار بو ئه‌وا هه‌ر بۆ زانیارى خۆیان باناوى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌رِۆژنامه‌نوسه‌كه‌ وه‌ربگریت و لاى خۆى تۆمارى بكات ، ئه‌گه‌ر خۆشى هاورِانه‌بێت له‌گه‌ڵى یان سیاسه‌تى بلاَوكراوكراوه‌كه‌ى نه‌بێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ و رِاستگۆی له‌ده‌ست چو به‌ئاسانى به‌ده‌ست نایه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌كى كه‌م یان كورت سودمه‌ندبن له‌وجۆره‌مامه‌ڵه‌یه‌ به‌لاَم دواجار رِاستیه‌كان هه‌ر ده‌رده‌كه‌ون و روى ره‌شى درۆزنه‌كان ئاشكرا ده‌بێت ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش له‌جیاتى مانه‌وه‌ زبڵدانى مێژوو چاوه‌رِێیان ده‌كات .
خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ هیچ سه‌نگ و قورساییه‌كیان نه‌ماوه‌ لاى خوێنه‌ران ، كه‌ ته‌نها به‌ناوو هێنانى ده‌زگاى راگه‌یاندنه‌كه‌ یان جۆرى هه‌واڵ و راپۆرت و رێپۆرتاژه‌كه‌ نارِاستى لێدوانه‌كان وه‌ك مانگى چوارده‌ خۆى به‌یان ده‌كات .
زۆربه‌ى جاره‌كان به‌ناو ئه‌وكه‌سه‌ى لێدوانه‌كه‌ى داوه‌ و نه‌ى ویستوه‌ ناوى خۆى بهێنێت ته‌نها حقد و رق وقینى ئاماده‌كارى به‌رهه‌مه‌كه‌ و سیاسه‌تى ده‌زگاكه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ هیچ كه‌سێكى ژیر باوه‌رِ به‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ناكات .
له‌كۆتایدا داوا له‌ راگه‌یاندنه‌ جددیه‌كان ده‌كه‌م كه‌ هیچ كاتێك په‌نا بۆ ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌یه‌نه‌به‌ن ئه‌گه‌ر گومانیان له‌ راستى هه‌واڵ و لێدوانه‌كه‌ هه‌بوو .
( کوردستانپۆست له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ به‌رپرسیار نییه‌ ) 

چاپ
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌
ژماره‌ی ناسنامه‌: 6f98
ئه‌م بابه‌ته‌ 831 جار بینراوه‌

 له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
 بابه‌تی نوێی زیاتر
سزای گەل: درۆیان کرد
ئەفسانە سرووش: جاڕی ژنبوونم
لەتیف هەڤرەێست: دژەنوێژ
ارخوان.زنكنه: كوباني قدس كردستان
هەورامان سیوەیلی: كوبانێ
© 2009 Kurdistanpost.com