بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
حیزبی دیموکرات له ڕۆژی دامه‌زرانییه‌وه ناکۆکیی ناوخۆیی هه‌بووه له‌سه‌ر بیروبۆچوون ڕهخنهحامید گه‌وهه‌ری: ![]() ره‌نگه ئێوه و خوێنه‌رانی سایته‌که‌تان ئاگادار بن، شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق له کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب‌دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و له دابه‌شکردنی به‌رپرسایه‌تییه‌کانی دوای کۆنگره‌ی دووه‌مدا به سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه. سه‌ره‌تا بنواڕه شێوه‌ی ده‌رکردنی ئه‌حمه‌د تۆفیقی سکرتێری قانوونیی حیزبی دیموکرات و ته‌ماشای ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆڕگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بکه‌ن که له ژماره‌ی 12 ی به‌فرانباری 1350 ژانویه‌ی 1972 لاپه‌ڕه‌ی دووه‌مدا به‌و کورته ئاگادارییه چۆن سکرتێره‌که‌ی خۆی ده‌رکردووه: ئاگاداری )عبدوڵڵه اسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) له‌به‌ر زۆر کرده‌وه‌ی وا که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕێک ناکه‌وێ ، و له‌به‌ر جووڵانه‌وه‌ی دژی حیزبی ، له حیزبی دیموکراتی کوردستان (ئێران) ده‌رکرا( شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق یه‌کێک بوو له ئه‌ندامه هه‌ره چالاکه‌کانی حیزب ، له ئازایه‌تی و پاکی و نیشتمانپه‌روه‌ریی ئه‌حمه‌د تۆفیق دا هیچ گومانێک نییه. ئه‌وانه‌ی هاوته‌مه‌نی منن یان ته‌مه‌نیان له‌من گه‌وره‌تره، بێگومان ڕووداوه‌کانی ساڵی 1953ی شاری مهاباد و چالاکییه‌کانی ئه‌حمه‌د تۆفیقیان له‌بیره. خزمه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازی نه‌ته‌وی کورد و شۆڕشی ئه‌یلوول له که‌س شاراوه نییه. ئه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی مردنیشدا وه‌ک پاڵه‌وان سه‌رینایه‌وه. چونکه ئاماده نه‌بوو به دژی شۆڕشی ئه‌یلوول و سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی شتێک بۆ ڕژێمی عێراق بنووسێت ، حکوومه‌تی به‌عس له‌ژێر شکه‌نجه‌دا کوشتی. ئه‌و هاوڕیزی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی حیزبه که حکوومه‌تی شا گولله‌بارانی کردن و له ڕژێمی خومه‌ینیدا چۆکیان بۆ دوژمن دا نه‌داو به خوێندنه‌وه‌ی سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب ، هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان) ، پێشوازییان له مه‌رگ کرد‌و سه‌ری خۆیان به‌رز ڕاگرت. شه‌هید سه‌ید ڕه‌سوڵی دهقان (بابی گه‌وره) ش هه‌ربه‌م جۆره. ئه‌ویش کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌هێزی حیزبی دیموکرات بوو. تاوانی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کی خۆی و دوکتۆر قاسملوو بوو له کۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا که چۆن میوانی پیره پیاوێکی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار بووه و پیره پیاوه پێده‌ڵێت : (من هه‌رچی هه‌مه بۆ ئێوه، به‌ڵام وه‌رن تۆخوا خه‌یانه‌تم پێمه‌که‌ن.) سه‌ید ڕه‌سوڵ گوتی: (منیش وه‌ک ئه‌و پیره پیاوه هه‌رچی هه‌مبووه له خۆم و ماڵ و مناڵ و سه‌روه‌ت و سامان ، خستوومه‌ته پێناوی حیزبه‌که‌م. من له کورته‌باس نازانم ، به‌ڵام وه‌رن توخوا خه‌یانه‌تمان پێمه‌که‌ن.) ئه‌و گوتنه بۆ سه‌ید ڕه‌سوڵ گران ته‌واو بوو. کاتێک منیان له حیزب ده‌رکرد و من خه‌ریکبووم له گه‌وره‌دێ ده‌ڕۆیشتم ، سه‌ید ڕه‌سوڵ له نزیک چادره‌که‌ی خۆی وه‌ستابوو، به بینینی من هاته‌لام و له ئامێزی گرتم و گوتی: (نیگه‌ران مه‌به تۆ پیاوانه حیزب به‌جێده‌هێڵیت ، به‌ڵام چاره‌نووسی من تاریکه ، چونکه دوکتۆر قاسملوو کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری فه‌ره‌نسه پێیگوتووم : سه‌ید ڕه‌سوڵ من له فه‌ره‌نسه و کاتی بینینی فیلمه‌کانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌م تێگه‌یشتووم ، چیت گوتووه!) ئه‌وه بوو سه‌ید ڕه‌سوڵیش به‌شێوه‌یه‌کی تر تووشی چاره‌نووسی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو. وه‌ک چاره‌نووسی سه‌دان ئه‌ندامی شه‌هید و کۆچکردوو ، یان زیندووی حیزبی دیموکرات. ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه ئاماده نییه ئاماژه بۆ ناوی ئه‌و شه‌هیدانه بکات ، که‌مزانیی ئه‌وان له سیاسه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و مرۆڤدۆستی و ئازایه‌تی ئه‌ندامانی حیزب ده‌خاته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه که ناتوانن به ڕاشکاوی سفره‌ی دڵیان بۆ ڕێبه‌ره‌کانیان بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
مەكتەبى سیاسیى: دادگاى تەمییز كێشەى حزبى زەحمەتكێشانــى كوردستانى یەكلاكردەوە راگەیەندراوێك لە مەكتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مامۆستایەكی زانكۆ:: زانكۆی كۆیە –دنیایەك لە تاوان و گەندەلی ستافی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ری نوچه‌نێت: وه‌ڵامێك بۆ كه‌سێكی وه‌همی كه خۆی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه ناساندوه هاوڵاتییه‌ک: مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!! سعید حەمە جان كەلاری: حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟ ئيسلام بةيك: مه‌لا كرێكار په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان ده‌كات : ناشێت زه‌كات بدرێته حكومه‌تی هه‌رێم . سەمیرشێخ مەموندى : یاسا و مردن رۆژگار هەورامى: ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە باوکی دوین: گۆرانیه‌کی سوور باو باوکی دوین: أغنیة حمراء إلی شعراء الغربة |