بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئاسایشی سلێمانی
ڕێپۆرتاژ
هه‌ندرێن بكره‌جۆیى:

وا جاريكى تريش به‌ر پرسانى ئاسایشى كوردستان خول ده‌كه‌نه چاوى ميلله‌ته‌كه‌مان وه‌كو پيشه‌ى هه‌ميشه‌ييان داوا له‌ كومه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن هاوكارييان بكه‌ن گوايه ‌هه‌ريمى كوردستان هه‌ره‌شه‌ى ده‌ره‌كى له‌سه‌ره‌؟!
من وه‌كو هاوڵاتيه‌كى ئه‌م شاره ‌داوا  له‌ سه‌روكى حكومه‌ت ئه‌كه‌م له‌مه‌ودوا بڕوا به ‌ئه‌و هه‌موو راپورته ‌درۆ و ده‌له‌سانه ‌نه‌كات كه ‌به‌رپرسانى ئه‌منى شاره‌كه ‌بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه ‌ده‌مه‌وێت له‌م نووسينه‌دا هه‌ندێك گه‌نده‌ڵى به‌رپرسه‌ كۆن و تازه‌كانه‌وه‌ بخه‌ينه ‌روو.
 بۆ گشت لايه‌ك دياره‌ هه‌موو ساڵێك له‌ بودجه‌ى گشتى بڕێك پاره ‌وه‌كو نه‌سريه‌ سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ ئاسايش، به‌ڵام به‌رپرسه ‌باڵاكانى ئه‌و ‌به‌ڕێوبه‌رايه‌تيه ‌به‌ناوى معتميد يا مخبر سرى ئه‌و پاره‌يه‌ش ده‌خه‌نه ‌ته‌نکه‌ی‌ باخه‌ڵی خۆیان. به‌ڕاستى زور شتێکی ناشرينه ‌تۆ به‌رپرسى ئاسايشى خه‌ڵک بێت داواى هاوكارى له خه‌ڵکی بكه‌يت چونکه‌ ‌له ‌حسباتى ساڵانه ‌پاره‌‌يه‌كى بێشومار به‌ ناوى وه‌هميه‌وه ‌ده‌خرێته ‌گيرفانى به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و حكومه‌ته.
‌من له‌وه‌ش ناخوشتر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رپرسه ‌ئه‌منيانه‌ی ‌ووڵات ئه‌زانم و ‌ده‌مه‌وێت به‌ وردى پێتان ڕابگه‌يه‌نم که‌ چۆن گه‌نده‌ڵى ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌شى گرته‌وه!
له ‌نيوه‌ى ساڵى 2005 واته‌ هاوينى ئه‌و ساڵه‌ كۆمپانياى (ويسترن زاگروس) هاته‌ سنورى گه‌رميان و سلێمانى كاروبارى ئه‌منی و جموجوڵى ئه‌م كومپانيايه‌ سپێردرا به ‌(كاوه‌ى وه‌ستا گورون)، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كاوه ‌كه‌وته‌ ته‌زویركارى دولار و شتي تريش. ئه‌م به‌رپرسه ‌كه ‌فه‌رمانبه‌رێکی لاى خوى نارده ‌ئه‌و كۆمپانيايه‌، كاره‌سات له‌و كاته‌وه ‌ده‌ستى پێكرد. ئه‌و ‌كه‌سه‌ ناوي (ئه‌مير ئه‌رسه‌لان) بوو، به‌ڕاستى لێزان بوو، هه‌موو كاره‌كاني كونترۆڵ كرد، ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتى كوبه‌شى كۆنترۆڵ كرد، چونکه‌‌ پاره‌ى باشى بۆ كاك سه‌ركه‌وتيش په‌يدا ده‌كرد. مانگانه ‌له ‌كۆمپانياكانى نه‌وت. ئه‌مه ‌و ‌ئه‌رسه‌لان خۆى هه‌میشه‌ له‌ يه‌كێك له ‌يانه‌كانی شه‌وان كه ‌له‌ توركيا بوو. هاوڕێیه‌كى خۆى بۆى باسكردم. پاشان كاره‌كان له ‌سنورى سليمانى زۆر فراوان بوو . ئه‌م جاره‌ خۆى له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشى ئيستا نزيك ده‌كاته‌وه ‌به‌ جۆرێك ده‌سه‌ڵاتي ره‌هاى هه‌بوو به‌ بێ بينينى هيج خولێكى ئه‌كاديمى پله‌ى مولازمى پێدرا . به‌ جورێك هه‌ڵسوکه‌وتی كردووه ‌له‌ كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ هه‌موو ناوچه‌كانى سنورى يه‌كێتى. بۆ زانياريشتان كاتێك يه‌كێتى به‌مه‌ى زانى . له‌لايه‌ن حاكم قادر و ئاسایشى گشتىيه‌وه‌ ده‌ستگيركرا. جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2008 بۆ هاوكاریكردنى ئه‌م زا ته، وه‌ستا حه‌سه‌ن. بڕياری دا، که‌ مفه‌وزێكى تر به‌ نووسراوى تايبه‌ت به ‌ناوى (عزيزTNT)، گوايه ئه‌م عه‌زیزه‌ ‌خبيرى تی ئێن تییه‌، ‌به‌ڵام ئه‌م پیاوه ‌هه‌میشه‌ ‌سه‌رخوش ‌بوو، ده‌وامى دائيره‌شى بۆ نه‌كرا، كه‌سێكى نزيك له‌م دوو زاته‌وه‌ هاوڕێی هه‌ردوكيانه ‌پێ وتم خوا خوايانه ‌ئيستا له ‌كاره‌كانيان ده‌ريان بكه‌ن. جا هيوادارم كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت و ‌(ى. ن. ك) لێکۆڵینه‌وه‌ ‌له‌و بابه‌ته‌ بكرێت.
ناوى ئه‌و كومپنيايانه‌ى كه‌وا به ‌زۆر و هه‌ڕه‌شه ‌مانگى بڕى 40000 واته ‌چل هه‌زار دۆلارى نيردراوه ‌بۆ ئاسایشى سليمانى له‌ رێگه‌ى ئه‌م دوو كه‌سه‌وه:
1-     مازن زرار: ‌وه‌كو وه‌رگێڕ كارى كردووه ‌له‌ زۆربه‌ى كۆمبانياكانى ئه‌م سنوره، ‌گوایه‌ ئه‌ميش هه‌ر سه‌ر به ‌ئاسایشى سلێمانیيه‌. كارێكى ترى مازن په‌يداكردنى حه‌شيشه ‌و رازاندنه‌وه‌ی شه‌وی سوور و‌ شتى تر بووه ‌بۆ ئه‌جنه‌بيه‌كان، ئيستا ئه‌م زاته ‌له ‌كومپانياى (هلال- دانه‌غاز) كارده‌كات له ‌به‌شى ئه‌منى كورومور.
2-     نزار غفور ئاغا: ئه‌ميش سه‌ر به ‌هه‌ڤاڵانى گرده‌كه‌يه، ‌ئيستا به ‌بڕواى هه‌موو، ئه‌و كه‌نده‌ڵیانه‌ى ئاسايشى سلێمانى ئه‌م كابرايه‌ پلانداڕێژی بووه‌ و ساله‌کانی 90ه‌وه ‌له‌ ئه‌وروپا بووه‌ و ئیستاش خۆى و برايه‌كى به‌ناوى سالار ئاغا و ئه‌حمه‌د برازاى مه‌ريوان براى كاوه‌ى وه‌ستا گورون. کۆنتڕۆڵى هه‌موو كۆمپانیاکانی نه‌وتیان کردووه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی.

ناوى کۆمپانیاکان:
1-     ويسترن زاكروز (كه‌نه‌دى)
2-     هيريتج.(بريتانى-كه‌ندى)
3-     تليسمان. (كه‌ندى)
4-     تراساس. (كه‌نه‌دى)
5-     ئاردن (ئه‌مه‌ریکی)
6-     داناغاز. (عه‌ره‌‌بى)
7-     نيكو. (كه‌نه‌دى)
8-     ستارلينك. (بريتانى)

چاپ
نووسه‌ری دیکه‌
هه‌ندرێن بكره‌جۆیى
ئه‌م بابه‌ته‌ 2241 جار بینراوه‌

 بابه‌تی نوێی زیاتر
عە باس باڵەک: کە هاتنە شار ....
رۆستەم خامۆش: فیراقی تۆ
هاوار تەیب: نیشتمانی من
© 2009 Kurdistanpost.com