بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیستی خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال میراودلی ده‌ده‌ن... ڕێپۆرتاژکاوه هه‌له‌بجه‌یی: ![]() هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانی که سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود به‌رزانی که ماوه‌ی 4 ساله که گوایه سه‌رۆکی هه‌موو هاولاتیانی هه‌ریمی کوردستانه ، به‌لام به کردار سه‌لماندی که ته‌نها سه‌رۆکی پارتی به ناو دیموکراته ، سه‌رۆکی هه‌ریم کاتیێ سویندی یاسایی خوارد که به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو تاکه‌کانی کورد بکات ،به‌لام وا ده‌رنه‌چو ، ئه‌وه‌تا له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه‌ی کوردستان ئه‌بوایه بیلایه‌نانه هه‌لسو که‌وتی بکردایه‌و هیچ بانگه‌شه‌یه‌کی بۆ هیچ لیستیک نه‌کردایه که‌چی وا بانگه‌شه بۆ لیستی کوردستانی ده‌کات ،یان ئه‌وه‌تا هه‌میشه له‌گه‌ل ریکخراوه‌کانی پارتی کۆ ده‌بیته‌وه، ئه‌ویش وه‌ک جه‌لال تاله‌بانی که مانگیکه به‌غدای جیهیشتوه‌و ئاگای له کاری سه‌رۆک کۆماری هیناوه و خه‌ریکی پروپاگه‌نده کردنه بۆ لیستی کوردستانی که خۆی ئه‌مه ته‌واو پیچه‌وانه‌ی یاساکانی کۆمیسویون و یاسایی ده‌ستوری ولاته ، ئه‌و ئه‌بیت باوکی هه‌موو ئیراقیه‌کان بیت به کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌چی ته‌نها خۆی به باوکی یه‌کیتی و پارتی ده‌زانیت،ته‌خشان و په‌خشان به داهات و سامانی ئیراق ده‌کات بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن که به لیشاو پاره‌و ده‌مانچه دابه‌ش ده‌کات به سه‌ر خه‌لکیدا ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری رایگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی و کاکه حه‌مه و کاک قادر به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌نگ بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم ناده‌ن ، وه‌ک هادی عه‌لی رایگه‌یاند ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو ئازادن ده‌نگ به کام کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم بده‌ن ئیمه ریز له ئازادیان ده‌گرین ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی تره که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی، ئه‌و چوار حیزبه ده‌نگ به سه‌رۆک هه‌ریم مه‌سعود به‌رزانی ناده‌ن ، که پیچه‌وانه‌که‌ی راسته..ئه‌و سه‌ردانانه‌ی کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم دکتۆر که‌مال میراودلی بۆ هه‌ر یه‌ک له یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمینیت که ئه‌ندامو هه‌وادارانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال ده‌ده‌ن ،چونکه بوونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم له قازانجی هه‌موو گه‌لی کورده ،چونکه که‌سیکی بیلایه‌نه‌و حیزبی نیه تاوه‌کو به ئایدۆلۆژیای حیزبی بیر بکاته‌وه ته‌نها کار بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی بکات ،وه بونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم ،ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌ریی هه‌موو تاکه‌کانی کورد ده‌کات . له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |