بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چەواشەکاری کۆمیتەی فینلاندی ی. ن .ک ڕهخنههەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند: ![]() ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٠٩.٩.٢٧ بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی pukmedia ، بەناونیشانی: (ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان به لێشاو دێنه‌وه ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك) بڵاوبۆتەوە. بەم ڕوونکردنەوەیە، ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە ڕادەگەیەنین. گرووپێکی چەند کەسی، لەڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٢ ڕایانگەیاند وازیان لە کۆمیتەی فینلاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێناوە و پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە. هەر ئەم گرووپە ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٥ کۆمەڵەی گەنجانی سەر بزووتنەوەی گۆڕانیان پێکهێنا و ڕاگەیاند. کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان، سەڕەڕای تێبینی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیاندنە، دوو جار بەمەبەستی هاوکاری و لەیەکتر گەیشتن و کاری هاوبەش لەگەڵیاندا دانیشتنی ئەنجامدا. ئێستا لەو ناوانەی کە لە ڕاگەیندنی کۆمەڵەکەدا هاتبوو، تەنها کاروان فەتاح عەبدولرەحمان دوای پرس و ڕا پێکردنمان گەڕاوەیەوە ناو کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. ئەو یەکێک بوو لە هەڵسووڕاوان، نەک بەرپرسی کۆمەڵەی گەنجان، وەک لەهەواڵەکەدا هاتووە! لێرەدا چەواشەکاری ئەو ناونیشانەمان بۆ دەردەکەوێت کە لەهەواڵەکەدا هاتووە، ئاخر کام لێشاوە لە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند گەڕاونەتەوە؟! گەر ڕاستیان بکردایە ناوی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوەی گۆڕانیان دەنووسی و بڵاودەکردەوە؟! هەر لێرەوە بە دۆستان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن: بەو جۆرە چەواشەکاریانە هەڵنەخەڵەتێن، ئەوە نیشانەی دۆڕاوی و پەلەقاژێی کەمی جەماوەریانە. بزووتنەوەی گۆڕان لەو پەڕی گەشەکردن و بەرفراوانی بوونی بەردەوامدایە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە بەڵگەوە، ئەو پیشان دەدەین. شایەنی باسە، ئەو کەسانەی لەو دوو وێنەی هەواڵەکەدا دیارن، بێجگە لە کەسی ئاماژە بۆکراو، باقییەکەی ئەندامانی ولایەنگرانی کۆنی یەکێتین. ئەمەش ناوی ئەندامانی کۆمەڵەکە کە ئامادە نیین بە هیچ سەروەت و سامان و پلەو پایە بچنەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە: شیروان جه‌مال محه‌مه - هێلسینکی حه‌سه‌ن حه‌مید کۆرای - هێلسینکی کامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح – هێلسینکی زۆزک عه‌زیز حسێن - هێلسینکی ئالان عه‌لی ئه‌حمه‌د - هێلسینکی زانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا - هێلسینکی ئیبراهیم مه‌حمود عه‌لی - تامپێرێ ٢٠٠٩.٩.٢٧ فینلاند ------- ئەوهەواڵە، سەرەتا بەهەڵبزرکاوی ئاوا بڵاوکرایەوە: http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-09-2009/news11.html دواتر هەمان هەواڵ بە تۆزێک ترشوخوێ پێکردنەوە، لەگەڵ زیاد و کەمکردندا، بەم ناونیشانە (هەڵسوڕاوی لیستی گۆڕان له فینلاند: هەرچیم دەكرد نەمدەتوانی ی.ن.ك لەناخمدا بسڕم ەوە) دووبارە دابانبەزاندوە: http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-09-2009/news37.html له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |