بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
له له‌نده‌ن یادی 31 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پهکهکهبهرز ڕاگیرا ههواڵشۆخان فه‌ره‌ج: ![]() به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌دانیشتوانی به‌ریتانیا، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، له‌یادێکی پڕ شکۆدا، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌مه ڕێکه‌وتی 29/11 له‌له‌نده‌ن یادی 31هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که )به‌رز ڕاگیرا.سه‌ره‌تای یاده‌که به‌ده‌م سروودی نه‌ته‌وایه‌تیمان (ئه‌ی ڕه‌قیب) ڕێز له‌گیانی پاکی شه‌هیدانمان گیرا. دوای پێشکه‌شکردنی چه‌ندین ووتار له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ، به‌چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر یاده‌که قه‌شه‌نگتر کرا.سه‌رۆک ئاپۆ له‌ڤیدیۆیه‌کی دیکۆمێنتاریدا به‌قسه‌کانی له‌ڕابردوودا به‌ژدار بوو له‌گه‌ڵماندا. پاشان گروپی کلتوری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی به‌پێشکه‌شکردنی سروود‌و گۆرانییه‌کانیان، وێنه‌ی هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی ڕێگه‌ی ئاشتی،ئازادی،دیموکراسییان هێنایه‌وه یادمان و هه‌ستی نهتهوایهتیمانیان ورووژاند.پاشان کۆمه‌ڵێک منداڵی جوانکیلهچهند سروودێکیان پێشکه‌شکرد.یاده‌که بێ به‌ش نه‌بوو له‌شانۆگه‌ری و هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێی ڕه‌سه‌نی کوردی که‌له‌لایه‌ن چه‌ند لاوێکی خوێن گهرمهوهپێشکهشکران.له‌دواجاردا گروپی ئاوازی وون توانیان ئاماده‌بووان ئاشنا بکه‌نه‌وه به‌گۆرانییه ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد. شایه‌نی باسه که ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گروپه له خه‌ڵکی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێک هاتبوو،ئه‌م هۆکاره‌ش بووه هۆی زیاتر خۆشحاڵبوونی به‌ژداربووانی یاده‌که ،له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌کانیان له‌لایه‌ن به‌ژداربووانه‌وه کۆتایی بهیادهکههات. شایه‌نی باسهههر له‌م ڕۆژه‌دا به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری کورد سه‌رۆک ئاپۆ،به‌درووشمی ئۆجه‌لان ئێمه‌یه ئێمه‌ش ئۆجه‌لانین،په‌که‌که گه‌له‌و گه‌لیش لێره‌یه ، ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری له‌له‌نده‌ن سازدرا.ڕێپێوانه‌که لهگرین ووده‌وه ده‌ستیپێکرد هه‌تا هارینگی.هه‌ر له‌و رێپێوانه‌دا درووشم بۆ ئازادی ئۆجه‌لان ده‌وترایه‌وه درووشم بۆ خاوه‌ندارێتی له‌سه‌رۆک ئاپۆ ده‌وترایه‌وه ،به‌درێژایی ئه‌و ڕێگایه وێنه‌ی سه‌رۆک ئاپۆ و ئاڵای په‌که‌که‌و که‌چه‌که بهرزکرابۆیهوه . هه‌ڤاڵ شوان وه‌کو ئاماده‌بوویه‌ک لهڕێپێوانهکهدا پێی ڕاگه‌یاندین: ئیمڕاڵی ئومێدی ڕزگاربوونی یه‌کجاری گه‌لی ئێمه‌یه،ڕێبه‌ر ئاپۆو ئیمڕاڵی تاکهزامنی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لی کورد‌و تورکه . هه‌روه‌ها ووتی ئێمهپهیاممان ئاشتییه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆدهبێتههۆی تێکدانی په‌یامه‌که‌و ئاشتیش جێگیر نابێت.له‌دواجاردا دووپاتی له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئاپۆ کرده‌وه ، که‌ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک سه‌رۆک له‌ناوبه‌رن ئه‌وا ده‌رگا ده‌کاته‌وه له‌به‌رده‌م شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌نێوانی کورد‌و تورک‌دا . ![]() ![]() (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
مەكتەبى سیاسیى: دادگاى تەمییز كێشەى حزبى زەحمەتكێشانــى كوردستانى یەكلاكردەوە راگەیەندراوێك لە مەكتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مامۆستایەكی زانكۆ:: زانكۆی كۆیە –دنیایەك لە تاوان و گەندەلی ستافی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ری نوچه‌نێت: وه‌ڵامێك بۆ كه‌سێكی وه‌همی كه خۆی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه ناساندوه هاوڵاتییه‌ک: مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!! سعید حەمە جان كەلاری: حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟ ئيسلام بةيك: مه‌لا كرێكار په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان ده‌كات : ناشێت زه‌كات بدرێته حكومه‌تی هه‌رێم . سەمیرشێخ مەموندى : یاسا و مردن رۆژگار هەورامى: ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە باوکی دوین: گۆرانیه‌کی سوور باو باوکی دوین: أغنیة حمراء إلی شعراء الغربة |