بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی راو و بۆچوونی خۆت لهسهر دهنگدان دهرببڕه؟
یەكگرتوو... ئەم هەڵایە بۆ دەكات؟! وتاربێستون مەحەمەد ساڵح مستەفا: ![]() لەسەر و بەندى نزیكبونەوەى كۆنگرەى شەشى یەكگرتو، هاوكات هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان، كردنەوەى دەروازەو دەرگا بەڕووى هیواى چارەسەرى گرفت و كێشەكانى بادینانى مانگى (12)پارساڵ، قایمكردنى گەشەى جەماوەرى و كۆكردنەوەى دەنگ ... ئیدى لە 4/3/2012 یەكگرتوو یەكەم هەنگاو بۆ گەشەى ڕاستەوخۆ و پاكتاوكردنى خیلاف و ئیختلافى خۆیى و دەرەكى، گرتنەبەرى ڕێكارى بابەتیانە بۆ دەرخستەى ئاست و چۆنیەتى گەشەسەندنى ئەوەتا ئەمیندارى یەكگرتوو لەپەیامى خۆ كاندیدنەكرنەوەیدابانگەشەو مژدەى (چونكە دەبینم یەكگرتو لە حاڵەتێكى تۆكمەیى و گەشەدایە)دەدات!... كوردو سەركردەكانى بە دروشمى (من المهد الى اللحد) گۆشكراون... ناهەقى هەموو ئەوانە ناگرم كە ماوەى سێ چوار ڕۆژە بە خسوس دواى پەیامەكەى ئەمیندارى یەكگرتوو ، كەوتونەتە بانگەشەو پیاهەڵدان و بێ وێنەو كلتور شكاندن و هەنگاوى یەكەم و پیرۆزى و دەستخۆشى .... هەیە... زیاتر لە پەنجا ساڵە خۆى خەریكى پۆست وەرگرتنە بیرى لەوە نەكردۆتەوە كە ئیتر بەسە... دێت و ئەم هەنگاوەى ئەمیندارى یەكگرتو موبارەكەو ناوازە و بێ وێنە لەقەڵەم دەدات! . هەیە ....گێڕى چوار حیزبى باداوەو گۆڕیوە، دووسێ جار ئینشیقاق و باڵباڵین و جیابونەوەى دوچارو بەرەوڕوبۆتەوە، ئێستاشى پێوەبێ سەرۆكى تازە حیزبى تاك باڵى جیابوەوەیە و هەر واز ناهێنێت!.. هەیە... هەیە... هەیە.... ئەمەى ئەم چەند ڕۆژە ڕویدا، كاتێك جوان بوو لەپاش كۆنگرەیەك، نەخێر بۆ دووەم كۆنگرەش نا ، هەنگاوپێش كۆنگرەى سێهەم ئەم پەیامەى مامۆستا سەلاحەدین جوان بوو كەلتورێكى ئەرێنى لە بزاڤ و جفاتى كوردیدا بێ وێنەبوو، نەك لە دواى (5)كۆنگرەو پاش (16)ساڵ بیر لە خۆكاندیدكردن نەكرێتەوە!..... گریمان وا مامۆستا خۆى كاندید نەكردەوە... بڕوانن دیموكراسى چى بە حیزب دەكات!!.. چ كۆت و بەند و مەرجێك بۆكەسى دواى مامۆستا دادەڕێژن(مەرجى خۆپاڵاوتن بۆ ئەمیندارى یەكگرتووئەوەیە كەبۆ ماوەى دوو خول ئەندامى مەكتەب سیاسى بووبێت، جگە لەوەش ئەندامى یەكگرتو بێ لەئێستادا)! .. پیرەمێرد لە شیعرى (ئیدمان)دا دەبێژێت: دایكى وەتەن دەڵێ:كەئەسیرى زەمانەبم بەم كردەوەى بەدە، بەهیواى چى ئەمانەبم؟ (کوردستانپۆست له ناوهرۆکی ئهم نووسینه بهرپرسیار نییه)
لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
بزووتنهوهی نهوهی دواڕۆژی كوردستان: بۆ / رای گشی وده زگاكانی راگه یاندنی به ریز هاوڵاتییهک: کوردستان بویتە بازارى کالەکی بەسەر چوو! جهعفهری کهریمی: " کوا خەم ڕەوێن " بهکر حهبیب: سلێمانی سەعد مەلا عەبدولڵا گوڵپی: لە ماڵە بێ باوكەكە چی دەگوزەرێت حەسیب پشدەرى: رقم لێتانە....! بقلم وسام جوهر: بغداد على مفترق الطرق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: دەستوری هەرێم کەرەسەی شەڕێکی ڕاگەیاندنی کۆنەپەرستانەیە لە نێوان دەسەڵاتو ئۆپۆزیسۆندا! مركز زلال للثقافة الكوردية: مركز زلال للثقافة الكوردية في الدرباسية... منحنى ١٥٧ شهادة لطلاب اللغة الكوردية و الامريكية الجمعية العراقية لحقوق الانسان: الجمعية العراقية لحقوق الانسان تشجب مقتل الايزيدين أدهم أمين زنكنة: الوهابية حليف ستراتيجي جديد للبارزاني بقلم وسام جوهر: كلام معقول ...في اللامعقول كادریكی ناو مەلبەند: كادرەكانی یەكیتی هەرەشەی كوشتن لە یەك دەكەن |