بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
دوو ههواڵ.. ههواڵعهباس شوان: ![]() بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند، بلۆگی فەرمی دەکاتەوە دوا بەدوای بڕیاری ڕۆژی ٣٠ی ٨ی ٢٠٠٩ ی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کردنەوەی بلۆگی فەرمی، بەهەوڵی هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە بەڕێز عەباس شوان، ئامادەکاری بۆ کرا و وەک دەبینن لە ڕۆژی ١ی ٩ی ٢٠٠٩دا کرایەوە، و دەستبەکار بوو. لەسەرەتادا هەموو ئەو کار و هەڵسوورانەی چەند مانگی ڕابردووی کۆمیتەی پشتیوانی فینلاندی گۆڕان و ئەوانەی دوورونزیک پەیوەندیان بەبزووتنەوەکەوە هەیە، لەخۆ گرتووە و تێدا دانراوە. ئەم هەوڵەش دەچێتە خانەی کاری ڕاگەیاندنی لۆکاڵییەوە، بۆ ناسینی زیاتر و پیشاندانی دیدە جۆراوجۆرەکانی ناو بزووتنەوەکە. بلۆگەکە وایە، لەپاین هەر بابەتێکدا خوێنەر دەتوانی کۆمێنت – توانج – تەعلیق بنوسێت و ڕاستەوخۆ بەکلیکێک بێ سانسۆر دەچیتە سەر هێڵ و بڵاودەبێتەوە. دەکرێت چەند کەس وەک بەڕێوەبەر دابنرێت، لە شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە، بابەتەکان دابنرێت و نوێ بکرێتەوە. قابل بەوەیە پێشبخرێت و ببێتە تریبیۆنێک بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ گۆڕان لێدەدات. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم لەهەموو لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و بەهیواین ببێتە تریبیۆنێکی ئازاد بۆ گشت... 2009.9.1 ئەمەش ناونیشانەکەیەتی: http://goran2009.wordpress.com کۆبوونەوەی گشتی هەڵسووڕاوان لە درێژەی دانیشنەکانی گۆڕانیخوازان و بۆ هەماهەنگی و لێکهەڵپێکانی تواناکان و گەشەدانی هەرچی زیاتری بزووتنەوەکە، ڕۆژی یەکشەممە 2009.8.30 کات 13 بۆ 15،30 لە شاری هێلسنکی کۆمیتەی پشتیوانی لیستی گۆڕان و ژمارەیەک لەگەنجان کە لەژێر ناونیشان کۆمەڵەی گەنجان سەربەخۆیانە ڕێکخراوەیەکیان پێکهێناوە، بۆ دووهەم جار کۆبوونەوە. لەوێدا قسەوباسێکی زۆر کرا، دەست خرایە سەر خاڵە ناڕۆشنەکان و هەنگاونان بۆ دەربازبوون لێی، گرنگترین خاڵ ئەمانە بوو: پلەو پایە نەبێتە هۆی لێکترازانی گۆڕانخوازان و فەرامۆشکردنی یەکگرتوویی و بەهێزی بزووتنەوەکە... کاڵکردنەوەی هزری ناوچەگەرێتی و عەشیرەتی و بنەماڵەیی... هەوڵدان بۆ گردکردنەوەی زیاتری گەنجان و خەڵک بەگشتی... هەروەها لەبەرانبەر چەند پێشنیارێک بۆ کاری و رێکخستن گفتوگۆ کرا، بەم ئەنجامەی خوارەوە گەیشتن: پێشنیاری فیدراسیۆن نەگونجاو بوو، لەبری ئەوە هەڵسووڕاوان دەبێت پەیوەندی توندوتۆڵ دروست بکەن، و لەنێو خۆیاندا بۆ هەر کارێک، ڕاوێژ بەیەکتر بکەن. کاتێک دیاریکرا، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا زیاتر لەیەکتر تێبگەن. دواتر بەپێی هەلومەرج بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی گشت و هەڵبژاردن دەدرێت. کردنەوەی بلۆگێکی ئەنتەرنێتی بەناوی گۆڕانی فینلاندەوە. کۆبوونەوەکە لەکەشوهەوایەکی مۆدێرنانە و دۆستانە وادا بەڕێوە چوو، کە بووە مایەی خۆشحاڵی هەمووان. شایەنی باسە بەڕێز کاک شێرکۆ زەنگەنە وەک مافناسێک ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەورونەخشی باشی گێڕا بۆ لێکنزیکردنەوەی دیدە جۆراوجۆرەکان. ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەبۆنەی کوچی دوایی ڕابەرەکەیانەوە سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم پرسەیان دانابوو. ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێکەوە سەردانی مزگەوتیان کرد و بەناوی لیستی گۆڕانەوە پرسە و سەرەخۆشیان پێڕاگەیاندن. 09.8.30 (کوردستانپۆست له ناوهرۆکی ئهم نووسینه بهرپرسیار نییه)
لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
عهلی کوردستانی: روونکردنهوهیهک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار ههمهوهندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی دهرمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سهربهخۆ بوون، تایبهت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |