بابه‌ته‌کان هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه
ڕه‌خنه
بابه‌تی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
د. كه‌مال میراوده‌لی: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌مده‌كه‌مه‌وه ههواڵهاوڵاتی - ماڵپه‌ر: ![]() ئارا ئیبراهیم د. كه‌مال میراوده‌لی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك هه‌رێم رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمم وه‌رگرت ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌مده‌كه‌مه‌وه"، داواشی له‌بارزانی كرد ده‌سه‌ڵاتی ته‌سلیم بكات، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیدا. دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی خۆیدا دوای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند"ئومێد ده‌كه‌م كه‌هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان به‌بێ جیاوازی بیروڕا ده‌نگم پێبده‌ن، باوهڕیشموایه كه‌هاوڵاتیانی كوردستان هۆشیارنو له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن، كه له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان كه‌مپینیان بۆ پشتگیریم ده‌ربڕیووه". میراوده‌لی وتیشی"هه‌ركاتێك ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كهمدهكهمهوهو ئه‌نجومه‌نێك دروستده‌كه‌م كه له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه یه‌ك كه‌س بڕیار نهداتو كۆمه‌ڵێك له‌ناو ئه‌نجومه‌نێكدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رۆك به ڕێڕه‌وی دیكتتۆریدا نه‌ڕوات". ئه‌و كاندیدایه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وت"من دژی ئه‌وه‌م كه‌ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت كه‌یه‌كێتی‌و پارتی ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور به‌ڕێبكه‌ن". هه‌روه‌ها وتی"هه‌موو مه‌سه‌له داراییهكانو كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌بێت شه‌فاف بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له‌هه‌موو بواره‌كاندا هیچی شه‌فاف نییه، چونكه گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و هه‌ر كه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی زه‌وی داگیركردووه‌و بووه بهكهڵهگاخانه". له‌كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا كه‌مال میراوده‌لی وتی"هیوادارم مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌م له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا برده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی ته‌سلیمم بكات، چونكه خۆشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كردووه كه‌هه‌موو لایه‌ك ڕێز له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، ده‌چێته بازنه‌ی دیكتاتۆرییه‌وه". د.كه‌مال میراوده‌لی نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ، كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ژماره (15) پێدراوه. (کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه)
له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
بابه‌تی نوێی زیاتر
عه‌لی کوردستانی: روونکردنه‌وه‌یه‌ک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار هه‌مه‌وه‌ندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سه‌ربه‌خۆ بوون، تایبه‌ت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |