بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
هەلگرتنى چەك قەدەغەیە بە قسەى كێ؟ ڕهخنهكامەران: ![]() ئەمرۆ لە سایتى ئاوێنە هەوالێكم خوێندەوە كە بە بریارى ئاسایشى سلێمانى هەلگرتنى چەك قەدەغەیە لەناو سلێمانى كە توشى شۆك بووم چونكە ئەم بریارە هیچ بنەماییەكى یاسایی نیە .دیارە بە پێى یاسا زۆر كەس مافى هەلگرتنى چەكى هەیە كە لە ناو دەقە یاساییەكان دەستنیشان كراوە بە تایبەتى لەیاساى ژمارە (13) چەك سالى 1992 وە بە رێنمایی (تعلیمات) دەقى یاسایی راناگیرێت هەروەها پێویستە ئاسایشى سلێمانى ئەوە بزانێت ناتوانێت حوكمى عورفى دەربكات وەباسى سزا دەكات بەكام یاسا ئەو كەسە سزادەدرێت چونكە پێویستە ئەو سزایە بچێتە ناو دەقێكى یاساییەوە بەپێى قاعدە(لا جریمە ولا عقوبە الا بالنێ) كە دەكرێت وەزیرى ناوخۆ یان سەرۆكى حكومەت فەرمانێكى لەو جۆرە دەربكات وە هۆكارى دەرچوونى ئەو فەرمان دیارى بكات .بە كورتى و بەكوردى مەبەست لەم بریارە تەنها لایەنگرانى لیستى گۆرانە وترساندن و چاوسوركردنەوەیە ئەویش بۆ كاتى هەلبژاردن چونكە هەمومان ئەوە دەزانین كە لە هەلبژاردنى 25/7 لەسلێمانى بەتایبەتى و لە كوردستانیش بە گشتى هیچ رووبەروبونەوەیكى چەكدارى نەبووە وە هیچ پاساوێك نیە بۆ دەرچونى ئەم بریارە بۆیە ئەگەر كەسێك دەستگیر بكرێت بەپێى یاسا ناكرێت لە دادگا سزا بدرێت چونكە پێویستە دادوەر كار بەیاسا بكات نەك بەبریارێكى یەرێوەبەرایەتیەك كە خاوەن ئەو دەسەلاتە نیە دەرى كردبێت . وە ئەگەر رێگە بەكاركردن بەم بریارە بدرێت ئەوە ئاسایشى سلێمانى زۆر بێمنەتانە هەلدەكوتنە سەر خەلك و بەناوى یاساوە خەلكى دەستگیر دەكەن .بۆیە پێویستە سەرۆكایەتى هەرێم وپەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران وئەنجومەنى دادوەران هەلوێستیان هەبێت و رێگە بە دەرچونى ئەم بریارە نایاساییانە نەدەن . جا من وەك خۆم لە گەل دیاردەى چەك هەلگرتن نیم بەلكو لەگەل سەروەرى یاسام بەلام دەسەلاتدارانى یەكیەتى لە ئاسایشى سلێمانى ئەیانەوێت بەدەرچونى لەم جۆرە بریارانە بتوانن خەلك بترسێنن . بۆیە بەدلنیاییەوە ئەم بریارە هیچ بنەماییەكى یاسایی نیە . بۆیە من وەك یاساناسێك ئاگادارى ئەم لایەنانە دەكەم وەرێگە نەدرێت كە هیچ لایەنێك بریارى لەو شێوەیە دەرنەكات : سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان ِ پەرلەمانى كوردستان سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجومەنى دادوەران سەرجەم رێكخراوە مەدەنیكان لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
مەكتەبى سیاسیى: دادگاى تەمییز كێشەى حزبى زەحمەتكێشانــى كوردستانى یەكلاكردەوە راگەیەندراوێك لە مەكتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مامۆستایەكی زانكۆ:: زانكۆی كۆیە –دنیایەك لە تاوان و گەندەلی ستافی بهرێوهبردنی ماڵپهری نوچهنێت: وهڵامێك بۆ كهسێكی وههمی كه خۆی به دهستهی بهڕێوهبهردنی ماڵپهڕی نوچهنێتهوه ناساندوه هاوڵاتییهک: مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!! سعید حەمە جان كەلاری: حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟ ئيسلام بةيك: مهلا كرێكار پهیامێك ئاراستهی سهرمایهدارهكانی كوردستان دهكات : ناشێت زهكات بدرێته حكومهتی ههرێم . سەمیرشێخ مەموندى : یاسا و مردن رۆژگار هەورامى: ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە باوکی دوین: گۆرانیهکی سوور باو باوکی دوین: أغنیة حمراء إلی شعراء الغربة |