بابه‌ته‌کان
هه‌واڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه‌
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌ده‌ب
هونه‌ر و موسیک
زانست
وه‌رگێڕان
به‌ڵگه‌نامه‌
ڕه‌خنه‌
بابه‌تی دیکه‌
تیۆریی
مقالات عربية
له‌ هێلێنا سڤێنتسۆنه‌وه‌ فێره‌ که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی بن
بابه‌تی دیکه‌
قادر نادر:

هه‌موو میلله‌تێک له‌مێژوودا خاوه‌نی جوانی و هه‌لوێست و داهێنانێکی خۆیه‌تی ، ڤێتنام نمونه‌ی قاره‌مانێتی ، یابان ته‌کنه‌لۆژیای داگیر کردوه‌ ،جه‌زائیریه‌کان نمونه‌ی هه‌لوێست به‌رامبه‌ر جاش (هه‌مویان ده‌رکردنه‌فه‌ره‌نسا) ، جوله‌که‌ نمونه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕیزگرتن له‌تاک ، ره‌ش پێسته‌کان به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانده‌وه‌ ره‌گه‌زه‌یه‌ی توشیان بوه‌ ، به‌هونه‌ر خۆیان به‌گه‌لان ناساندوه‌ ...... . هه‌رله‌م روانگه‌وه‌ چه‌نده‌ بیرله‌ کوردستانی باشور ده‌که‌مه‌وه‌ جگه‌ له ‌به‌رگری و ته‌سلیم نه‌بوین به‌ داگیرکه‌ر ، هیچ جوانیه‌کی ترمان بۆ مێژوو تۆمار نه‌کردوه‌، به‌ڵام له‌دیارده‌ی قێزه‌وه‌نی ، به‌تایبه‌تی ،له‌دۆسیه‌ی کۆمه‌لکوژی کورد نمونه‌ی گه‌ل و سه‌رکرده‌ی زه‌لیل وبێ هه‌لوێست و بێکه‌رامه‌تین ؟؟. که‌لێره‌دا به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ک تاوتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌که‌ین .
له‌بیره‌وه‌ری 21مین سالیدای تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ، له‌ شاری ستۆکهۆلم دانیشتنێکمان بۆ گفتوگۆکردن له‌ سه‌ر یادکردنه‌وه‌ به‌ شیوازێکی نوێی هاوچه‌رخانه‌ ساز دا . یه‌کێک له‌و زانیاریانه‌ی باس کرا ، که‌ئافره‌تێکی جوله‌که‌ هه‌یه‌ 17 ساڵه‌ ،60 مناڵی ئه‌نفالی کورد به‌خێو ده‌کات. له‌درێژه‌ی زانیاریه‌کان رۆمان نوسی کۆمه‌لکوژی کورد به‌زمانی سوێدی (حه‌مه‌ دۆستان) وتی ئه‌وانه‌ نزیک به‌ 50 که‌س بون له‌سالی 1953 به‌رده‌وام له‌سه‌ر ناساندنی تاوانی کۆمه‌‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌یان هۆلۆکۆست چونه‌ته‌ قوتابخانه‌ و زانکۆکانی سوێد ، کۆرو سیمناریان بۆ باس کردون‌، وه‌وه‌بزانم چه‌ند که‌سێکیان ماون ، ئه‌وانی تر زۆربه‌ی تا ماڵئاوایی له‌ ژیان به‌رده‌وام بون. که‌ئه‌و نمونه‌یه گوێ بیست بوم زۆر په‌رۆش بوم به‌بینین و گفتۆگۆ کردن له‌گه‌ڵی چونکه‌ به‌شێک له‌خه‌مه‌ قورسه‌کانی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌می له‌به‌ری دامالاندم و هێزو هیوایه‌کی نوێی پێ به‌خشیم ،که‌مرۆڤی وامه‌زن هه‌یه‌ ژیانی له‌پێناوی ناساندنی کۆمه‌لکوژیه‌کان ته‌رخان بکات . که‌لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێم ته‌ها به‌رواری ئه‌گه‌ر کارێکی باشی کردبێت ،ئه‌وا له گالێ ی ‌سالی 2006 به‌ناوی حکومه‌تی کوردستانه‌وه‌ خه‌لاتی دۆستی کوردی پێ به‌خشیوه‌ .هه‌ردوای ئه‌م زانیاریانه‌ توانیم ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هێلێنا به‌ده‌ست بخه‌م و په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌وساوه‌ به‌رده‌وامه‌ ، که‌قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌یت به‌ حال وشه‌ له‌ده‌می دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام که‌ ‌داوام لێکرد ڕۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ به‌شداری له‌21 مین ساله‌ی تاوانی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌مان ، ووتی ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نم نزیک به‌ 82 ساله‌ و 7 سه‌عات له‌ ستۆکهۆم دورم به‌ ڵام به‌خۆشحالیه‌وه‌ ئاماده‌ی ئه‌و یاده‌تان ده‌بم و 20 ده‌قیقه‌ش له‌و پانێله‌ی ئاماده‌تان کردوه‌ قسه‌ بۆ ئاماده‌بوان ده‌که‌م. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ چیمان کردوه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و منالانه‌ی که‌له‌کوردستان سه‌نته‌رمان بۆ کردونه‌ته‌وه‌ . شایه‌نی باسه‌ له‌درێژه‌ی وته‌کانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئه‌وان هه‌ر 60 منالی ئه‌نفال (بێ دایک و باوکیان) به‌ خێو نه‌کردوه‌ به‌لکو به‌هه‌زاران منالی قوربانی کورد ی ژێر ده‌ستی سه‌دامیان یارمه‌تی داوه‌ که‌ ژماره‌ یان چه‌ند هه‌زارێکه‌ .
ئه‌م ژنه‌ تێکۆشه‌ره‌ ‌ له‌گه‌ل پۆلێک هاورێی سه‌نته‌رێکیان ‌ به‌ناوی هێلینا له‌کوردستانی باشور کردۆته‌وه‌ ، یارمه‌تی ئه‌و مناله‌ کوردانه‌ ده‌ده‌ن که‌ هاندیکاپ ، هه‌ژار ، بێ باوک و دایک به‌تایبه‌تی مناله‌ ئه‌نفاله‌کانن
. پرسیا ئه‌وه‌یه‌ چ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ هێلینا وگروپه‌که‌ی هه‌زاران منالی کورد به‌تایبه‌ت ئه‌نفاله‌کان به‌ خێو بکه‌ن به‌لام ده‌سه‌لاتی کوردی داهات وبودجه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ خۆشگوزارانه‌یه‌کانی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن و موچه‌ی پارله‌مانتاران 22 جار به‌ئاستی بنه‌ماله‌ی قوربانیان زیاد بکرێت و وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفالیش له‌ بودجه‌ی 7 ملیاردۆلاری ته‌نیا (حکومه‌تی عیراقه‌وه)‌ ، بچێت سندوقی ده‌رۆزه‌ کردن بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بکاته‌وه‌ !
چ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ هێلینایه‌ک له‌گه‌ل 50 هاوڕێی به‌رده‌وام له‌قوتابخانه‌کانی سوێد وانه‌ی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌منالانی پرچ زه‌ردو چاوشینی ئه‌ورپی بڵینه‌وه‌ ،که‌چی ئێمه‌ له‌ناو کوردستان هیچ ناوه‌ند ، ڕیکخراو و مه‌نهه‌جێکمان نیه‌ وانه‌ی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌مان له‌قوتابخانه‌و زانکۆکانی کوردستان بۆمنالانی کورد باس بکات!؟
چ شه‌رمه‌زاریه‌که‌، ئافره‌تێک ته‌مه‌نی 82 سال بێت 7 کاتژمێر له‌ شاری ستۆکهۆلم دور بێت که‌چی ئاماده‌ی یادی کۆمه‌لکوژی کورد بێت به‌لام به‌ده‌یان هه‌زار تاکی کورد له‌ شاری ستۆکۆهۆلم چوارده‌وروبه‌ری بژیت ،که‌چی به‌رده‌وام ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عیراق وسه‌نته‌ری شار دژ به‌ جه‌لاده‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی (خه‌زره‌جی و تاریق ره‌مه‌زان و سولتان هاشم نه‌گاته‌ 100 که‌س !!؟
چ شه‌رمه‌زاری وبێ که‌رامه‌تیه‌که‌ هه‌موو میلله‌تان که‌ تاوانی کۆمه‌لکوژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ ، جه‌لاد و پاسه‌وانی زیندانی قوربانیه‌کانیشیان راپێچی دادگا کردوه‌ ، که‌چی ئێمه‌ به‌ره‌و کۆشکه‌ نزیکه‌کانی سه‌رۆک و ده‌سه‌لات ده‌به‌ین !!؟؟
چ شه‌رمه‌زاری و بێ که‌رامه‌تیه‌که‌ ئه‌رمه‌نه‌کان له‌ 20کانی سه‌ده‌ی رابردو 3پاشایه‌ جه‌لاده‌که‌ی ئیتحادو ته‌ره‌قی (تورکیا) (ئه‌نوه‌ر، جه‌مال ،حسێن) دوای تێکشکانی ده‌سه‌لاتیان ، کاتێک هه‌ڵاتنه‌ ئه‌ورپا ، و یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌ناو ئه‌وڕپا به‌سزای گه‌لیان گه‌یاند ، به‌لام پارتی ویه‌کێتی وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ گشتی وتاله‌بانی به‌تایبه‌تی نامه‌ی پاکانه‌ ی بێتاوانیان بۆ گه‌وره‌ جه‌لادی کورد (نزار خه‌زره‌جی) نارده‌ دادگای دانیمارک و. وه‌فیق سامه‌رائی داڕیژه‌ری بیری ئه‌نفالیش بوه‌ ‌ راوێژکاری تاله‌بانی !!؟؟سولتان هاشم هه‌ولی ئازادکردنی به‌ده‌ستی به‌رپرسی پله‌یه‌کی کورد له‌به‌غدا ده‌درێت . هه‌لهوله‌هه‌لهوله‌
چ شه‌رمه‌زاری وبێکه‌رامه‌تیکه‌ ، به‌رپرسی ڕیکخستنی هه‌ولێری به‌عس له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ولێر موچه‌ی پێ بدرێت و مودیر ئه‌منی به‌ناو مه‌نتیقه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی(مامۆستا نایف) و ده‌یان ناپاکی تر لای پارتی له(‌پایته‌خت) ئازادانه‌ بسورێنه‌وه‌ پله‌ی ئیداری و سیاسیان پێ ب‌به‌خشرێت ، ئه‌ی مافی خۆمان نیه‌ بلێین هۆیها وهه‌زار جار هۆیها بۆ ئه‌خلاق و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییی بونتان؟؟؟
چ شه‌رمه‌زاری و بێکه‌رامه‌تیکه‌ فه‌تاح به‌گی جاف و تاهیر عوسمان و عه‌دنان دیسکۆ،حه‌مه‌ ئه‌حه‌ ڕه‌ش ،سه‌عید درکه‌ ئه‌و جه‌لادانه‌‌‌ی که‌له‌رۆژی 13 و 14 ی نیسانی 1988 نزیک به‌ 20هه‌زار ژن ومنال و تاکی کوردی له‌ گوندی (مله‌ سوره‌و کۆله‌جۆی حاجی حه‌مه‌ جان)، به‌ره‌و مه‌رگی به‌کۆمه‌ل پێشکه‌ش به‌سوپاکه‌ی ئه‌‌بو ئه‌نفال (سولتان هاشم و خه‌زره‌جی ...کرد ، که‌چی ئێستا له‌ناو که‌لار له‌ناو مالی قوربانیانی ئه‌نفال ، شاهانه‌ ده‌ژین و کۆمه‌لێک به‌رپرس به‌رده‌وام سه‌ردانی دیوه‌خانه‌کانه‌ پڕ له‌ تاوانه‌که‌یان ده‌که‌ن!؟
له‌بیرتان نه‌چیت تاوانی ئه‌نفال که‌به‌ 8 قۆناخ له‌ 23-02 ده‌ستی پێکرد وتا 6/09 درێژه‌ی کێشا ، به‌لام 14 /04 که‌ ‌به‌رۆژی تاوانی ئه‌نفال ناسێنرا له‌به‌رتاوانی ئه‌م جه‌لاده‌ی خوێن و ئێسکی گه‌رمیان بوو ، که‌ 6 ساله‌ له‌کوردستان نزیک بریار به‌ده‌سته‌ . پرسیار ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رپرسان ڕۆژانه‌ ئێوه‌ به‌ناوی ته‌شهیرو سوکایه‌تی رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌نه‌ دادگا ، ئه‌رێ ئه‌مه‌ لوتکه‌ی سوکایه‌تی ئێوه‌ نیه‌ به‌و گه‌له‌ ده‌ی‌که‌ن؟؟؟ .کێ هه‌یه‌ بتوانێ قسه‌یه‌ک به‌مناله‌کانتان بڵی ،که‌چی جه‌لادی ده‌یان هه‌زار منالی کورد که‌ جه‌سته‌ی ناسک و چاوی گه‌شی کردنه‌ خۆراکی سه‌گه‌که‌ی حه‌جاج وا له‌ژێر ده‌سه‌لاتتان ئازادانه‌ ده‌سوڕیته‌وه‌ و له‌ده‌سه‌لاته‌!؟

له‌هه‌موو ولاتان ناپاکه‌کانی گه‌ل به‌ره‌و روره‌شی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌بردرێت ، به‌لام ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی وپارتی ویه‌کێتی به‌تایبه‌تی روی پڕله‌تاوانیان هه‌ولی سپی کردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن وده‌یانه‌وێگ ‌ ته‌زکیه‌ی پڕله ناپاکیان بکه‌ن و هیچ پێیان شه‌رم نیه‌ له‌سالیادی تاوانی ئه‌نفالا له‌بڕی پێشوازی له‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان له‌بنه‌ماله‌ی ئه‌و ناپاکا نه‌ بکه‌ن ؟.
بڕۆن وانه‌ی که‌رامه‌ت و نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ک تاک له‌داده‌ ‌هێلێنا ، نه‌ته‌وه‌ وه‌ک ئه‌رمه‌ن و جوله‌که‌و ولات وه‌ک کوێت و بۆسنیا و روانده‌کان....فێر بن ڕۆژگارێک دادێت شه‌ره‌فی تاکی کورد له‌بڕی پارچه‌ گۆشتێکی چه‌ند سانتیمه‌تر ببێته‌ نه‌ته‌وه‌ و به‌دادگایی کردنی جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی . دلنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ دلنیا ئه‌و ڕۆژ و ره‌وت و نه‌وه‌یه‌ دور نیه‌ که‌ بێته‌ سه‌رتان به‌ زیندۆێتی یان له‌سه‌ر گۆره‌کانتان ، له‌ئاستی خه‌م ساردی وتاوان و ناپاکی و خزمه‌تنه‌کردنی نه‌نه‌ سه‌بری ومام عه‌ولاکان بروانامه‌ی ره‌فتاری خۆتان له‌یه‌خه‌ بده‌ن ،ئیتر ئێستا هه‌ر گالته‌تان به‌و نوسین ووشانه‌ بێت .
( کوردستانپۆست له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ به‌رپرسیار نییه‌ ) 

چاپ
قادر نادر
ژماره‌ی ناسنامه‌: d2cc
ئه‌م بابه‌ته‌ 2463 جار بینراوه‌

 له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا
 بابه‌تی نوێی زیاتر
ڕه‌نجده‌ر دۆڵه‌گۆمی: هه‌ركه‌س گوزارشت له‌ خۆی ده‌كا
ئومێد ئیبراهیم حەسەن: دۆم*
جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " مەست وسەر خۆش "
عبد الرحمن أبو عوف مصطفى: هل نجح خصوم المالكي في طرح البديل؟
د. لەتیف هەڤرێست: ئاسۆ
شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: داری عەیبە عەیب دەگرێ
مەحمود عەبدوڵڵا: هەزار پێ و چوار پێ چین
مەحمود عەبدوڵڵا: کێشەی کورد
© 2009 Kurdistanpost.com