بابهتهکان ههواڵ
ڕێپۆرتاژ
دیمانه
وتار
ژنان
لاوان
هاوڵاتیی
دهستهڵات
ئهدهب
هونهر و موسیک
زانست
وهرگێڕان
بهڵگهنامه
ڕهخنه
بابهتی دیکه
تیۆریی
مقالات عربية
ڕاپرسیی تا چەند بڕاوات بە دەسەڵاتی کوردیی و بنەماڵە هەیە؟
بۆ ڕیفۆرم لە ئیسلامدا، چی بکرێت؟ وتارعهباس شوان: ![]() فەیلەسوفی فەرەنسی، پاولا ڕیکۆر Paul Ricoeur (١٩١٣ - ٢٠٠٥) دەڵێت: دڵنیام ئیسلام لەو قەیرانە دەرباز دەبێت و ڕێگای ڕۆشنگەر، لیبووردەیی و دانان بە ئایینەکانی تردا دەگرێتەبەر، وەک چۆن ئایینی کریستانی زۆر لەمێژە ئەوەی کردووە، دەگاتە ڕافەی ژیرانە بۆ جیهان و دەقەکان. لەدوای ١١ی سپتێمبەری ٢٠٠٣ی ئەمەریکاوە، دیدێک چێبووە، باس لە هزری توندی ئیسلام دەکات، تەشبیه کردنی بە ئایینی کریستیانی کە لەسەردەمێکی دیاریکراو، ڕووبەڕووی ڕیفۆرم بۆتەوە، توندیان لێداتەکاندووە و وای لێکراوە لەگەڵ سەردەمدا خۆی بگونجێنێت. ژمارەیەک لە بیرمەندانی ڕۆژئاوا، دیدیان وایە هەمان یاری لەگەڵ ئیسلامیشدا دەگونجێت و دەتوانرێت بکرێت! بەڵام لە شەوڕۆژێکدا ئەوە بەدی نایەت. بۆیە خوازیاری ئەوەن کە نەهێڵرێت توندڕەوانی لەمەڕ خۆیان زیاد لەپێویست لەبەرانبەریان بووەستنەوە، چوونکە دەبێتە مایەی کاردانەوە خراپ تەبریر دەدرێتە توندڕەوانی ئیسلامی کە کەم نیین و پشیتوانی شەقامیان هەیە و ئەو پرۆسەیەیی دەستی پێکراوە گەر ڕانەگرێت بێگومان خاو دەبێتەوە. ئەم دیدە جۆرێک ناڕۆشنی لەخۆدا مەڵاس داوە، بەوەی هێندە هەیە ئیسلام زادگای ناوچەیەکە، مرۆڤ بەدەستی خۆی نییە، تووندڕەو پەروەردە دەکات! ئەم ئایینە لە پسدانیدا بۆ حوکمکردن خولقاوە، مێژوویش ئەوەمان پێدەڵێت، کە هاوڕێی گیانی بەگیانی حوکم بووە، هەرگیز لێی جیانەبۆتەوە! ئەوە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بۆ نموونە دیموکراسی لەبەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵەمانیا بەهەمان شێوە نییە، تایبەتمەندی هەر یەکەیان دیارە و ئاشکرایە. کەواتە ناکرێت هەمان ئەزموونی ڕیفۆرمی ئەورووپی لەگەڵ ئایینی کریستاندا دەقاودەق بەسەر ئیسلامیشدا تاقی بکرێتەوە، یان بەهەمان ڕێچکەدا بڕوات. لەم مەسەلەیەدا قسە لەوەیە، ڕۆژئاوا چی بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان بەتایبەتی ئەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و کردووە، بۆ کارێکی گەورەی ڕێفۆرم لە ناوچەکەدا؟ تا ئاگرەکە لەخۆ دوور بخەنەوە؟ ئەو هەنگاوانە چین کە دەبێتە ڕاکێشانی پردی جۆراوجۆر بۆ بەهێز کردنی هزری ڕیفۆرم لەنێو خەڵکی ئاساییدا، بەجۆرێکی تر، کام جۆر پشتیوانی هەیە بۆ ئەو گروپە یان ئەو نوخبە لاوازە شارستان و سکۆلارەی لەناو خودی ئەو کۆمەڵگایانەدا هەیە، خەریکی جووڵەن، و سەرەتەقەیانە، لەدەست ئەو ڕەوشە قەهرئامێزە هاتوونەتە گیان، بەدڵ لەهەوڵی بەدەستهێنانی ئازادی و کرانەوەی زیاتردان... ٢٠٠٩.٩.١٦ (کوردستانپۆست له ناوهرۆکی ئهم نووسینه بهرپرسیار نییه)
لهگهڵ کوردستانپۆستدا
بابهتی نوێی زیاتر
عهلی کوردستانی: روونکردنهوهیهک.کاک حامد گه وهه ری ،گه وهه ری باراند یادگار ههمهوهندی: (کاک هۆشمهد)یش ماڵاوایی له کۆلێژی دهرمانسازی کرد سليم بولص صليوا : شرشحة الابرياء حصاد الديمقرطيين پاشا دەربەندیخانى: ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات.. گرووپى بەئاگا: [نامەیەك لە كۆلێژى پەروەردەى كەلارەوە ڕێبوار كەركوكى : كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە ئەرجومەن گەرمیانی: گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010 یاد علی _ رانیه: مۆدیلێکی تری نوێی سهربهخۆ بوون، تایبهت به مهعمهلهکهی لای خۆمان سەردار قادر: گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار سەردار قادر: مێژووى نیشتمانەكەم |