هیچ مرۆڤێكى ماف خواز بەتیرۆریست نازانم
17/09/2009, 12:00 (GMT+1)

دەکرێت بزانین مامۆستا سه‌لاح سۆران کێیە و نازناوى سۆران لەچیەوە هاتووە؟
من ناوم حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ، کهنووسراوهکانم زۆرتر به‌ناوی (ح.س.سۆران) بڵاو ده‌بنه‌وه. بابم سه‌رهه‌نگ برایم سه‌لاح فه‌رمانده‌ی هێزی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان له‌مه‌هاباد بو، که بهبنهچهک ده‌چێته‌وه‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایانی موکریان و دایکیشم ناوی ئامینه‌ی گه‌لاوێژ بو کهلهدایکهوه، له‌بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌رده‌ڵانه (خوشکه‌زای نه‌مر سه‌ردار سه‌یفه‌ددین خانی ئه‌رده‌ڵانه، کهعوسمانیهکان له‌سێداره‌یان دا) . له‌رۆژی دوی مانگی ره‌زبه‌ری 1320 ی هه‌تاوی، له‌ئاوایی سارووقامیشی جه‌غه‌تو ، سه‌ر به‌ناوچه‌ی بۆکان هاتوومهتهدنیاوه(ئه‌گه‌ر پێویست به‌ژیان نامه‌ی چڕ‌و پڕتر بو، بچنه سه‌ر ماڵپه‌ڕی bokan.de و له‌وێ وه‌ریبگرن) . نازناوی " سۆران " ، له زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه‌وه دێ ، که من زوربه‌ی نووسراوه‌کانم ، به‌م زاراوه‌یه نووسیوه - (هه‌رچه‌ند به زمانگه‌لی دیکه‌ی بیانی و به زاراوه‌گه‌لی دیکه‌ی کورردیش نووسراوه‌م هه‌یه) .
مامۆستا لەگەڵ هیچ پارت و لایەنێکى سیاسى خەباتى کردووە؟
قه‌ت نه لهمهوپێش له هیچ حیزب و لایه‌نێکی رامیاری دا بووم ، نه ئێستا هه‌م و نه ده‌مه‌وێ له داهاتووش دا ببم . به بیر وڕای من ، هۆنه‌ر ، نووسه‌ر یا هونهروان (هونه‌رمه‌ند) ی به‌رپرس هی ته‌واوی گه‌له‌که‌یه‌تی یا با بڵێم به چه‌شنی دێفاکتۆ (نافه‌رمی) ، دڵسۆزی هه‌مو لایه‌نه رامیاریه دڵسۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی ، نه‌ک هه‌ر هی لایه‌نێک و له لایه‌کیشه‌وه پێویسته بۆخۆی خاوه‌نی مانیفێستێک بێ (که من به هۆنراوه ئه‌و مانیفێسته‌م نووسیوه) ، چون هه‌مو ده‌زانین لایه‌نی رامیاڕی ره‌نگه په‌یتا په‌یتا ئاڵوگۆڕی زوزوی به‌سه‌ر دا بێ ، به‌ڵام بۆ وێنه بیرۆکه‌ی هۆنه‌ران و نووسه‌رانی به‌رپرس ، شتێکی بنه‌وه‌شت و هه‌رماو (جاویدان) ن ، بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دی خانی چه‌ند سه‌د ساڵ پێش فه‌رموویه‌تی ، ئێستاش زیندو و هه‌ر ماوه ، به مسقاڵ نه‌گۆڕراوه ، به مانیفێستی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌زانن و زۆر له سهرۆکگهلی کورد ، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکیان وه‌ده‌ست هێنابێ ، له سێبه‌ری ئامۆژگاری و رێنوێنی ئه‌و چه‌شنه مانیفێستانه دا بوه . هه‌ر چۆن بێ ، ده‌بێ هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوان (هونه‌رمه‌ند)ی به‌رپرس ، بۆ خۆیان بیری نه‌ته‌وه‌یی له قاڵب بده‌ن ، نه‌ک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ .
مامۆستا چۆن دەڕوانێتە بارودۆخى سیاسى کورد بەگشتى؟
پێم وایه ئێستا بارودۆخی رامیاری کورد به گشتی رو له باشیه ، به تایبه‌ت به هه‌بوونی ئه‌و گشته مێدیا کوردیه ، به‌ر جهوهندی و دۆزی کورد هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ خه‌ڵکی جیهان باشتر ناسراوه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، باوه‌کو کوردستانی گه‌وره به چه‌شنی فیزیکی هێشتا سنوور و تیغه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام به چه‌شنی ئێلێکترۆنیکی به له‌ونێک سنووره‌کان روخێندراون ، ده‌نا بۆ وێنه ئێوه کوا با بڵێم، سی ساڵ پێش ، ده‌تان توانی ئه‌م دیمانه‌یه ، به‌م چه‌شنه له گه‌ڵ من پێک بهێنن . دیاره بێستانیش قه‌ت بێ چه‌قه‌ڵ نابێ ، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی پان وبه‌رینی نێو کوردستانی و جیهانی دا ، کاره‌ساتی له‌توکوت بوونی لایه‌نه کان ، به چه‌شنی ڤایڕووسێکی زۆر پڕ مه‌ترسی ده‌زانم . له ژوور هه‌مو شتێکه‌وه ، کورد پێویستی به لۆبیه‌ک (LOBBY) ی یه‌کگرتوی نێو نه‌ته‌وه‌یی کوردی هه‌یه ، به چه‌شنێک که وه‌ک داشدار و وته بێژی گه‌لی کورد، بۆ هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردستانی گه‌وره و ته‌نانه‌ت بۆ دیاسپۆڕای کوردیش ، قسه بکا . ده‌نا کوا ئێستا به‌م لهتوکوتیه ، کۆمه‌ڵی نێو نه‌ته‌وه‌یی گوێ له‌و گشته ده‌نگه جۆربه‌جۆره شل ده‌کا و چۆن ده‌زانی کامیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کوردن ؟؟؟.
دەکرێت بزانین مامۆستا چۆن دەڕوانێتە ئایندەى کورد و چى بەباش دەزانێت و چى بەخراپ دەزانێت بۆ داهاتووى کورد؟
زۆر گه‌ش بینم . به‌ره‌وژوور بردنی راده‌ی زانست ، خۆناسین ، یه‌کگرتن و هه‌ر وه‌ک له خاڵی (3) دا ئاماژه‌م پێ کرد ، ساز کردنی لۆبیه‌کی پته‌و و به هێزی نێو نه‌ته‌وه‌یی کوردی ، که نوێنه‌ری ته‌واوی کوردگه‌لی جیهان به هه‌ر زاراوه ، ئایین و بیرۆکه‌یه‌که‌وه بێ ، زۆر به باش ده‌زانم . شتی زۆر خراپیش بۆ کورد ، بریهتین له خۆمالێ خۆمالێ ، گه‌نده‌ڵی ، ململانێ ، شهڕهدهندووکێ ، کهڵوهجهڕێ و کێشه‌ی نێوخۆییه ، به تایبه‌ت خۆخۆری و بیانی خوازیه .
مامۆستا وەکو ئاشکرایە لەرابردو و لەئیستادا کورد زۆر هیواى بەئەمریکا هەبووە، بەڵام هیچ کاتێک بەمشێوەیە نەبووە کەکورد چاوەروانى لەئەمریکا هەبووە؟بۆ ئەمەیان چى دەڵێیت؟
کورد به هۆی ساکاری ، جوامێری ، ره‌به‌نی و دڵ‌پاکی ، زۆر جار هیوای به خه‌ڵکی ناکورد به‌ستوه ، به‌ڵام له ئاخر دا ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه زۆرتر بونه‌ته بڵقی سه‌رئاو . بۆ وێنه له کاتی کۆماری دێمۆکڕتیکی مه‌هابادیش دا، یه‌که‌ێک له سرووده‌کان ئه‌مه بو :" ئه‌ستالین پێشه‌وایه بۆ کوردان وه‌ک باب وایه ! " ، له پاشان به چاوی خۆمان دیمان که ئه‌ستالین بۆ کوردان باوه‌پیاره و زر باوکیش نه‌بو . ئامریکاش ، تا هه‌ر جێگه‌یه‌ک قازابجی رێگه بدا ، له‌گه‌ڵ کورد هاورێیه ، به‌ڵام له کاتی دیکه دا ، هه‌ر چێڕۆکی دۆستی و لایه‌نگری ئه‌ستالین و مهستالین دووباره ده‌بێته‌وه . دیاره هه‌موومان ده‌زانین ، ئه‌گه‌ر پێگه‌ی ئینجیرلیک نه‌بوایه ، سه‌ددام باشووری کوردستانی له گه‌ڵ زوه‌ی ته‌خت ده‌کرد و خۆڵی به تووره‌که دهبێژاوه ، به‌ڵام ئه‌و پێگه‌یه بۆ ئه‌وه ساز نه‌ببو که ئامریکا به‌زه‌یی به کورد دا ده‌هات ، به‌ڵکه به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازی ستڕاتێژیکی خۆدی ئامریکا بو . ده‌نا ئه‌گه‌ر ئامریکا به‌زه‌یی به کورد دا دێ و دۆستی گیانی گیانی کورده ، بۆ کوردی باش و کوردی خراپی پۆلێن کردوه . کورد له هه‌مو جێگه‌یه‌ک ده‌ردی هه‌ر یه‌که . که‌رد چه‌وساوه ،مافخواز و ئاشتی خوازه و تێئۆری کوردی باش و کوردی خراپ ،ته‌نیا گه‌مه و قهشمهریهکی رامیاریه .
ئەى دەربارەى ئەو هەڵوێستەى کەپەکەکە بەتیرۆریست دەزانێت و پەژاکیشى خستە هەمان لیستەوە؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م له خاڵی (5) دا ، داوه‌ته‌وه و پێویستی به چه‌ند پاته کردنه‌وه نیه .ئامریکا به پێی بهرجهوندی خۆی " په که که " ه و "په‌ژاک "ی ، وه‌ک کوردی خراپ پۆلێن کردوه !!!
بەڵام وەزیرى ناوخۆى هەرێمیش ئیمزاى لەسەر بەتیرۆریست بوونى پەکەکە کردووە؟دەکرێت بزانین مامۆستا بۆ ئەمەیان چى دەڵێت؟
من هیچ مرۆڤێکی ماف خواز به تێڕۆڕیست نازانم ، وشه‌ی تێڕوڕیست به زمانی فه‌ڕه‌نگی به واته‌ی "ترسێنه‌ر"ه ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه بێ ، دژ به سته‌م بوێستێ و ده‌سته‌ڵاته سته‌مکاره‌که لێی بترسێ ، ئه‌وه شتێکی سروشتیه . ده‌سته‌ڵاتی ئینگلیسیش له گاندی ده‌ترسا ، به‌ڵام ئایا گاندی تێڕۆڕیست بو ؟ . ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی جیهانی دا بۆ مافی خۆیان تێ ده‌کۆشن ، با زۆر داران لێشیان بترسن ، تێڕۆڕیست نین ، بۆ وێنه گه‌لی تێبێت ، به‌بره‌کانی تامیل ، خه‌ڵکی باسکی ئیسپانیا ، کهشمیریهکان و هتد ، قه‌ت به تێڕۆڕیست دانانراێن ، به‌ڵکه ئازدای ویست و رزگاری خوازن . ئایا بۆ وێنه وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ، قهڵخیشی بکه‌ی ، ده‌ڵێ تورکه‌کانی قیبرهس تێڕۆڕیستن ؟! زمانیشی له پشت ملیه‌وه ده‌ر بهێنن ، قه‌ت شتی وا واژۆ ناکاو .
ئەم پرسیارەیان تایبەتە ئەگەر وەڵامیش نەدەیتەوە ئاساییە؟
*دەکرێت بزانین ئەگەر مامۆستا ئێستا تەمەنى 18ساڵان بوایە دەبوو بەئەندامى کام پارتى کوردى...
هه‌رچه‌ند ته‌واوی خزمه‌تگوزارانی کوردم به قه‌ت چاوم خۆش ده‌وێ ، له هیچ پارتیک دا ئه‌ندام نه‌ده‌بووم . چون هه‌ر وه‌ک وتم پێم وایه هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوانی هه‌ر گه‌لێک ده‌بێ هی ته‌واوی ئه‌و گه‌له بێ . به‌س ده‌بێ بڵێم هه‌ر به چه‌شنی کوردێکی رزگاری خوازی سه‌ربه‌خۆ ده‌مامه‌وه نه‌ده‌بووم به ئه‌ندامی هیچ لایه‌نێکی تایبه‌ت . به‌ڵام بێجگه له چینی هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوان (هونه‌رمه‌ند) ، هه‌ر که‌س مافی خۆیه‌تی لایه‌نێک بۆ خۆی هه‌ڵ بژێرێ .
ئێستا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار له ئێران له گۆرێ دا یه و زۆر که‌س بۆ ئه‌م پۆسته خۆیان پاڵاوتوه ، به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی بیستمان ساڵی 2008 ، پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل بوی ، ئایا ناته‌وێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ش وه‌ک کاندیدایه‌کی کورد ، خۆت بپاڵێوی ؟
باسی خه‌ڵاتی نۆبێل زۆری تۆفیر بو ، ئه‌و شتێک بو که ده‌بو خه‌ڵک کاندیدا دیاری بکه‌ن و منیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه ، خه‌ڵک کاندیدایان کردبووم و ببومه پاڵێوراو ، به‌ڵام بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران ، به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته ، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ ئایینی ته‌شه‌ییوعی هه‌بێ ، که به‌م پییه من ئه‌و مافه‌م نیه خۆم بپالێوم ؛ له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، به زۆر هۆ و ره‌ت بوون له حه‌وت خانی دیکه ، نامه‌وێ ئه‌م کاره بکه‌م . ده‌نا ره‌نگه ئه‌گه‌ر کوردێکی لێهاتو ببێ به سه‌رۆک کۆماری ئێران ، بتوانێ زۆر خزمه‌ت به‌م وڵاته بکا ، هه‌ر وه‌ک له نێوان چه‌ندین پادشای پێشوی مێژوی ئێران دا ، که‌ریم خانی زه‌ند ، که کورد بوه ، ئێستاش که رێژیمی پادشایه‌تی رووخاوه و رێزی تکاوه ، هێشتا که‌ریم خان هه‌ر رێزی لێ ده‌گیردرێ ، چون ده‌توانم بڵێم باوه‌کو کارێکی بۆ کورد نه‌کردوه ، به‌ڵام به گشتی بۆ وڵاتی ئێران زۆر سه‌رۆکێکی شیاو ، دادگه‌ر و لێهاتو بوه .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






