مێزگرتێک بۆ گفتوکۆکردن (باسی چوارەم)
16/07/2014, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک راگەیاندنێک هەوڵ دەدەین لێرەوە بەو کارە هەڵبستین، بە پێچەوانەی میدیا ئەهلییەکانی کوردستانەوە، رووی خوێنەر بەلای ئەم باسانەد وەربچەرخێنین، وەک ئەوان نەکەین بۆ گەوجاندنی خوێنەر، دووریان بخەینەوە، سەرقاڵیان نەکەین بە باس و هەواڵی ئەکتەری نێو زنجیرە پەرپوت و بێکەڵکەکانی تورکی و هیندی و کۆرییەکان ئێمە وەک کوردستانپۆست بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەین چاوی خەڵکیی و خوێنەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بەرین و بیانخەینە سەر هێڵێکی راست و وشیاریان بکەینەوە.
بۆ ئەمجارە ناسک قادرمان میوانداریی کردووە، تا پێکەوە گفتوگۆ بکەین.
تێبینی:
ئەم تەوەرە بریتییە لە شەش باس، کە بە دوای یەکتردا دێن، هەر نووسەر و کەسایەتییەکی تر، پێی خۆش بێت دەتوانێت لەسەر هەمان تەوەر بنووسێت و قسەی خۆی بکات.
*************************************
تا چەند بڕوا بە پشتیوانی ئیسرائیل یان ئه‌مریکا یان تورکیا بکرێت؟

قسەکردن له سه‌ربه‌خۆیه‌تی کورد بۆ ئەمڕۆ جگه له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچ نیه. به بێ له به‌رچاوگرتنی سیاسه‌ته ده‌ره‌کیه دژ به مرۆییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته سه‌رکوتکارانه و تیرۆریستیانه‌ی ئیسرائیل دژ به خه‌ڵکی سیڤیلی فه‌له‌ستینی ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌ر پشتیوانیه‌ک بۆ کورد جگه له لاوازکردنی ڕه‌وایه‌تی دۆزه‌که هیچ به‌رئه‌نجامێک به ده‌ستنایه‌ت. هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر کۆژانی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه هه‌میشه دژ به سه‌ربه‌خۆیه‌تی شکاوه‌ته‌وه، له په‌یوه‌ند به تورکیاوه هه‌رێمی کوردستان وه‌ک خه‌زێنه‌یه‌کی شاراوه کاری کردوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌و وڵاته، تا ئێستا ئه‌و وڵاته پشتیوانی له گروپه تیرۆریستیه‌کان ده‌کات که دژ به کورد له ڕۆژئاوا ده‌جه‌نگن، یان کورد له تورکیادا هێشتا به ئاشکرا مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانیان پێشێلده‌کرێت چۆن پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیه‌تی باشور ده‌کات ئه‌گه‌ر به ئامانجی به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته نه‌بێت و ئامانجی هه‌یمه‌نه کێشانی خۆی نه‌بێت به سه‌ر ناوچه‌که و بێ‌ڕێز کردنی خه‌باتی سیاسی کوردی له تورکیادا؟ دیاره به‌شێک له‌م هه‌ڵوێسته په‌یوه‌نده‌ی به ساویلکه‌یی و خۆشباوه‌ری و خۆ به بچوک بینینی سه‌رکرده کورده‌کانه‌وه هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکادا. بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌کانی پێشوو ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌کان له به‌غداد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم و سه‌رله‌نوێ کار بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی بکرێت و ئیدی ته‌نها له به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی گوتاری جیاواز له سه‌ر حسابی کۆژانی کورد و به‌هۆی پاشکۆیه‌تیان بۆ ئێران ین تورکیا خه‌ڵک نه‌که‌نه قوربانی، که من پێموایه ئه‌م کاره ستراتیجیه مه‌حاڵه چونکه له ماهیهتیاندا نیه، یان ده‌بێت فه‌زای گشتی له کوردستان کار بۆ وه‌لانانی ئه‌م پارته سیاسیانه بکات ودونیابینیهکی نوێ دابڕێژرێت به‌ربنه‌مای داکۆکیکردن له مافی چاره‌ی خۆنوسین به بێ دژایه‌تی عه‌ره‌ب چونکه جیهانی عه‌ره‌بی به قه‌یرانێکی سیاسی قوڵدا تێده‌په‌ڕێت و کێشه‌کانی ئه‌وان نه به ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نه کارێکی سیاسیه خۆمان بکه‌ین به به‌شێک له هاوکێشه‌ی ئه‌و شکسته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






