ڕاوکردنی مردوو !
02/01/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێستاش هەر یەکێك بیەوێت خۆی بکات بە مەلائیکەت بەسەر خەڵکەوە و بانگەشەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەگیانی شەهیدان و تیرۆر کراوانی قەڵەمەوە ڕاست بکەنەوە لەکاتێکدا هیچ کام لە کاربەدەست و تەنانەت حیزبەکانیش بەوە ڕازی نەدەبوون کاتێک ئەمانە لەژیاندابوون و بەرنگاریان لە سەرو سامانی نیشتمان و قووتی خەڵکی ڕەش و ڕووت وبەزاندنی هێڵی سوور دەکرد لایەک لەم نووسەرانە بکەنەوە ! ئامادە نەبوون نیین کە پێش تیرۆریان پارێزگاری لە ژیانیان بکەن وەک چۆن لە خۆیان و ئەندامەکانیان دەکەن .. یاخوود ڕازی نەبوون بەو شێوە ڕەقە لەگەڵ دەسەڵاتدا بدوێن و لای خۆیانەوە داڵدەو پارێزگاریان لێبکرێت.. کاتێک تیرۆر و شەهید کران هەریەك لە لایەکەوە هەوڵ ئەدەن کێسەکان بۆ بەرژەوەندیەکانیان بقۆزنەوەو بۆیان بکرێت بە شەهیدی خۆیانی تۆماریان بکەن ... من ئەڵێم لێگەڕێن ..لە گیانی ئەو شەهیدانە با بەو ئازارەوە هەتا لاشەیان ئەبێتەوە بەخۆڵ و جارێکی تر ئەژێنەوە . ئەو هیوایەیان لە چاو نەسڕێتەوە ئەو لاشانەیان نەشێوێنرێت تا لە سەردەم و شوێنێکی تری دونیا گەر بە ئازیزانیان گەیشتنەوە کە بە عەزرەتی بینین و لەباوەش گرتن و خۆشەویستیان ژیان و تیرۆکران ..یەکتر بناسنەوە با ئەوێنەیە نەسڕێتەوە کە لەخەیاڵی هەریەکێ لە ئەندامەکانی خێزانەکەیدا و بەجۆرێك کێشراوە لێ گەڕێن دایك و باوك و براو خوشکی کاوە سەردەشت سۆران وەکو خۆیان بیان بیننەوە .. چۆن لەدایک بوون چۆن گەورەبوون چۆن چوونە قووتابخانە چۆن بەبەرگی خوێناویەوە بۆلایان گەڕانەوە... لێ گەڕین هاوسەری کاوە لە زەماوەندی ئەودونیادا هەر کاوە هەڵبژێرێتەوە لێگەڕێن مناڵەکەی کاوە ئامەد بێت و ئەو وێنەیەی باوکی کەگەورەبوو لەیاد نەکاو رێبازەکەی بگرێتەوە .. منیش هەتا هەم ئەو باوەشەی باوکم بەتەمابوو مناڵەکەمی پێلەباوەش بگرێ و نەیان هێشت وەک ناوی خۆم لەبیر ناچێتەوە... دەبەسە ئیتر ڕاوی مردوو مەکەن .. شوێنی دی کە زۆرە بۆ بێ غەمان مەستی بەد فەڕ بۆ بگرێت یەخەمان !!!*
ئومێد
ئەڵمانیا
٠٢/٠١/٢٠١٤
*بەدەستکاریەوە لە هۆنراوەی مامۆستا (هێمن)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






