تا دێت گومان له سه‌ر سه‌ربه‌خۆيي رۆژنامه‌ي ئاوێنه قولَدهبێتهوه
13/09/2013, 12:00 (GMT+1)

كه ئه‌و راپرسيه سهيرهي سايتي ئاوێنه‌م بيني، چه‌ند رووداويكي هاوشێوه‌ي ئه‌م راپرسيهم به بيرهاتهوه كه له لايه‌ن بهرێوهبهراني رۆژنامه‌ي ئاوينهوه ئه‌نجامدراون و تا ئێسته باسم نه‌كردون، نه وه‌ك من ههلَهدا چوبم، به‌ڵام كه ده‌بينم ئه‌و ده‌زگايه له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه به‌رده‌وامه برِوا ده‌كه‌م كه من ههلَه نيم به گۆنجاوي ده‌بينم لێره‌دا وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسيارێتي باسيان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ي سنور بۆ نابهرپرسيارهتيهكاني ده‌زگاي راگهياندني ئاوێنه دابنێين و گۆمانهكاني سه‌ر ئاوێنه كه‌م ببێته‌وه.
چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ي ئاوێنه له راگهياندراوێكدا داواي له خهلَكي كوردستان كرد ده‌رباره‌ي كه‌يسي ههلَهبجه و ئه‌و دزي و گهندهلَيانهي ده‌سه‌ڵات كردويهتي به ناوي ههلَهبجهوه، زانياري بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ي به ئهلَقه بابه‌تي له‌سه‌ر بنوسن، منيش بهلگهيهكهم له لابوو به رۆژنامهنوسێكي خهلَكي ههلَهبجهدا بۆم ناردن كه له رۆژنامه‌ي ئاوێنه كاري ده‌كرد و به‌و رۆژنامه‌نوسه و به سهرنوسهري دووه‌مي ئاوێنه‌م وت به ته‌نها ئه‌و كۆپيهم لايه تكايه كۆپي بكه‌ن و ئه‌وه‌ي خۆمم بۆ بنێرنه‌وه، به‌ڵام تا ئهمرِۆش ئه‌و دهكيومينتهم نهبينيهوه كه برِي (٢٥٠) دوسه‌د و په‌نجا ميليۆن دۆلار دزي و گهندهلَي له خۆ گرتبوو، كاتێك بينيم دهكومێنتهكه بڵاو نهكرايهوه به ته‌له‌فۆن لهگهلَ سهرنوسهري دووه‌مي ئاوێنه‌دا قسه‌م كرد، وتم تكايه دهكيومێنتهكهم بۆ بنێرنه‌وه، كاكي سهرنوسهري ئاوێنه ووتي به‌خوا ونم كردوه، دهكيومێنتهكه (٢٠-٢٥)، لاپه‌ره‌ي ئينگليزي بوو.
چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر ههوالَێك له سه‌ر جه‌ند سايت و رۆژنامهيهك بڵاوكرايه‌وه گوايه هه‌ندێك ده‌زگاي راگهياندني هه‌رێم هاوكاري مادي له موخابهراتي توركيا وه‌رده‌گرن، له ناو ناوه‌كاندا ناوي رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ش هه‌بوو، بهرادهراني ئاوێنه په‌نايان بۆ من و بۆ حاجي ئه‌حمه‌دي سه‌رۆكي په‌ژاك هێنا بۆ ئه‌وه‌ي پاكانهيان بۆ بكه‌ين و بلَێن ئه‌و رۆژنامه‌يه رێبازيكي نه‌ته‌وه‌يي و نيشتمانپهروهري هه‌يه، كاك حاجي ئه‌حمه‌دي و منيش دژي ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه ليدوانماندا و رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌مان پاراست.
سه‌ره‌تاي ئهمسالَ له سه‌روبه‌ندي شههيدبوني (٣) سێ ژنه سياسهتمهداري باكوري كوردستان له فه‌ره‌نسا، رۆژنامهنوسێكي رۆژنامه‌ي ئاوێنه به په‌له جه‌ند پرسيارێكي بۆ ناردم و به ته‌له‌فۆن داواي لێكردم به په‌له وه‌ڵامي پرسيارهكاني بده‌مه‌وه، منيش گومانم كرد و به مه‌به‌ست وه‌ڵامه‌كه‌م دواخست، رۆژنامه‌نوسه‌كه زۆر ته‌نگاو بوو، دواي هه‌فته‌يه‌ك وه‌ڵامي پرسيارهكانيم دايه‌وه، بۆ ماوه‌ي سێ هه‌فته چاوهرِوان بوم چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م بڵاوبكرێته‌وه، بلَاونهكرايهوه، كاتيك پرسيارم له رۆژنامه‌نوسه‌كه كرد كه بۆچي چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م بڵاونهكرايهوه، رۆژنامه‌نوسه‌كه زۆر دلَگران بوو و ووتي:"سه‌رنوسه‌ر وتويهتي چاوپيكهوتنهكه هيج زانياريه‌كي تازه‌ي تيدا نه‌بوو بۆيه بڵاوي ناكه‌ينه‌وه، ئيتر ده‌بێت مرۆڤ له ئامانجي ئه‌و رۆژنامه‌يه تيبگات".
دكتور فايق گولَپي
١٣-٩-٢٠١٣
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






