دیمانەك لەكەل ئەو پەرەلەمانتارەى شارى هەولیر كە دەسەلات زۆر تۆمەت و شتى ناشیاوى بۆ هەلبەست. بەلام هەر سەركەوت
26/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له وه‌ڵامدا ئوسامه وتى: دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه سورم له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه دابووم و دووباره به‌ڵێن ده‌ده‌مه‌وه كه مانگانه له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن زۆربه‌ى مووچه‌ى مانگانه‌كه‌م ببه‌خشمه هه‌ژاران. شیاوى باسه ئه‌گه‌ر (ئوسامه جه‌میل) ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى بباته سه‌ر ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م په‌رله‌مانتار كه به‌و كاره هه‌ڵسێت و دوورنییه به‌هۆیه‌وه ببێته نه‌ریتێك و كه‌مبوونه‌وه‌ى یارمه‌تیدانى زیاترى هه‌ژاران. له لایه‌كى تره‌وه له باره‌ى یه‌كه‌م پرۆژه‌ى خۆى له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى له خولی داهاتووى په‌رله‌مان، ئوسامه وتى: ئه‌وله‌ویه‌تى كار و پرۆژه‌كانم بریتی ده‌بێت له‌وه‌ى كه هه‌موو شتێكم له پێناوى هاوڵاتى بێت و داهاتى عێراق له خزمه‌ت خه‌ڵكى عێراقدا بێت.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى تر‌ى یه‌كگرتوو له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ دواى بوونى به په‌رله‌مانتار به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك ناسیویه‌تى؟ (ئوسامه جه‌میل) ده‌ڵێ:\"بێگومان دانابڕێم له كاری هونه‌ری، چونكه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك به‌هۆى هونه‌ره‌كه‌مه‌وه منیان ناسیوه، ته‌نانه‌ت كه‌سانێك به‌و مه‌رجه ده‌نگیان پێداوم كه واز له كاری هونه‌ری نه‌هێنم. وتیشی: په‌رله‌مانتاری ریگر نابێت له‌به‌رده‌م كاره هونه‌ریه‌كانم، چونكه له‌كاتى پشووى په‌رله‌مان كاری هونه‌ری ده‌كه‌م.
له كۆتا پرسیاری یه‌كگرتوو كه ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاری داهاتووى عێراق (ئوسامه جه‌میل)ی كرد له‌باره‌ى كاراكته‌ری ئوسامه بوو، یه‌كگرتوو له ئوسامه‌ى پرسی وه‌ك ده‌زانین تۆ وه‌ك كه‌سێكى هونه‌ری زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ نه‌ك سیاسی، هۆكاری ئه‌و رێژه ده‌نگه زۆره‌ى به‌ڕێزتان چی بوو، چونكه وه‌ك ده‌زانین په‌رله‌مان پێویستى به كه‌سی سیاسی هه‌یه،
(ئوسامه جه‌میل) وتى: هه‌ر كه‌سێك حیزبی بێ سیاسیشه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وێنایه‌ى لاى هه‌موومان دروست بووه من پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به كاری هونه‌ری بكه‌م كاری سیاسیم كردووه، به‌ر له راگه‌یاندنى یه‌كگرتوو من به‌رپرسی رێكخستنى باكور بووم له شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بووم، ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانیشم بخوێنیته‌وه ئه‌وه جگه له دووانیان كه باس له هونه‌ر ده‌كه‌ن هه‌موو نووسینه‌كانى ترم سیاسین و په‌یوه‌ندیان به سیاسیهتهوه هه‌یه
(ئوسامه جه‌میل) له دوا وته‌ى بۆ خوێنه‌رانى یه‌كگرتوو ده‌ڵێ: من زۆر به گه‌شبینیه‌وه له ئاینده‌ى عێراق ده‌ڕوانم و، پێشم وایه له داهاتوودا عێراق ده‌بێته ماڵێ هه‌موو هاوڵاتیانى عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانه‌وه\\\".
هه‌ولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






