سەرنووسەری گۆڤارە فەرەنسییەكە چی لەسەر كورد نووسیوە؟
11/01/2015, 12:00 (GMT+1)

" کورده‌کان به‌رگری له هه‌مومان ده‌که‌ن"
" من کورد نيم وشه‌يه‌کی کوردی نازانم، توانام نيه ناوی ته‌نها نوسه‌رێکی کورد بڵێم، له‌که‌ڵچه‌ری کورد به‌ته‌واوی نامۆم. ئاه ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتبێت نانێکی کورديم خواردبێت... واز له‌مانه بێنين. ئه‌مڕۆ من کوردم، به کوردی بيردهکهمهوه، به کوردی ده‌بێژم، به کوردی گۆرانی ده‌ڵێم، به کوردی ده‌گريم. کورده ئابڵوقه‌دراوه‌کانی له سوريا کورد نين، مرۆڤايه‌تين له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاريکيهکاندا. به‌رگری له ژيانيان، له خێزانه‌کانيان، له وڵاته‌که‌يان ده‌که‌ن، به‌ڵام بيانه‌وێت يان نا، ته‌نها سه‌نگه‌رن دژی پێشڕه‌وی "ده‌وڵه‌تی ئيسلامی". به‌رگری له هه‌مومان ده‌که‌ن، دژی ئيسلامێکی خه‌ياڵی نا که نوێنه‌ری داعشی تێرۆريست نه‌بێت، به‌ڵکو دژی به‌ربه‌ری ترين چهتهگهلێک. چۆن به‌ناو هێزه هاوپهيمانهکان دژی سه‌ربڕه‌کان جێگای متمانه بن، له‌کاتێکدا، بۆ مه‌به‌ستی جياواز، زۆر له ئه‌ندامه‌کانی (بۆ هه‌ندێکيان هه‌تا ئێستاش) به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيژی، سياسی، ئابوری ناوکۆييان هه‌بو ؟ دژی بێ ويژدانی و مه‌رگ ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد هه‌يه".
سەرچاوە:
http://www.humanite.fr/charb-les-kurdes-nous-defendent-tous-555350
بیوگرافی نووسەر:
http://de.wikipedia.org/wiki/St%C3%A9phane_Charbonnier
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






