ئاسۆ زه‌ند کاندیدی ژماره چواری پارتی ژینگه پارێز بۆ په‌رله‌مانی سوید له ڤێرملاند.
25/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاسۆ زه‌ند Asso Zand له‌دایك بوی ساڵی 1957 له سلێمانی
کاندیدی په رله مانی سوید له ڤێرملاند Vrmland ژماره 4
کاک ئاسۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بگه‌یته په‌رله‌مانی سوید به‌رنامه‌ی کارت چییه؟ بۆئه‌وه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی سوید ئاگاداری به‌رنامه‌ی کاری تۆبن؟
ئاسۆ زه‌ند . ده‌مه‌وێ داکۆکی بکه‌م له په‌نابه‌رانی بێپێناسه و بێ نیشینگه و ڕه‌گه‌زنامه ، مافی چونیهکبونیان وه‌ک هاووڵاتیانی ئه‌و.وڵاتانه پارێزراوبێت وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵ. ده‌مه‌وێت هه‌مو جۆره جیاوازی ڕهگهزیو چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی له ناو بچێت .
ده‌مه‌وێ كاربکهم بۆ دروست كردنی پردێكی په‌یوه‌ندی فره لایه نی له نێوان وڵاتی سوید و كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی وزه‌و سوته‌مه‌نی. هه‌روها ئاڵوگۆركردنی بیروڕا بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م بواره‌كانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ، ئابوری، زانستی و دیموکراتی .
واته پرۆژه‌ی پردی (ڤیرملاند) (كورد لاند) بۆ پته‌وكردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیموکراتیه‌کان و ته‌كنیكه گرنگه‌كانی..وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه له بن نه هاتوه‌کانی که هه میشه له نۆی بوونه‌وه‌دان و سود به‌خشن به ژینگه وه‌ک : ئاشی با Windcraft - گۆڕانی به وزه، خانه‌ی ڕۆژSuncell- - بۆ وه‌رگرتنی هه‌تاو و كردنی به وزه‌ی كاره‌با هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی، وه گۆڕانی بۆ وزه‌ی جۆراو جۆر.
دوو خوێندنی جیاواز دوو میانه‌ی سیاسی جیهانی جیاواز
هه‌روه‌ک چۆن هاوڕێکانی خه‌باتم له کوردستان هانیان دام بۆ خۆێندنی زانستی ئابوری له دانشگای به غداد 1975، دوایش پراکتیزه پێکردنی ئه‌و بیردۆزه تیوهرییه له ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیدا ڕێگه‌ی شاخی پێگرتم له 1983 - 1979 ئه‌وزانسته ئه‌وکاته بۆ ئاسان کاری وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاڵۆزی بنه‌مای ژێرخان‌و سه‌رخانی سیاسی و ئابووریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک کادرێکی سیاسی زیاتر لێهاتوی و به‌توانایی له فاکته‌ره ئابوریهکانا ئاماده بکات بۆ تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وباره ئاڵۆزه سیاسیه وهبتوانێت بڕێک سه‌رئه‌نجامی شێوه‌ی شیته‌ڵکردنی گشتی ئابوری Macroeconomicsanalysi وابه‌سته‌گی پرسیاره سیاسیه‌کانی به ئابوری ئه‌وسه‌رده‌مه وه‌ڵام بداته وه.
. ئه‌و زانستیانه‌ی لهكۆڵێجی ئه‌ندازیاری وه‌رم ده‌گرت له سوید ساڵه‌کانی 2000 كه هاوتابوون له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزوتنه‌وه سه‌وزه جیهانیه‌ی 1980 وه‌ڵام ده‌ری هه‌ندێک له چه‌ندین گرفت‌و بیركردنه‌وه‌ی من بوون له چه رخی نوێ‌دا.
کاک ئاسۆ بۆچی پارتی ژینگه پارێزت هه‌ڵبژارد که له‌وێوه کاری سییاسی بکه‌یت ؟
ئاسۆ زه‌ند .پارتی ژینگه پرۆسهیهكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی زیندوو نوێخوازییه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ فاکتره ئیکۆلۆژیهکانی دی دێته کایه . هیچ جۆره سنور به‌ندی و مه‌رزێكی نییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز. هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌ک و سروشتدا. پاراستنی سوری سیستمه ئیکۆلۆژیهکهی که یه‌کێکه له هه‌ره مه‌رجه بنه‌ره‌تییه‌کانی درێژه‌ی خه‌باتی . ئیکۆلۆژی) ecology) که زانستێکه بایه‌خ ده دات به هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ چمکه گرنگه‌کانی زینده‌وه‌ر ،که بریتین له : ڕوه ک ،ئاِژهڵ و مرۆڤ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسێ چمکه که له ژیاندا هه‌ماهه‌نگ بن و سودی لایه‌نێکیان نه درێت به سه‌ر لا یه نێکی تردا . واته سوڕی ژیانی هه‌ر زینده وه‌رێک وه‌ک خۆی بپارێزرێت وه قڕو بنبڕ نه‌کرێت. ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی مافه درێژخایه‌نه‌کانی نه‌وه‌ی ئاینده دابین ده‌کای .) به واتایه‌کی دی گشت که‌ره‌سه خاوه‌کان و سه‌رچاوه زیینده وه‌ریه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌مین و ژێر زه‌مین به یه‌کجار به کارنههێنرێن و بپارێزرێن.
کاک ئاسۆ حه‌زده‌که‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بیر‌و بۆچوونت بزانم ژینگه وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی نوێ ؟
ئاسۆ زه‌ند .ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندیه کاتیه کورته‌کانی خۆی سه‌رچاوه ده‌گرێ ، سه‌ره‌تایه‌کن بۆ تێکوه‌ردانی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان، هه‌روه‌ها تێکدانی باڵانسی دابه شکردنی یه‌کسان و سوڕه‌کانی ژیانیان ، هه‌ڵته‌کاندنی ڕه‌وشی ئاسایی و له ڕه‌چاو نه‌گرتنی نه‌وه‌کانی ئاینده .
. جیهان له میكانیزم و ڕه‌وتی گۆڕانكاریدا ئه‌وه‌ی پێسهلماندین که بیرۆكه‌یه‌كی نوێ، بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی شه‌پۆلی سه‌وز خوازییه که ده‌توانێ ڕوبه‌ڕوی کۆن بێت و كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی چالاكیه جیا جیاكانی ژیانی نوێ دا بین بکات وه‌ك:هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی گشت ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان وه‌ک:
خواردن، هاتوچۆ، خانووبه‌ره، وزه، سوته‌مه‌نی و پاراستنی گه‌شه‌ی سوڕه‌کانی گشت گیان له‌به‌رو تێگه‌شتنی ته‌واو له هه‌ماهه‌نگی هۆکاره کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر یه‌کدی که سیستمه ئیکۆڵۆژییهکهی نه هاژێنێ .
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێ بۆ كێشه‌كانی نه‌وه‌ی داهاتو. ده‌یه‌وێ وزه بپارێزێ له‌ڕێگه‌ی دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كاڵا دروستكراوه‌كان له پیشه‌سازیدا.
بزوتنه‌وه‌ی ژینگه ده‌بێته هێزێك له‌دژی دیكتاتۆری جیهانی و چه‌كی ئه‌تۆمی بكوژ. هه‌وڵ ده‌دات که هێزه دیموكرات خوازه‌كان جڵه و بگرنه‌وه ده‌ست.
کاک ئاسۆ ده‌پرسم لێره‌وه هیچ به‌رنامه‌و دیدێکت هه‌یه بۆ کارکردن بۆ کوردستان ؟
ئاسۆ زه‌ند .به‌هاوتا له‌گه‌ڵ كاندیكردنم بۆ په‌رله‌مانی سوید هێنانی مه‌سه‌له‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گشت كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه كه خاوه‌نی زێده تر له 45 ملێۆن كه هه‌تا ئێستا وڵاتی خۆی نیه، بۆ هه‌ڵبژاردنی مافی چاره‌نوسی و دان پیانانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نیونهتهوهییهوه.
كاركردن بۆ هێنانه ئارای بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له سه‌رتا سه‌ری کوردستان و خاوه‌ری میانه و نزیک کردنه‌وه و هێنانی مهرامو ئامانجه درێژخایه‌نه نوێخوازه‌کانی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه کۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسی و ئابورییه‌كانی به‌شه پارچه‌کراوه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بۆ ناوچه‌قی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی سه‌رتاسه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی و ، گرێدانی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌و زنجیره خه‌باته‌وه که دابینی سه نگو قورسای بواری ئابوری و ڕامیاری وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر له سه‌رئاستی جیهانی ڕه‌نگ بداته‌وه.
ئاجێندای سیاسی سه ربه خۆیی نه‌ته‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ل و مه‌رجی وڵاتی و مافه‌کانی پارێزراو ڕیزلێگراوبێت له ناو وڵاته یهگرتوهكاندا.
Asso Zand
[email protected]
www.assozand.se
Mobil : 0046-73-7321160, 0750-3172710
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئیمایل ئه‌دره‌س و سایت و ژماره ته‌له‌فۆنی ئاسۆزهند هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به کاک ئاسۆ زه‌نده وه بکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






