مسته‌فای سه‌ید قادر: مام جه‌لال، لێپرسراوی یه‌که‌مه به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌که
21/04/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێزینه گۆڕان له‌هه‌نگاوه‌کانی لوتکه‌وه ڕۆده‌چێت و له‌خواره‌وه بازێکی کێوماڵ ده‌بێت ، من له‌خۆمه‌وه له‌داوێنی ڕه‌فتار و بیر‌و ویژدانمه‌وه ، له‌ڕوناکی چاوه‌کانم و له ترپه‌ی دڵ و هه‌سه‌ته بههۆشهکانمهوه ،ده‌بێت ملی ڕێگا بگرم و خۆبهلێپرسراو به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و نیشتمان و خوێنی هاوڕیکانم بزانم . کاتێک 200 مه‌تری زه‌ویان پێ به‌خشیم ، بۆ دووه‌م جار ویژدانم نه‌یهێشت له‌پێناو 600 مه‌تر زه‌وی تردا ڕابردووی خۆم و داهاتووی گه‌له‌که‌می پی بسپێرم ؛ بۆ ده‌بێت جیاوازی له ژیانی ماڵه شه‌هیده‌کانیشدا دروست بکه‌ین ، بۆ ده‌بێت ماڵه شه‌هیدێک له کۆشک و ته‌لاردا بژی و ده‌یان ماڵه شه‌هیدی تر لهقۆخهڵێکی داڕماوی پڕ به‌زه‌ییدا ، بۆ بژێوی ژیان چاوی له‌ده‌ستی ئێمه بێت ، ئه‌و کۆشکوتهلارانهی که‌هه‌ن ، ئه‌و پله‌و پایه‌ی ئیمه خۆمانی پێوه باده‌ده‌ین ، به‌خوێنی ئه‌زیزانی ئه‌وان هاتونه‌ته به‌رهه‌م .. کوا به‌ڵینه‌کان ، کوا خهزمهتهکان ، کوا ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کان ، کوا ژیانی مۆدرێن و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م ، تاکه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر کۆنتێنی ڕهکهلهم و به‌ڵینه‌کانمان به چاوه‌ڕوانیان بسپێرین .. یه‌کێک پرسی ؟ مامۆستا کێ به‌رپرسیاره له‌م "محنه‌ت " و نه‌هامه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی ؛ وتی : به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌ڕێز مام جه‌لال ئینجا کاک نه‌وشیروان و کاک کۆسره‌ت . لێیان پرسی بۆ کاک نه‌وشیروان ؟ له‌وه‌ڵامدا وتی : من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نیم که کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت : له‌دووای ڕاپه‌رین ڕابردووی یه‌کێتیم له‌به‌رچاو بوو ، نه‌متوانی ڕابردووی کۆمه‌ڵه‌ش به‌ده‌ردی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی بچێت ، بۆیه به‌گه‌نجێتی و بهرابردوویهکی پاکه‌وه کۆتاییم به‌ژیانی هێنا .. به‌ڵام به‌ڕێز مام جه‌لال لێپرسراوی یه‌که‌م و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر‌و بێ سنوره ، ده‌سه‌ڵاتداره لهتهخشان و په‌خشانی یه‌کێتی ، هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرسیاری یه‌که‌مه له‌و هه‌موو خاڵانه که گه‌له‌که‌مان له‌یه‌کێتی بێزاره . هاوڕێیان نمونه‌یه‌کی پچوکتان بۆ دێنمه‌وه که‌که‌س نازانێت دارایی یه‌کێتی چه‌نده . یه‌کێک له‌ولاوه هه‌ڵی دایه وتی : هێرۆخان و ئاراسی برازای و کاک کۆسره‌ت و دلێری سه‌ید مه‌جید ؟ نا به‌ڕێزان ئه‌وانیش ته‌نها ئاگایان لهسهروهتهکهی خۆیانه ، ته‌نها به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌یزانێت و هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بێ ئاگان لێی
من وتم : له ساڵی 1981 وه پێشمه‌رگه‌م به‌بێ دابڕان و بۆ ماوه‌ی ساڵێک زیاتر له تورکیا گیرام و به‌رده‌وامیش بووم تا ساڵی 1992 له‌پێشمه‌رگایه‌تی ، ته‌نها مانگانه 40 هه‌زار دیناری عێراقیان به ڕابردووه‌که‌م ڕابینی ، ئه‌ویش له‌سه‌ر زمانی بهتینوی ئازادی خۆم ، لێیان بڕیم و تائیستاش یه‌ک بست زه‌ویشم وه‌رنه‌گرتووه ، عهوداڵیشی نیم ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستگۆیانه‌و دڵسۆزانه له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌یان ویژدانیان ده‌خه‌نه گه‌ر ، من هیچم ناوێت .. به‌چاوێکی به‌زه‌یی و به‌دڵگرانییه‌وه تێی ڕوانیم و پێڵوی چاوه‌کانی له‌سه‌ر یه‌کناو وتی : ئیمه له‌سه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه وازمان هێنا .. ئه‌ی باشه ئێستا ڕیفۆرمخوازان به‌ته‌مای چین ، بۆ هیچ پڕۆگرامێکیان نییه بۆ ئیستا‌و داهاتوو ؟ خۆ گه‌له‌که‌مان له‌ئێستادا هیواکانی له‌سه‌ر ئێوه هه‌ڵچنییوه ، هێزو لایه‌ن و گروپی سیاسی " به‌به‌رنامه‌و وتاره‌کانییه‌وه خه‌ڵکی بهئاگادێنن و ڕاپێچی مه‌یدانه‌که‌ی ده‌که‌ن ؛ وتی : بێ گومان به‌ڵام له‌پێشدا خۆمان ئاماده ده‌که‌ین و به‌پێی پێداویستیهیکان هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین .. لههێواشی و له‌نێو وریایی قسهکهردنهکهیدا مرۆڤ خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ ڕسته شاراوه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان ده‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ڕابردویه‌کی دێرینی له کارکردن‌دا له‌نێو یه‌کێتیدا هه‌بوو ، هه‌موو ڕهشو سپییه‌کانی یه‌کێتی ده‌خوێنده‌وه ، هه‌روه‌ها به تیرۆری سیاسی پارتیش ئاشنا بوو ، من پێم وایه به وریاییه‌وه ده‌یانه‌وێت به ئاسۆی سه‌رکه‌وتن بگه‌ن و نایه‌نه‌وێت گه‌له‌که‌یان هیوا سوتاو بکه‌ن .
دیسان پرسیم و ڕایی خۆمم بۆ ده‌ربڕیی جودا له میوانه‌کان : من پێم وایه کاک مسته‌فا " له‌ئێستادا کۆڵه‌که‌ی مانی پارتی و بارزانی ' په‌یوه‌سته بهمانو بوونی به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه ، چونکه پارتی له‌سه‌ر سکی هه‌ڵه‌کانی یه‌کێتی ، درێژه به کاری سیاسی و حیزبی خۆی ده‌دات . به‌ڕێزت ڕات چییه به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونه ؟ له‌وه‌ڵامدا وتی : بۆنا ئه‌وه بۆچونێکی ڕاسته ..
تێبینی / کاک مسته‌فا ته‌نها بۆ پشویه‌کی کورت هاتۆته وڵاتی سویسرا ، من و چه‌ند هاوڕێیه‌کم له‌سه‌ر بانگێشتی خۆی سه‌ردانمان کرد ، ئه‌م گفتوگۆیانه له‌چێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا بوو ، نه‌ک له‌کۆڕێکدا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






