بێكەس حەمەد قادر:تەحەدداى هەركەسێك دەكەم بڵێت یەك دینارم بۆ پارتی نیشتمانی كوردستان سەرف كردووە
03/05/2010, 12:00 (GMT+1)

كوردستان ئنجامدا.
ڕێگا: پارتى نیشتمانى كوردستان چۆن دەڕواننە ڕەوشی سیاسی كوردستان؟
بێكەس حەمەد قادر: ڕەوشى سیاسی لە باشوورى كوردستان هەنگاوى باشی بڕیوەو تا ڕادەیەكى باش پێشكەوتنى سیاسی و ئابوورى و كۆمەڵایەتى بەخۆوە بینیوە.لێ لە گەلأ ئەوەشدا هێشتا كەم و كوڕى زۆرەو لە سایەى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى هێشتا وڵاتەكەمان لە قەیران دایە، ئەویش لەبەر دوو هۆكار، هۆكارى یەكەم لە سایەى ئەو دەسەڵاتە دەیان كەسى گەندەلأ و مشەخۆر لە پەناى ئەو دوو حیزبە بە فیڕۆدانى سامانى گشتى و لاوازبونى ئینتیماى نیشتیمانى و هەروەها بوونى هەژارى و ئەزمەى سەكەن و دروست بوونى دوو چین، چینێكى هەژار كە بەمەمرەو مەژى ڕۆژبەڕێ دەكات، چینێكیش خۆى لەو میلەتە جیاكردۆتەوەو ئێستا خەریكى گوندى ئینگلیزى و ئەمریكى و كەنەدى و هتد... هەروەها چارەسەر نەبوونى پرسە چارەنوس سازەكانمان دەگەلأ حكومەتى عیراق و چارەسەر نەبوونى ناوچە كێشە لەسەرەكان بەتایبەت ماددەى سەدوچل، كە ئەوەش لەبەر بەرژەوەندى حیزبی تاكو ئێستا نەمانتوانیوە ئەو ناوچە داگیركراوانە وەربگرینەوە. هەروەها نادیارى سنوورى كوردستان كە تاكو ئێستا نازانرێت سنوورى كوردستان كوێیە. بۆیە لە هەموو لایەك دەخوازین بۆ دەربازبوون لەو ڕەوشە پێویستمان بە خیتابێكى سیاسی یەكگرتو هەیە و هەموو لایەكمان پێكەوە خەبات بكەین بۆ بەدەست هێنانى مافەكانمان.
ڕێگا: زۆر قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە چەپەكان لە قەیراندان؟ ئێوە وەكو پارتى نبیشتمانى كوردستان خوێندنەوەتان بۆ ئەم قەیرانە چیە؟
بێكەس حەمەد قادر: بێگومان بزاڤى چەپ لە قەیراندایە ئەگەر وانیە ئەو هێزەى چەپ ئێستا لە كوێیە! هۆكارى ئەم قەیرانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێزە چەپانەى كە ماوەى هەژدە ساڵە خۆیان داوەتە پالأ دەسەڵات، بۆیە هەركاتێك پارتى و یەكێتى كاریان بەو حیزبانە بوبێت گرنگیان پێداون، هەركاتێكیش پێویستیان پێنەبوبن پشتگوێیان خستون و پەراوێزیان كردوون، نەبوونى ئیرادەیەكى بەهێز لەنێو پارتە چەپەكان كە نەیانتوانى لەبەرەیەكى یەكگرتو خۆیان بدۆزنەوە توشی ئەو واقیعە تاڵەى كردن كە ئەمڕۆ دەیبینین بۆیە بە ڕاى ئێمە تاكو چەپەكان نەگەڕێنەوە بەرەى میلەت و ئۆپۆزسیۆنێكى كاراو جدى نەبن چاوەڕوانى شكستى گەورەتریش دەبین.
ڕێگا: زۆر ئەو بۆچونە دێتە ئاراوە كە پارتە چەپەكان لەلایەن وڵاتانى دەوروبەر هاوكارى دەكرێن بۆیە پێشناكەون. ئێوەش هەمان بۆ چونتان هەیە؟
بێكەس حەمەد قادر: نەخێر ئەم قسەیە بەهیچ شێوەیەك ڕاست نیە، تاكە شت كە چەپەكانى كوردستان شانازى پێوەبكەن نەبوونى پەیوەندیانە لەگەلأ وڵاتانى داگیركەر. ئێمە بەتوندى ئەو بۆچونە ڕەت دەكەینەوە چونكە هەمیشە ئێمەى چەپ كە بەدروشمى سەربەخۆیى و یەكگرتنەوەى كوردستان كارمان كردوەو مێژووش گەواهى دەرى ئەو ڕاستیەیە. بۆیە پارتە چەپەكان نەلە خەڵكى دى كەمتریان كردوەو نە لە دواى خەڵكیش هاتوون بۆ تێكۆشان، ئەوانەى ئەمڕۆ ئەم بۆچونە تەرح دەكەن ئەوانە خۆیانن كە بەدرێژایى مێژوو دەزانین چ جۆرە پەیوەندیەكیان لەگەلأ ئەم و ئەو هەبوە.
ڕێگا: بۆچى پارتى نیشتمانى كوردستان كە هەمیشە بەشداربووە لە پڕۆسەى سیاسی كوردستان كەچى لەلایەن دەسەڵاتەوە ڕێگاتان پێنادرێت بارەگا بەفەرمى بكەنەوە؟
بێكەس حەمەد قادر: دەبێ ئەو پرسیارە لە دەسەڵات بكەى، چونكە ئێمە ماوەى سێ ساڵە دواى داخستنى بارەگاى مەكتەبى سیاسی مان لە هەولێر كەچەندین یاداشت نامەمان ئاراستەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكایەتى پەڕلەمان و سەرۆكایەتى حكومەت كردووە بەڵام ئەوان تاكو ئەمڕۆش بە ئەرێ و نەرێ هیچ وەڵامێكیان نەبووە، ئێمەش زۆر پێمان سەیرە وە بۆ دەسەڵاتیش جوان نیە حیزبێكى كوردستانى كە هەمیشە لەبەرەى گەلى خۆیدابێت بەو شێوەیە هەڵسو كەوتى لەگەلأ بكرێت، چەندین جارى تر گوتەمە بۆ تەجرەبەى دیموكراسی زۆر ناشیرنە كە ئێمە بە نهێنى كاربكەین.
ڕێگا: ئێوە بەردەوام داواتان كردووە پارتە چەپەكان لەبەرەیەك كۆببنەوە یان لە حیزبێكى یەكگرتو، چ لایەنەك هۆكارە كەئەم پڕۆژەیە سەرنەگرێ.
بێكەس حەمەد قادر: لە چەندین دیمانەى تر وەهەروەها لەگەلأ پارتە چەپەكانى هاوپەیمانمان هەمیشە ئەو پێشنیارەم كردووە دیارە ئێستاش ئامادەكارى بۆ كارێكى لەم جۆرە لە ئارادایە، تاكە هۆكاریش بۆ سەرنەكەوتنى ئەم پڕۆسەیە دەگەڕێنمەوە بۆ هەندێ بەرژەوەندى حیزبی و زاتى، دەنا ئەگەر ئێمە لە ڕووى سیاسی و فیكرى هیچ كێشەیەكمان نەبێت بۆچى نەتوانین لەبەرەیەك خۆمان یەكخەین! كەتەنها یەكگرتنمان لەو قەیرانە كە ئێستا چەپى تێدایە دەربازى دەبێت دەنا دەبێت چاوەڕوانى شكستى گەورەتریش ببینو بەو خیتابە سیاسیە شەرمنانەى لە ڕابردو هەمانبو ئەگەر بەردەوام بین نەك متمانەى جەماوەر بەڵكو متمانەى كادر و ئەندامانیشمان لەدەست دەدەین.
ڕێگا: ئێوە زۆر گرنگى بە گۆڕانكاریەكانى ناو توركیا و باكورى كوردستان دەدەن و زۆر قسەى لەسەر دەكەن و لە ڕاگەیاندنى ئێوەش بە ئاشكرا دەردەكەوێت، ئایا ئەم هەڵوێستەتان هیچ كێشەیەكى بۆ دروست نەكردون؟
بێكەس حەمەد قادر: شەرەفێكى گەورەیە ئێمە گرنگى بە باكورى كوردستان بدەین، هەروەها شەرەفێكى گەورەیە هەواڵى چاڵاكى كچە گەریلایەك بگوازینەوە بۆ خوێنەرى كورد، باكوورى كوردستان دەرگاى ڕزگارى كوردستانە تا باكوور ڕزگار نەبێت كورد نابێتە خاوەن دەوڵەت. لە باكوورى كوردستان بزاڤێكى گەورەى سیاسی و كۆمەڵایەتى جەماوەرى لە ئارادایە كە دەوڵەتى توركى بەچۆك داهێناوە. ئێمە بەدەنگى دلێرەوە پشتیوانى لەگەلى خۆمان لەباكوورى كوردستان دەكەین، ئەركى هەموو لایەكیشە پشتیوانى لە خەباتى ڕزگارى نیشتمانى بكات.
ڕێگا: سەرنجى تۆ چیە لەسەر حیزبایەتى لە باشوورى كوردستان؟
بێكەس حەمەد قادر: بەداخەوە لە باشوور سیاسەت بە سیاسەت چووە، لەئەنجامى شەڕى (كورد، كورد) دەیان خەڵكى مشەخۆر دروست بوون، ژیانى سیاسی و حیزبیان لە باشوورى كوردستان شێواند، هەندێك حیزب دروست بوون نەك حیزب نەیبوون بەڵكو دوكان و پاشكۆى حیزبەكان بوون. پارتى و یەكێتیش بەمەزاجى خۆیان پارەیان لەسەر هەڵدەڕشتنو بە حیزب دەیانناساندن، بۆیە من تەحەداى هەندێك لەو حیزبانە دەكەم ئەگەر پارتى و یەكێتى پارەیان ببڕن قڕانیان دێ و ناتوانن دوو مانگ خۆیان لەسەر پێ ڕابگرن. بۆیە ئەمڕۆ ئەمرى واقیعێك هەیە دەبێ دانى پێدابنێین كە حیزبایەتى و سیاسەت كردن لەباشوورى كوردستان لە پاشەكشێیەو ئەو چەق بەستوەى ئەمڕۆش هەیە هۆكارى ئەوەیە كە خەڵكى سیاسی و حیزبى خوێندنەوەى هەڵەیان هەیە بۆ حیزبایەتى.
ڕێگا: ئێوە بودجەتان نیە لە حكومەت، دەكرێ بزانین چۆن كرێ ى بارەگا و گۆڤارەو رۆژنامەكەتان دابین دەكەن؟
بێكەس حەمەد قادر: ئێمە لە 7ى ئادارى 2007 ەوە دواى ئەوەى پارتمان توشى كێشەى ناوخۆیى بو بەداخەوە دەسەڵات پشتیوانى لەلایەكەى دى كردو لەو مێژوەوە تا ئەمڕۆ ئێمە هیچ بودجەیەكمان نیەو سەركردەو كادیران و ئەندامانمان خۆ بەخشانەو بە ئیرادەى بەرزیان توانیان لەڕوى ڕاگەیاندنەوە توشی هیچ شكستێك بێت، تاكە حیزبین لە باشوور كە لەلایەن حكومەتەوە هیچ بودجەیەكمان ئەو غەدرەى لە حیزبمان كرا لە هەر حیزبێك بكرێت خۆى لەسەرپێ ڕاناگرێت، جێى شانازیشە كە ئەمڕۆ لەڕوى ڕێكخستن و ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانمان زۆر پێشكەوتوەو یەكێتى فیكریمان لە هەموو كاتێك بەهێزترە، هەر ئەوەشە بوون و مانەوەى ئێمەى ڕاگرتووە.
ڕێگا: كەواتە ئێوە بودجەتان نیە؟
بێكەس حەمەد قادر: نەخێر، تەحەداى هەر كەسێك دەكەم كەبڵێ یەك دینارم بۆ پارتى نیشتیمانى كوردستان سەرف كردووە.
بێكەس حەمەد قادر، لە ساڵى 1972 لە شەقڵاوە لەدایك بووە، لە كۆنفڕانسى سێیەمى پارتى نیشتمانى كوردستان لە 9ى تشرینى دووەمى 2007 دا، بە سكرتێرى كۆمیتەى ناوەندى پارتى نیشتمانى كوردستان هەڵبژێردرا،.
پارتى نیشتمانى كوردستان لە 1ى شوباتى 1995 دامەزراوە، تاكو ئێستا یەك كۆنگرەو سێ كۆنفڕانسى كردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






