ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ میت و ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت(4)
24/11/2009, 12:00 (GMT+1)

بروسک بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، که ژنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، خه‌ڵکی کوردستانی باکوره و په‌ساپۆرتی تورکی هه‌یه، حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعودیش په‌ساپۆرتی (سوور)ی تورکی پێیه، واته له‌و پهساپۆرتانهی که سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسه گه‌وره و دیبلۆماته تورکه‌کان پێیانه و هاتووچۆی پیده‌که‌ن. ژنه‌که‌ی سه‌فین دزه‌یی که نوێنه‌ری پارتییه له ئه‌نکه‌ره، پێشتر که سکرتێری خۆی بوو، ئه‌ویش هه‌ر تورکه، ئه‌مه پیشانی ده‌دات، په‌یوه‌ندی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به تورکانه‌وه توند و زۆر به‌هێزه.
وه‌ک ده‌بیستن و بینیومانه، هه‌ندێ جار، مه‌سعود خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، بروسک به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه ئه‌و کاتانه‌یه، کهعهسکهر و ئه‌فسه‌ره تورکه‌کانیش له ته‌نیشتییه‌وه وه‌ستاون.

حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعود به په‌ساپۆرت تورکه
بروسک زۆر شتی سه‌یر و نهێنی شاراوه‌مان له ناو جانتاکه‌یدا بۆ ده‌رده‌هێنێت. شایانی ئه‌وه‌یه به وردی گوێی لێبگرین و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵمان بۆی هه‌بێت، که دوای بینین و گوێگرتن له قسه‌کانی بروسک، ئه‌و پرسیاره به خه‌یاڵماندا دێت: ئایا جگه له میلله‌تی کورد، چ میلله‌تێک هه‌یه ئه‌م هه‌موو تاوان و خیانه‌ته‌ی له لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌یه‌وه به ئاسانی لێبکرێت، بێده‌نگ ده‌بێت و ئاوا به ئاسانی به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات؟
بۆ بینین و گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و قسانه کلیکی ئه‌و فلیمه‌ی خواره‌وه بکه:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






