<

فایه‌ق گوڵپی یه‌كێتی و پارتی رِێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ ئاشكرایه‌ و له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌ نهێنى یه‌بۆ تۆپبارانكردنى خاكى

26/06/2010, 12:00 (GMT+1)
له‌ میانه‌ى دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى كوردیو له‌گه‌ڵ فایه‌ق گوڵپى سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هێرش و سنور به‌زاندنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى حكومه‌تى توركیا و ئێران و تۆپبارانه‌كانى بۆ ناوچه‌ سنورییه‌ كورد نشینه‌كان .
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ نارِه‌زاییه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئیدانه‌ى هێرشى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ى كردبوو .
شتێكى ئاساییه‌ ئیدانه‌ كردنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم چونكه‌...!!!
فایه‌ق گوڵپى سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌و دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردیو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات :چه‌ند ساڵێكه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیراق و ئه‌مریكا رِه‌زامه‌ندییان پیشانداوه‌ كه‌ هێزه‌كانى سوپاى توركیا زه‌مینى و ئاسمانى بۆیان هه‌بێت بێنه‌ سنورى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بده‌ن له‌ بنكه‌ و باره‌گاكان و هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان"
سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان رِوونیشى ده‌كاته‌وه‌ : واته‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ رِێكه‌وتنێكى سیاسى ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌سه‌ره‌ وه‌ په‌رله‌مانى توركیاش دوو جار رِه‌زامه‌ندى له‌و باره‌یه‌وه‌ پیشانداوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ شتێكى ئاشكرایه‌"
ناوبراو پێشى وایه‌ : ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌مجاره‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌دڵَى حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كانى باشورى كوردستان نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن:
گوڵپى ئه‌وه‌شى وت : من به‌ نیسبه‌ت خۆمه‌وه‌ شتێكى ئاساییه‌ ئیدانه‌ كردنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم چونكه‌ به‌رده‌وام پارتى دیموكراتى كوردستان و هێزه‌كانى ترى باشورى كوردستان په‌یوه‌ندى و رِێكه‌وتنى سیاسیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ولاَته‌ داگیر كه‌ره‌كانى كوردستان وه‌ك توركیا و ئێران بۆ لێدان و سه‌ركوتكرنى بزافى ئازادیخوازى گه‌لى كورد له‌ باكور و خۆرهه‌لاَتى كوردستان"
فایه‌ق گوڵپى بۆ كوردیو زیاتر وتى :" ئێستاش به‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پشتیوانى له‌ هێرشه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیا ده‌كه‌ن واته‌ ده‌یانه‌ێت توركیا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ شێوه‌ى سه‌ربازى و شێوازى تر دژى تێكۆشانى گه‌لى كورد له‌و به‌شانه‌ى خاكى كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌ به‌لاَم كورد وه‌لاَم نه‌داته‌وه‌ ئه‌مه‌ش شتێكه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌و حزبانه‌ ناگونجێت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكى ته‌سلیم كارانه‌ى كه‌ ئه‌وان په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ن ده‌گونجێت كه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران هه‌یانه‌ "

پارتى بۆ خۆى هه‌وڵى داوه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ كوردستانى توركیا دروست بكات كه‌ په‌یوه‌ندى باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا هه‌بێت

سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان له‌ به‌شێكى ترى دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردیو ده‌ڵێت :خۆى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لێره‌دا رِووبه‌رِوى سێ ئه‌ركى جیا جیا ده‌بنه‌وه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یى ئه‌ركێكى مرۆڤانه‌ ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى"
فایه‌ق گوڵپى ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ :" بێ گومان ئه‌وه‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێناوه‌ دژى هێرش و چالاكى په‌كه‌كه‌ن به‌لاَم دژى هێرش و په‌لامارى سوپاى توركیا نین .وه‌ ئه‌ركه‌ مرۆڤانه‌كه‌شیان جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ چونكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ مرۆڤانه‌كه‌شدا ده‌بوایه‌ دژى هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ بونایه‌ وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى به‌رِاستى هیچ شتێكیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاواره‌یه‌ نه‌كردووه‌ وه‌ یان هه‌ڵوێستێكى جدییان پیشان نه‌داوه‌ كه‌وا له‌ توركیا یان له‌ ئێران بكات ئه‌و هێرشانه‌ رِابگرێت "
هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ :"ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بۆ خۆیان رِێكه‌وتنییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا پێشییان خۆشه‌ توركیا ئه‌و چالاكییانه‌ بكات"
ئه‌و هۆكاره‌كه‌ى گێرِایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حزبه‌ ده‌سه‌لاَتدارانه‌ى باشورى كوردستان جۆره‌ سیاسه‌تێك ده‌به‌ن به‌رِێوه‌ له‌ سیاسه‌تى په‌كه‌كه‌ جیاوازتره‌ وه‌ خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆست و لایه‌نگره‌كانیان له‌ به‌شه‌كانى ترى كوردستاندا پێگه‌یان هه‌بێت "
فایه‌ق گوڵپى نمونه‌ به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌هێنێته‌وه‌ و وتى :"بۆ نمونه‌ پارتى بۆ خۆى هه‌وڵى داوه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ كوردستانى توركیا دروست بكات كه‌ په‌یوه‌ندى باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا هه‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌ كوردستانى ئێرانیشدا شتێكى وا بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ سیاسه‌تێكى وایان هه‌یه‌ كه‌ به‌ توركیا و عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ شتێك بكه‌ن كه‌ په‌كه‌كه‌ زۆر لاواز بكه‌ن بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌بینین دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورده‌ وه‌ دژى پێوانه‌ ئینسانیه‌كانى هه‌ر هێزێكى سیاسیشه‌"

هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى كورد و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌ دژى له‌شكركێشى ئیران بۆ ناو خاكى هه‌ریمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ خه‌ڵك وا تێ بگات ئه‌مان رِێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێراندا نیه‌ بۆ ئه‌و بۆردومانانه‌.

فایه‌ق گوڵپى سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان له‌ كۆتا ته‌وه‌رى ئه‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌لێت :"خۆى به‌ برِواى من حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌ و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا رِێك كه‌وتون بۆ بۆردومانى سنوره‌كان"
سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان پێشى وایه‌ رِێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ ئاشكرا رِێك كه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌ نهێنى رِێك كه‌وتوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ ده‌ست درێژییه‌كانى ئێران ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زۆر لێیان عاجز نه‌بێت زۆر نارِه‌زایى خه‌ڵك نه‌گاته‌ لوتكه‌"
فایه‌ق گوڵپى باسى له‌ قسه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رِابردوو داواى له‌خه‌ڵك كرد دژى هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران بۆناو خاكى هه‌رێمى كوردستان برِژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربرشینى نارِه‌زایى و وتى :" ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كردویه‌تى ئه‌وه‌ هه‌ر قسه‌ بوو كوا ئه‌گه‌ر ئه‌وان رِاست ده‌كه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبێكى گه‌وره‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرترین ده‌نگى هێناوه‌ له‌ هه‌ولێر و موسڵ و دهۆك بۆ رِێپێوانێكیان نه‌كرد بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆیان نه‌خسته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان !؟!؟
گوڵپى دوپاتیشیكرده‌وه‌ :له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ئێران وتویانه‌ رِاست نه‌بووه‌ به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه‌ خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك وا بزانێت كه‌ ئه‌مان دژى ئه‌و هێرشانه‌ن كه‌ خه‌ڵك وا تێ بگات ئه‌مان رِێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێراندا نیه‌ بۆ ئه‌و بۆردومانانه‌"
فایه‌ق گوڵپى سه‌رۆكى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان وتیشى :" به‌لاَم له‌ رِاستیدا به‌ قه‌ناعه‌تى من وه‌كو چۆن رِێكه‌وتنێكى ئاشكرایان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ بۆ لێدانى گه‌ریلاكان ,رِێكه‌وتنێكى نهێنیشییان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ بۆ لێدانى بنكه‌كانى (پ.ژ.ك) و (پ.ك.ك)"


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست