د. فاروق ره‌فیق: من ده‌ڵێم ده‌وڵه‌ت پیرۆز نییه، نه‌ک نیشتیمان
16/07/2011, 12:00 (GMT+1)

کاتێک من (که‌مال) وه‌ک کوردستانپۆست داوای روونکردنه‌وه‌م له د. فاروق کرد و ئه‌و پرسیاره‌م ئاڕاسته‌ی کرد، خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده کردبوو. پاش ئه‌وه‌ی د. فاروق وتی، که به هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌ی وای نه‌کردووه، ئیتر وازم هێنا، تا گوێ بگرم بزانم چ کۆمێنتارێکی تر له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، ئه‌مه‌ش ببێته وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و نووسه‌ره و بۆ خوێنه‌ره‌کان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه کورتکراوه‌ی قسه‌کانی د. فاروقه:
****************
که‌سانێک هه‌ن، له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یدابوون به‌داخه‌وه چیرۆک و داستان بۆ بابه‌تێک ده‌هۆننه‌وه، پرسیاری له‌سه‌ر دروست ده‌که‌ن بۆ خۆشیان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، به تایبه‌تیی له‌م کاته‌دا که سه‌ریان کردۆته سه‌ر منیش و ناوی منیشی تێده‌خه‌ن، بۆ نمونه رسته‌یه‌ک له قسه‌کان ده‌هێنن، له شوێنێکی دیارییکراودا به کاری ده‌هێنن، ماناکه‌ی هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه و ده‌یشێوێنن، ئه‌وانه به به‌رده‌وامی خه‌ریکی ئه‌وه‌ن له‌که‌دارم بکه‌ن، دوای ئه‌وه نازانم هۆکار چییه به‌تایبه‌تیی له‌م کاته‌دا، قسه له سه‌ر نیشتیمان کرابێت، هاتبم له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه‌م کردبێت؟ئیستاش له ناوه‌رۆکی ره‌خنه‌ی ئه‌و که‌سه‌دا بۆم ده‌رکه‌وت، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆڕێک له قاوه‌خانه‌ی که‌لتووریی، له‌وێ قسه‌م له سه‌ر توند و تیژی کرد، که‌ناڵی (KNN)یش ئه‌و قسانه‌ی منی گواسته‌وه، له‌وێدا وتوومه ده‌وڵه‌ت پیرۆز نییه، نه‌ک نیشتیمان، یه‌که‌م باسم له سیکۆلاریزم کردووه، ده‌ڵێم که یه‌کێک له خه‌سله‌ته‌کانی عه‌لمانییه‌ت بریتییه له داماڵینی ده‌وڵه‌ت له پیرۆزیی، ئه‌و براده‌ره به هه‌ڵه لێکیداوه‌ته‌وه، ره‌نگه پێی وا بووه، ده‌وڵه‌ت و نیشتیمان هه‌ر یه‌کن، ده‌بێت به یه‌ک چاو سه‌یربکرێن، ئه‌و دووانه‌ی بۆ جیانه‌کراوه‌ته‌وه، هاتووه سه‌رجه‌می نووسینه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتنه داڕشتووه و ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر گرتووه.
مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت، که پیرۆز نییه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی فیکرییه، په‌یوه‌ندیی به نیشتیمانه‌وه نییه. دوای ئه‌وه من باسم له توند‌و تیژی کردووه، نه‌ک له نیشتیمان، که ده‌وڵه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه خه‌ڵکی بکوژێت، ته‌قه له خه‌ڵکی بکات، ئیستا عه‌قڵی سه‌رده‌م به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات، که ره‌وایه‌تیی ئه‌و مافه له ده‌وڵه‌ت بسه‌نێته‌وه و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیی و خه‌ڵکییدا بکات. نازانم ئه‌و براده‌ره له کوێ خه‌وتووه وا بیر ده‌کاته‌وه و مه‌به‌سته‌که‌ی منی شێواندووه؟ ئه‌و که‌سه که هاتووه و گوێی له قسه‌کانم گرتووه، ئه‌مه‌ی لێده‌رهێناوه.
ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ڵێن که‌وابوو ئه‌و که‌سه راستیی نه‌کردووه و درۆی به ده‌می منه‌وه کردووه، نووسینه‌که‌شی سانسۆر ده‌که‌ین!
من له‌گه‌ڵ سانسۆردا نییم، با بمێنێته‌وه، ناشڵێم ئه‌و براده‌ره له‌و نووسینه‌دا درۆی به ده‌می منه‌وه کرده‌وه، به‌ڵکو ده‌توانم بڵێم تێنه‌گه‌یشتووه، چونکه ده‌وڵه‌ت و نیشتیمانی بۆ جیانه‌کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا من له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌یبه‌خشم که به‌رامبه‌ر من کردوویه‌تی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






