تراژيدياى پرسى چاكسازیى له هه‌رێمى كوردستان!
17/08/2012, 12:00 (GMT+1)

1-ده‌ستورى هه‌رێم تاكو ئێستا هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى دوو بنهمالَه ياخود دووحيزبه فهرمانرِهواكهى كوردستانه .
2-په‌رله‌مان له‌سه‌ر سيستمێكى كۆنترۆلَكراو ده‌روات به‌رێوه‌و گه‌مه‌ى سه‌پاندنى ده‌نگى زۆرينه‌ى تيادا ئه‌نجام ده‌درێت , به‌ناوى ديموكراسيهوه .
3-ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سهربهخۆنيه و لاوازه‌و وه‌كو ته‌ونى جالَجالَۆكه وايه , به‌ده‌ست سه‌رانى دوو حيزبهكهوه .
4-حوكومه‌ت گيرۆده‌ى حيزبه و پاره و پۆليس ئاوێزانى ده‌سه‌ڵاتى دوو سهرۆكهكهن (كۆمار و هه‌رێم) .
5-رۆژنامه‌گه‌رى په‌راوێزێكى ئازاديى ههيهو رۆژانهلهلايهن ده‌سه‌لاته‌وه كۆتوبه‌ند دهكريت .
6-گهندهلَى رهگورِيشهى له‌داموده‌زگاكانى حومهتدا , داكوتاوه و له شوێنه
7-جولَهى شه‌قام به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و خهلَكى مه‌ده‌نى چاوترسێن كراون و بۆ كۆنترۆلَكردنى ياساى توندوتيژ دارِێژراوه .
8-به‌ناوى بازارى ئازاده‌وه , كۆمپانياكانى ده‌سه‌ڵات قۆرخى جولَهى شمهكيان كردووه‌و بازارى بهلاَيان دروستكردووه , به‌ومانايه‌ى لهدهستێوهردانيا سۆشياليزمن و له‌چاودێرى نهكردنيدا ليبرالَن !.
9-كاروبارى حيزبايه‌تى به‌ياسا رێكنه‌خراوه‌و بوجه‌ى حيزبه‌كان نارۆشنهو لهململانه سيايهكاندا وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارديت .
10-سياسه‌تى ده‌ره‌كى هه‌رێم تهمومژاويهو حزبهدهسهڵاتدارهكان هه‌ريه‌كه‌و وابه‌سته‌ى وڵاتێكى ههرێمايهتين و له ستراتيجى ئه‌واندا مامهلَه ده‌كه‌ن و ههلَوێست وه‌رده‌گرن .
له‌كۆتاييدا ده‌گه‌ينه ئه‌و راستيه‌ى چه‌مكى چاكسازى له وو‌ڵاتى ئێمه‌دا لاستيكيهوچهند سته‌مى لێده‌كرێت ؟ئه‌و پرسه تاچ رادهيهك تراژيديه؟ سيسته‌مى بهرِێوهبردن و حوكومرانى له هه‌رێمى كوردستاندا پێويستى بهچاكسازيى ريشهييه , نه‌ك كارى روكه‌ش و ديكۆر و بێهيواكردن .
رێبوار عه‌لى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






