ئهیوب بارزانی دهربارهی کوشتنی کاوه گهرمیانیی
08/01/2014, 12:00 (GMT+1)

ئهیوب بارزانی: دهبێت ئاگاداربین که تیڕۆڕکردنی گەنجە روژنامەنوسەکان، هەڕەشە یان هەر جۆره تەنگاوکردنێکیان ، دیاردهیهکی بینراوە لە هەموو سیستەمێکی دیکتاتۆرییدا. نە هەر دژى رۆژنامەنوسان، بەڵکو دژى هەر جۆره بیرۆکەیهک دەسەڵات پێی ناخۆش بێت.
لە تونس بە تەواویی دەوڵهتی پۆلیسیی دامەزرابوو، دەستگاکانی دادپەروەریی، ئاسایش، یاسا، زانکۆ وهەتا رێکخراوه مهدهنییهکانیش رژێمی بن عەلی قوتی دابوون و گرێدراوی خۆی کردبوون. لە میسری حوسنی موبارەک، عێراقی سەددام حوسەین، سوریای ئەسەد، هەمان شێوە بوو. دەستەڵاتی کوردستانی باشوریش ئەمڕۆ هەمان شێوە بەڕێوەدەبەن، بە تایبەتیی لە دەڤەری بادینان.
کولتوری هاوڵاتیانی کوردستان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیهکی تر دەگۆڕێت، بە گوێرەی ئهوهی چ دەستەڵاتێک حکومرانیی دەکات لەو شوێنە. لە سولەیمانی تا رادەیەکی باش کولتوری ئازادیی فکریی هەیە کە لە بادینان بوونی نییە.
لە تونس، میسر، یەمەن، ئەم سیستەمە روخێنرا، گەلەکان لە رێگای شوڕشی جەماوەرییهوه بێ هەبوونی سەرکردەی کاریزما، توانیان رژێمه دیکتاتۆرییەکان بروخێنن. لە کوردستان لەبەر داگیرکردنی دەرەکیی بە پێچەوانەی گەلانی جیهانهوه، گەلی کورد هەڵنهساوە دژ بە ستەمکاریی، دژ بە حکومڕانی پۆلیسیی، دژ بە دەستەڵاتی ویراسیی پیسخۆری کوردیی هوندری وڵاتی خۆی.
من لەو باوەڕەدام ئێمەی کورد پاشکەوتوین لە کاروانی شۆڕشگێڕیی جیهانیی ئەمڕۆ، لە بەرهەمهێنانی دادوەریی کۆمهڵایهتیی، دیموکراسیی و دەوڵەتی یاسادا.
رۆژنامەنوسێک دەکوژرێت، خۆ پیشاندان و ناڕهزایی دهڕژێنه سەر شەقامەکانی سلێمانی، هەموو کەناڵەکانی راگەیاندنی هەموو پارتەکان چ لە دەستەڵاتدا یان لە ئۆپۆزیسیون دێنە دەنگ دژ بەو تیڕۆڕە، لە لای مروڤ ئەو هزرە پەیدا دەبێت کە هیچ نایاساییهک لەم وڵاتە ناقەومێت جگە لە کوشتنی تاکە کەس، بەڵام لە راستییدا هەبوون و بەردەوامبوونی ئەم سیستەمەی دەستەڵاتی ئێستای کوردستان هەر رۆژ تاوانبارە بە کوشتنی روح و ویژدان وموراڵی گەلی کورد، کە زۆر گەورەترە لە کوشتنی یهک کهس، کەچی تەحەمول کراوه بە درێژایی 23 ساڵ؟
کوشتنی تاکە کەس، رۆژنامەنوس، پیاوی سیاسی یان تێکوشەری شۆڕشگێڕ، پارچەیەکی زۆر کەمە لە تاوانی ئەم دەستەڵاتە دژ بە هەموو نەتەوەی کوردستان.
| ئهمه دیاردهیهکی بینراوه له ههموو سیستێمێکی دیکتاتۆریییدا |
| لە سولەیمانی کولتورێکی ئازادیی فکریی هەیە کە لە بادینان بوونی نییە |
| دەستەڵات خەریکە کڕینوفرۆشتن به ئایندهی گەلی کوردهوه دهکات |
پێویستمان بە رێکخستنی تێکۆشانی جەماوەریی شۆڕشگێڕانە هەیە لە سەرانسەری کوردستاندا |
کۆنتراکت: کاریگهریی پیسخۆریی چییه له سهر ئازادیی بیروڕا؟
ئهیوب بارزانی: تاوانباریی ئەم دەستەڵاتە نە بە تەنها کوشتنی سۆرانی مامه حەمە، سەردەشت عوسمان یان کاوە گەرمیانیی یان دزیی سەروەت وسامانی گەلەکەمانه، لە مێژە ئەم دەستەڵاتە گەندەڵە خەریکە کولتوری بتپەرستیی لە ناو کۆمەڵگای خۆماندا بچەسپێنێت بە زەبری کوتەک، بە تهزویر، بە بەرتیل، بە درۆ، بە پوول و بە پڕوپاگەندهی بێ بناغه.
سهنتهری لێکۆڵینهوهی "کۆنتراکت"

25/12/2013
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست






